ئەحمەد داودئۆغڵو بەیەکجاری پارتەکەی هەڵوەشاندەوە تورکیە

نوچە نێت:

سەرۆکی پارتی ئایندە دوای بڕیاری وازهێنانی لە سیاسەت، بەفەرمی لە کۆبوونەوەیەدا بە بەشداری نوێنەرانی ئەو پارتە لە ڕاگەیێندراوێکدا لەلایەن سەرۆکی ئەو پارتە دەستبەرداربوونیان لە کاری سیاسی و هەڵوەشاندنەوەی پارتەکەیان بەیەکجاری ڕاگەیاند.

ڕۆژی یەکشەممە (2026/8/23) ئاژانسی (T24) بڵاوی کردەوە، لە ساڵی (2019) ئەحمەد داودئۆغڵو دوای وازهێنانی لە ئەکپارتی بە دروشمی "ناوەندێکی نوێی چاکسازیخوازی کۆنەپەرستانە" پارتی ئایندەی دامەزراند و ئەمڕۆش بەیەکجاری هەڵوەشاندنەوەی حیزبەکەی ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەیەکدا بە بەشداری نوێنەرانی پارتە لە راگەیێندراوێکدا بەفەرمی دوای وازهێنانی داودئۆغڵو بە دەنگی کۆی نوێنەران هەڵوەشاندنەوەی پارتەکەی راگەیاند. 

لەو ڕاگەیێندراوەدا هاتووە، کە بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی پارتەکەیان بەواتای وازهێنانیان لە خەباتی سیاسی نایەت و دەشڵێن، هەروەک چۆن بەدڵسۆزی و کەرامەت و حەماسەتێکی زۆرەوە پارتی ئایندەمان دامەزراند ئەمڕۆش بەهەمان دڵسۆزی و ئیرادەوە دایدەخەین و هەرگیز بریاری ئەمڕۆمان بەواتای تەسلیمبوون نایەت.

سەرۆکی پارتی ئایندە لەکاتی ڕاگەیاندی وازهێنانی لە سیاسەت هۆکارەکەی بۆ ئەوە گەراندەوە و گووتی، تا دێت لە تورکیا سیاسەت گەندەڵتر دەبێت. هەروەها راشیگەیاند کە گواستنەوەی پەرلەمانتاران و سەرۆک شارەوانییەکان و دانانی قەیووم لەشوێنیان بووەتە بەشێکی ئاسایی لە سیاسەتی ڕۆژانەمان و ئەمە ئیرادەی دەنگدەران لاواز دەکات.

جێگەی ئاماژە پێدانە، پارتی ئایندە بە سەرۆکایەتیی ئەحمەد داودحۆغڵو دامەزرا، لە هەڵبژاردنەکانی گشتی ساڵی (2023) توانی لە رێگەی لیستەکانی جەهەپە ببێتە خاوەنی (10) کورسی لە پەرلەمانی تورکیا و ئەمڕۆش حیزبەکەیان بەیەکجاری هەڵوەشاندەوە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین