پارچەیەکی مێژوویی لە ئەشکەوتی شانەدەر دۆزرایەوە کولتوور

نوچە نێت

توێژینەوەیەکی زانستیی تیشک دەخاتە سەردەمی پێش مێژوو لە ئەشکەوتی شانەدەر، هەروەها بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شوێنەوار و کەلەپووری هەرێمی کوردستان لەو بارەیەوە دەڵێت، "ئەشکەوتی شانەدەر تەنها کایەیەکی شوێنەواری نییە، بەڵکو دەروازەیەکی جیهانییە بۆ تێگەیشتن لە ڕەگ و ڕیشەی کۆمەڵایەتی، ڕەفتارە مرۆییەکان و مێژووی هاوبەشی مرۆڤایەتی".

ڕۆژی هەینی (2026/10/16) بەڕێوەبەرایەتی گشتیی شوێنەوار و کەلەپوور، بەڕێوەبەرایەتی شوێنەوار و کەلەپووری سۆران، فەرمانگەی شوێنەوار و کەلەپووری مێرگەسۆر و زانکۆی کایمبرێج، لە ڕاگەیێندراوێکدا ئاشکراکردنی توێژینەوەیەکی زانستیی هاوبەش و کاریگەریان ڕاگەیاند کە، تیشک دەخاتە سەر یەکێک لە گرنگترین دۆزینەوە شوێنەوارییەکانی سەردەمی پێش مێژوو لە ئەشكەوتی ناسراوی شانەدەر.

سەبارەت بەمە، محەمەد لەشکری، لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی شوێنەوار و کەلەپوور ڕایگەیاند، هاوکارییە درێژخایەن و بەرهەمدارەکەمان لەگەڵ زانکۆی کەیمبریج و تیمە جیهانییەکەیدا، لە سەرووی هەموویانەوە د. ئێما پۆمیرۆی و پڕۆفیسۆر گرایم بارکەر، بەردەوامە لە دەرخستنی نهێنییە مەزنەکانی مێژووی مرۆڤایەتی لە هەرێمی کوردستاندا، ئەشکەوتی شانەدەر تەنها کایەیەکی شوێنەواری نییە، بەڵکو دەروازەیەکی جیهانییە بۆ تێگەیشتن لە ڕەگ و ڕیشەی کۆمەڵایەتی، ڕەفتارە مرۆییەکان و مێژووی هاوبەشی مرۆڤایەتی.

لەو بارەیەوە، د. عەبدولوەهاب بەڕێوەبەری شوێنەوار و کەلەپووری سۆران ڕایگەیاند، دەرکەوتووە ئەو مرۆڤانەی نیاندەرتاڵ دوای ئەوەی ڕمە دارەکەی بەرکەوتووە بۆ ماوەی زیاد لە ساڵێک ماوەتەوە دوایی کۆچی دوایی کردووە، ئەمە ئەوە دەسەلمێنێت کە نیاندەرتاڵەکان پەیوەندی کۆمەڵایەتیان باش بووە و بەزەیی و هاوسۆزیان بۆ یەک هەبووە و وەک خێزان ژیاون و توانای تیماری برینیان هەبووە، ئەمەش بەڵگەی هۆشمەندییە."

هەروەها، د. ئێما پۆمیرۆی، لە بەشی شوێنەوارناسیی زانکۆی کەیمبریج و سەرۆکی تیمی توێژەرانی پڕۆژەکە جەختی لەسەر گرنگیی ئەم دۆزینەوەیە کردەوە و دەڵێت، "هاوکاری و پشتیوانیی بێوچانی بەڕێوەبەرایەتییەکان ڕێگەی پێداوین بگەیەنین بەم ئاستە وردەی لێکۆڵینەوە و بەڵگەنامەکردن، پاشماوەکانی شانەدەر تیشکێکی نوێ دەخەنە سەر سروشتی ئاڵۆزی پەیوەندییەکانی نیاندەرتاڵەکان، کە تێیدا توندوتیژی و بەزەیی پێکەوە گرێدراون."

بەگوێرەی ڕاگەیێندراوەکە، بەپێی ئەو توێژینەوە نوێیەی کە لە گۆڤاری زانستیی (Scientific Reports) بڵاوکراوەتەوە، کونێکی بازنەیی لە ئێسکی شانی (scapula) شانەدەریەکدا (نیاندەرتاڵ) کە تەمەنی دەگەڕێتەوە بۆ (75) هەزار ساڵ پێش ئێستا و لە ئەشکەوتی شانەدەر دۆزراوەتەوە،

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین