ئەمەریکا و تورکیا ئیدانەی هێرشەكەی ئیسرائیل دەكەن تورکیە

نوچە نێت:

باڵیۆزی ئەمەریکا لە ئەنقەرە و نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمەریکا لە سووریا و عێراق لە پەیامێکدا سەبارەت بە هێرشی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر فڕۆکەخانەی سەربازیی ئەبو زوهور لە سنووری سووریا - تورکیا دەڵێت، "نیگەرانی قووڵمان هەیە، ئەم هێرشە دەرگایەکە بۆ هەڵکشانی پێکدادانی فراوان لە ناوچەکە."

ڕۆژی سێشەممە (2026/8/18) ماڵپەڕی (بیرگون) بڵاوی کردەوە، سوپای ئیسرائیل بە فڕۆکەی جەنگی زیاتر لە هەشت هێرشی بۆ سەر فڕۆکەخانەی سەربازیی ئەبو زوهور لە پارێزگای ئیدلیب لە سنووری تورکیا - سووریا ئەنجامدا. عومەر چەلیک گوتەبێژی ئەکپارتی رەخنەی توند لە ئیسرائیل دەگرێت و هێرشەکان ئیدانە دەکات و رایگەیاند، "جارێکی دیکەی ئیسرائیل و تۆری ناتانیاهۆ پیشانیدا کە دوژمن و تێکدەری سەقامگیرییە لە سووریا و ناوچەکە. هەر کاتێک حکومەتی ئەحمەد شەرع هەر هەنگاوێک بۆ یەکپارچەیی و ئاشتی لە سووریا بنێت ئیسرائیل هێرش دەکات." 

تۆم باراک باڵیۆزی ئەمەریکا لە ئەنقەرە و نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمەریکا لە سووریا و عێراق لە تۆری کۆمەڵایەتی "ئێکس" پەیامێکی بڵاوکردەوە و ئیدانەی هێرشەکان دەکات دەڵێت، ئەو هێرشەی ئیسرائیل دەبێتە هۆکارێک بۆ تێکدانی سەقامگیری ناوچەکە و هەڵکشانی گرژیی زیاتر، ڕوونە حکومەتی سووریا بەسەرۆکایەتیی ئەحمەد شەرع هەڵوێستی روونی پیشانداوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لە ڕێگەی گفتوگۆ نەک وەڵامدانەوەی هێرشەکان لەگەڵ ئیسرائیل."

باراک لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە کە پێویستە هەموو لایەنەکان لە بری رێگای سەربازیی  رێگەی دیالۆکی ئاقلانە  هەڵبژێرن بۆ چارەسەری کێشەکان.

بەرپرسێکی باڵای سووریا سەبارەت بەو هێرشە ئاشکرای دەکات، فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای ئیسرائیل نزیکەی هەشت هێرشیان بۆسەر فڕۆکەخانەی سەربازیی ئەبو زوهور ئەنجامداوە، هاوکات تاوەکو ئێستا هیچ زانیارییەک سەبارەت بە زیانەکانی گیانی و بریندارانی هێرشەکە ڕانەگیێندراوە. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین