وەزارەتی رۆشنبیری سکاڵا لەسەر کۆمپانیایەکی فەڕەنسی تۆمار دەکات
نوچە نێت:
ئەمڕۆ شەممە (26/9/2026) نامیق هەورامی، گوتەبێژی وەزارەتی ڕۆشنبیریی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پارێزەرانی وەزارەتی ڕۆشنبیری لەسەر هێڵن، سەرقاڵی ئامادەکردنی سکاڵایەکن لەسەر کۆمپانیای لویس ڤیتن و داوای ڕاستکردنەوەی ئەو هەڵەیەی لێ دەکەن، جگە لە وەزارەتی ڕۆشنبیریش چەندین بەڕێوەبەرایەتی و رێکخراو لە هەرێمی کوردستان لەسەر بەکارهێنانی دیزاینی فەرەنجی لەلایەن کۆمپانیای (لویس ڤیتن)ەوە، نووسراویان بۆ وەزارەتی رۆشنبیری کردووە و داوا دەکەن سکاڵا لەسەر کۆمپانیاکە تۆماربکرێ.
گوتەبێژی وەزارەتی ڕۆشنبیری ئاماژەی بەوەش دا، ئێمە وەک وەزارەت لە سکاڵاکەدا داوا دەکەین کۆمپانیای لویس ڤیتن ئەو دیزاینەی کە بە تەواوەتی لە فەرەنجی کوردییەوە وەرگیراوە رابگرێ و نەیخاتە بازاڕەوە، یان روونکردنەوە بدات و ئاماژە بە ناوی کوردستان بکات، چەند رۆژێک لەمەوبەر کۆمپانیای جیهانیی لویس ڤیتن لە یەکێک لە نمایشەکانی جلوبەرگدا لە فەرەنسا جۆرە جلوبەرگێکی نمایش کرد کە شێوەکەی لە فەرەنجی دەچوو، بۆیە لە چەند رۆژی داهاتوودا سکاڵاکە ئامادە دەبێت، هاوکات فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاسپێردراوە لەگەڵ حکومەتی فەرەنسا لەسەر هێڵن بن و ئەو هەڵەیە ڕاست بکرێتەوە.
لارا دزەیی باڵوێزی کولتووری جلوبەرگی کوردی، سەبارەت بە بەکارهێنانی دیزاینی فەرەنجی کوردییەوە لەلایەن لویس ڤیتنەوە ڕایگەیاند، ئەوە بزانین کە پاراستنی یاسایی کەلەپوور و دیزاینە نەریتییەکان بابەتێکی ئاڵۆزە، بۆیە ئەمە بابەتێکی گرنگی کەلتوورییە و شایەنی وەڵامێکی فەرمییە. پێموایە وەزارەت دەبێت هەڵوێستی خۆی لەگەڵ خەڵکدا هاوبەش بکات و ڕوون بکاتەوە کە لە داهاتوودا چ هەنگاوێک دەگرێتەبەر، هەروەها دەنگی خەڵک دەتوانێت هۆشیاری دروست بکات و سەرنج بۆ بابەتێک ڕابکێشێت، بەڵام لە کۆتاییدا دامەزراوە کەلتوورییەکانمان ڕۆڵێکی زۆر گرنگیان هەیە لە ناساندن، بەڵگەدارکردن و پاراستنی کەلەپووری کەلتووریمان.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment