وەزیری دەرەوەی سووریا: سەرجەم پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئیسرائیل پچڕاندووە
نوچە نێت:
ئەمڕۆ یەکشەممە (2026/8/23) ماڵپەڕی (سۆڵ هەبار) بڵاوی کردەوە، ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوەی سووریا سەبارەت بە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل نیگەرانی خۆیان لە هێرشەکانی چەند ڕۆژەی ڕابردوو بۆسەر وڵاتەکەیان ڕاگەیاندوو و لەوبارەیەوە بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاند، دانوستاندنە ئەمنییەکانمان لەگەڵ ئیسرائیل دوای جەنگی ئیڕان دەستپێکرد، بەڵام دوای هێرشەکەی سوپای ئیسرائیل لە (18)ـی ئاب بۆ سەر بنکەی ئاسمانی ئەبو زوهور وەستاندووە.
شەیبانی ئاماژەی بەوەش کرد، "لە ئێستادا هەرگیز متمانە بە ئیسرائیل ناکەین، بەڵام پێویستە گفتوگۆکان پەیوەست بە پرسە ئەمنییەکان دەستپێبکەینەوە. هەروەها دووپاتی کردەوە کە پێویستە سەرەتا ئیسرائیل هێرشەکانی بۆسەر سووریا بوەستێنێ و گووتیشی، چونکە بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان پێویستمان سەرەتا بە متمانەیە."
وەزیری دەرەوەی سووریا ئەوەش نەشاردەوە کە واشنتۆن هەوڵ و فشاری زۆر دەکات بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستاندنەکان، چاوەروان دەکەین لەم نزیکانە دەست بە گفتگۆ ئەمنییەکان بکەینەوە، چونکە سووریا بۆ دەستەبەرکردنی سەقامگیر و ئاشتی و خۆشگوزەرانی دەستی هاوکاری درێژ دەکاتەوە و داواییەکی مێژوویمان بۆ ئاشتی پێشکەش بە ئیسرائیل کردووە.
جێگەی باسە، سوپای ئیسرائیل لە (2026/8/18)، نزیکەی هەشت هێرشی لە سنووری نێوان تورکیا و سووریا بۆسەر بنکەیەکی سەربازیی ئەنجامدا و بەفەرمی ڕایگەیاند کە ڕێگە نادەین هەرگیز سوپای تورکیا لە باشووری سووریا جێگیر بێت و بۆ سەر ئاسایشی وڵاتەکەمان هەڕەشەن.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment