ئەمڕۆ (26) ساڵ بەسەر كۆچی دوایی مامۆستا مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس تێدەپەڕێت کولتوور

نوچە نێت:

ناوی تەواوی؛ عەبدولکەریم کوڕی محەممەد کوڕی فەتاح کوڕی سلێمان کوڕی مستەفا کوڕی محەممەد خەجێ لە عەشیرەتی قازییە، لە ماوەی ساڵانی (1899) تا (1901)دا لە گوندی گوێزەکوێرەی سەر بە شاری مەریوان لە دایکبووە.

بە گوێرەی سەرچاوەکان سەرەتای خوێندنی لە حوجرە و خانەقای گووندەکانی: (گوندەکانی بەیەڵە و بالک و کانی سانان و دەرەتفێ و دووڕۆ) دەستپێکردووە و لە کۆتاییدا لە ساڵی (1924)یشدا لە ئاھەنگێکی فراواندا لە شاری سلێمانی مۆڵەتی مەلایەتی لەسەر دەستی زانای ئایینی شێخ عومەری ئیبن قەرەداغی وەرگرتووە و لە گوندی نێرگزەجاڕ بووەتە مەلا و دواتریش دەگوازرێتەوە خانەقای بیارە و لەوێ بۆ ماوەی (25) ساڵ وانەکانی خوێندنی حوجرە دەڵێتەوە. 

دواجار لە ساڵی (1960) لە مزگەوتی شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە بەغدا بەناونیشانی "مودەریس" دامەزراوە و تا سەردەمی وەفاتی ئەو زانا پایەدارەی کورد زیاتر لە (50) فەقێ لەسەر دەستی پیرۆزی مۆڵەتی زانستی شەرعییان وەرگرتووە. دوای زیاتر لە (100) ساڵی پڕ بەرەکەت، مامۆستا مەلا عەبدولکەریمی مودەریس لەتەمەنی (104) ساڵیدا و لە کاتژمێر (12)ی شەو لەسەر (30)ی ئابی (2005) لە شاری بەغدا کۆچی دواییکرد.

 

بەرهەمە ئەدەبی و شەرعییەکانی مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس:

  • باخچەی گوڵان
  • بارانی ڕەحمەت
  • بەھار و گوڵزار
  • بنەماڵەی زانیاران
  • شەرحی تەسریفی زنجانی
  • تەفسیری نامی (لە چەند بەرگێکدا)
  • سەناو سکاڵا
  • حەج نامە
  • خۆلاسەی تەفسیری نامی
  • دوو ڕشتە
  • ڕۆژگاری ژیانم
  • ڕۆژگای بەھەشت
  • ڕێگای پێغەمبەر
  • سەرچاوەی ئایین
  • سۆسەنی کۆسار
  • شەریعەتی ئیسلام - لە ٤ بەرگدا
  • شەمامەی بۆندار
  • شەوچەرەی دڵدار
  • کەراماتی حەزرەتی ضیاء الدین «قدس سرە»
  • لیمۆی مەزەدار
  • مەولودنامە و میعراجنامە
  • مەکتووبات کاک ئەحمەدی شێخ
  • نامەی بەختیار
  • نامەی ھۆشیار
  • شەمامەی بۆندار
  • نووری ئیسلام
  • نووری قورئان
  • وەنەوەشەی نازدار
  • وتاری ئایینی بۆ ڕۆژانی ھەینی
  • یادی مەردان (دوو بەرگ)
  • وەرگێڕان بە کوردی دەستکاری
  • تەرجەمەی بەھارستانی جامی (چاپ نەکراوە)
  • ساغکردنەوە دەستکاری
  • عەقیدەی مرضیةی مەولەوی
  • دیوانی فەقێ قادری ھەمەوەند
  • دیوانی مەحوی
  • دیوانی مەولەوی
  • دیوانی نالی
  • بەرھەمەکان بە زمانی فارسی دەستکاری
  • فوائدالفوائح
  • رسالە شمشیرکاری
  • بەرھەمەکان بە زمانی عەرەبی دەستکاری
  • علماءنا فی خدمة علم و الدین
  • الصرف الواضخ للمبتدئین
  • الإسلام

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین