تورکیا پەرە بە ژێرخانی وزەی سووریا دەدات تورکیە

نوچە نێت:

وەزیری وزەی تورکیا ڕایگەیاند، کۆمپانیا تورکییەکان ئامادەن برەو بە ژێرخانی وزەی سووریادا بدەن. هەروەها دەشڵێت، کارکردن لە بەرهەمهێنانی فۆسفات لە سووریادا دەکرێت ببێتە هۆی داڕشتنی رێککەوتنێکی دیكەی بازرگانی گرنگ.

ڕۆژی چوارشەممە (2026/8/19) ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، ئاڵپ ئارسلان بایراکتار وەزیری وزەی تورکیا لەگەڵ محەمەد ئەلبەشیر وەزیری وزەی سووریا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ڕایگەیاند، تورکیا ئامادەیە بۆ کارکردن لە کەرتی وزەی سووریا بە مەبەستی گەڕان و دۆزینەوەی نەوت و گاز. ڕوونیشیکردەوە، کۆمپانیای نەوتی نیشتیمانی تورکیا (TPAO) بە هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیا تایبەتەکانی بواری وزە ئامادەن بۆ ڕووپێویکردن و دۆزینەوە و هەڵکەندنی بیرە نەوتەکان لە وشکانی و لە دەریا، هەروەها تورکیا  بەلەمێکی کونکردنی دەریاکان بەرێوەدەبات لە سۆماڵ کە خەریکی هەڵکەندنی بیرە دەریاییەکانە، لەگەڵ ئەوەشدا کۆمپانیای نەوتی نیشتیمانی تورکیا مۆڵەتی گەڕان بە دوای نەوتی لە لیبیاش بەدەستهێناوە.

وەزیری وزەی تورکیا  ئاماژەی بەوەشدا، ژێرخانی نوێی بەرهەمهێنانی کارەبا لە سووریا لە چەند هەفتەیەکی داهاتوو دەخرێتە کار، کە لە توانای دایە بڕی کارەبا بۆ زیاتر لە (800)مێگاوات زیاد بکات.

هەروەها کۆمپانیای کانگاکانی تورکیا (MTAIC) لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی سەرچاوە و کانزاکانی سووریا رێککەوتنێکیان لەسەر سەرچاوەکانی فۆسفات واژۆ کردووە، ئامانجی ڕێککەوتنەکە هاوکارییە لە بەرهەمهێنان لەسەر بەردی فۆسفات و دامەزراندی میکانیزمێکی درێژخایەن، بایراکتار سەبارەت بە رێککەوتنەکە گووتی،" ئەم ڕێککەوتنە یەکەم هەنگاوە لە پرۆژەیەکی گەورەدا کە بریتییە لە پەرەپێدانی کێڵگەکانی فۆسفات، دروستکردنی دامەزراوەی پیشەسازی و هێڵی ئاسن کە شوێنی بەرهەمهێنانەکە بە بەندەرێکی دەریاییەوە دەبەستێتەوە بۆ ⁠گواستنەوەی بەرهەمی فۆسفات، ئامانجمان ئەوەیە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ڕێککەوتنێکی بازرگانی دابڕێژین".  

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین