لە چەند هەفتەی داهاتوودا بەخشینی خەڵاتەکانی نۆبڵ دەستپێدەکات کولتوور

نوچە نێت:

بەخشینی خەڵاتەکانی نۆبڵی ئەمساڵ بۆ بوارە جیاوازەکان لە (10)ی کانوونی دووەم دەستپێدەکات و مەدالیای خەڵاتەکە و بڕوانامەیەک و چەکێکی بانکی بە بڕی (1.2) ملیۆن دۆلار، لەلایەن کارل گوستاڤی شازدەیەم، پاشای سوید دەبەخشرێتە سێ زانای پزیشکی کە لە ڕێگای داهێنان لە ئۆپتۆجینێتیکسەوە توانیویانە پەرە بە بواری پزیشکی بدەن.

ئەمڕۆ دووشەممە (5/10/2026) دایسێرۆتی ئەمەریکی، هێگێمان و ناگڵی ئەڵمانی، کە دکتۆری دەروونی و دەمارناسین لەپای داهێنانەکانیان لە بواری (ئۆپتۆجینێتیکس)، کە تەکنیکێکی پێشکەوتووی زیندەزانی و دەمارناسییە، نۆبڵی پزیشکیی (2026)یان بردەوە، لەم تەکنیکەدا تیشکی ڕووناکی بەکاردەهێندرێت بۆ کۆنترۆڵکردن و چاودێریکردنی چالاکیی خانە زیندووەکان، بەتایبەتی خانە دەمارییەکانی مێشک، کە لە ڕێیەوە توێژەران دەتوانن تێبگەن چۆن جۆرە دیاریکراوەکانی خانە لە ڕەفتارەکانی وەک فێربوون، ترس، ئالوودەبوون و جووڵەدا بەشدارن. بەم هۆیەوە پێشبینی دەکرێت ئەم کارە لە داهاتوودا ببێتە هۆی دۆزینەوەی چارەسەر بۆ نەخۆشییە دەماری و هەستەوەرییەکانی وەک پارکینسن (تێکچوونی سیستمی جووڵەی جەستە) و فێ، هەروەها لە پزیشکیی کلینیکیدا بەکاردەهێنرێت بۆ هەوڵدان بۆ گەڕاندنەوەی بینایی بۆ ئەو کەسانەی کێشەی بینینیان هەیە.

بە گوێرەی ڕاگەیێندراوی لیژنەی خەڵاتی نۆبڵ، ئۆپتۆجینێتیکس تێگەیشتنی مرۆڤی بۆ مێشک بەتەواوی گۆڕیوە و ڕۆژانە دۆزینەوەی نوێ دەهێنێتە ئاراوە، کە یارمەتیدەرە بۆ چارەسەرکردنی یەکێک لە گەورەترین مەتەڵەکانی مرۆڤایەتی کە ئەویش چۆنیەتیی کارکردنی مێشکە سەرسوڕهێنەرەکەمانە، هاوکات بڕیارە ڕۆژی (10)ی کانوونی یەکەم (لە ساڵیادی کۆچی دوایی ئەلفرێد نۆبڵ، دامەزرێنەری خەڵاتەکە)، لە ڕێوڕەسمێکی فەرمیدا لە شاری ستۆکهۆڵم، لەلایەن کارل گوستاڤی شازدەیەم، پاشای سوێدەوە خەڵاتەکان پێشکێش بە براوەکان بکرێن کە بریتین لە: بڕوانامەیەک، مەدالیایەکی زێڕ و چەکێکی بانکی بە بڕی (1.2) ملیۆن دۆلار. بەپێی خشتەی راگەیاندنی خەڵاتەکانیش بێت، بڕیارە ڕۆژی سێشەممە براوەی خەڵاتی نۆبڵی فیزیا، ڕۆژی چوارشەممە نۆبڵی کیمیا و ڕۆژی پێنجشەممەش نۆبڵی ئەدەب ڕابگەیێندرێن.

سەبارەت بە چاوەڕوانکراوترین خەڵات، کە خەڵاتی نۆبڵی ئاشتییە، ئەویان تاکە خەڵاتە لە ئۆسلۆی پایتەختی نەرویج دەبەخشرێت و ڕۆژی هەینی ڕادەگەیێندرێت، پار ئەم خەڵاتە درایە ماریا کۆرینا ماچادۆ، سەرکردەی ئۆپۆزیسیۆنی ڤەنزوێلا، بۆ ئەمساڵیش چەندین ناو و رێکخراو بۆ خەڵاتی ئاشتی بەربژێرن، لەوانە: (ڕێکخراوی منداڵپارێزی، ژوورەکانی وەڵامدانەوەی فریاگوزاری لە سوودان و لیژنەی پاراستنی رۆژنامەڤانان.)

هەر لەبارەی ڕیزبەندیی بەخشینی خەڵاتەکانی نۆبڵ لە سویسڕا، دوایینیان خەڵاتی نۆبڵی ئابوورییە، کە لە ڕۆژی (12)ی تشرینی یەکەمدا ڕادەگەیێندرێت و بەوەش وەرزی دابەشکردنی خەڵاتەکانی ئەم ساڵ کۆتایی دێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین