دوورگەی خارگ؛ شادەماری کەرتی وزەی ئێران
نوچە نێت:
وەرگیڕانی: ژیوار سلێمان سەلکە
لەسەرەتای ئەم هەفتەیەدا نرخی نەوت لە جیهاندا بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی، بەهۆی پۆستێکی ژیریی دەستکرد لەلایەن دۆناڵ ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا لە پلاتفۆرمی تویت، ترەمپ لە گرتە ڤیدیۆیەکدا وێرانبوونی دوورگەی خارگ پیشان دەدات، کە ئەمەش لەلایەن بەرپرسانی ئێرانییەوە بە گاڵتەیەکی پێکەنیناوی ناوزەند کرا، بەڵام وێرای ئەم هەڕەشەیەی ترەمپ بەرپرسێکی ئەمریکی ڕایگەیاند، هیچ بەڵگەو ئاماژەیەک نییە بۆ بەئامانجگرتنی دوورگەی خارگ لەلایەن سوپای ئەمریکاوە.
دوورگەی خارگ
خارگ دەکەوێتە دووری (26) کم لە کەناراوەکانی ئێران و باکووری کەناراوەکانی کەنداو، نزیکی (483) کم لە باکووری ڕۆژئاوای گەرووی هورمزەوە دوورە.
ئێران سێیەمین بەرهەمهێنەر و هەناردەکردنی نەوتە لە جیهاندا، کە ڕیژەی (90%)ی هەناردەکردنی نەوت و گازی لە دوورگەی خارگەیەوە، بەڵام لەناوەڕاستی مانگی نیسانەوە گەمارۆی ئابووریی ئەمریکا بۆسەر ئێران دەستیپێکرد، ئەمەش هۆکارێک بوو بۆ وەستانی هەناردەکردنی وزە لە ڕێگەی ئەم دوورگەیەوە.
حەمید بۆڤارد بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای نەوتی نیشتیمانی ئێران ڕایگەیاند، تویتەکانی دۆناڵ ترەمپ مایەی پێکەنین و دۆخی دوورگەی خارگ زۆر ئارام و سەقامگیرە، بەرهەمهێنانی نەوت بە هیچ شێوەیەک نەوەستاوە و کارمەندان سەرقاڵی چاککردنەوەی دامەزراوەکانن، کە بەهۆی هێرشەکانی پێشترەوە لەلایەن ئەمریکاوە وێران کرابوون.
بەرپرسێکی ئەمریکی لە مانگی نیساندا بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندبوو، سوپای ئەمریکا بە چەند مووشەکێک هێرشیان کردۆتە سەر دوورگەی خارگ، بەڵام مووشەکەکان کاریگەرییان نەکردۆتە سەر دامەزراوە نەوتییەکان.
هاوکات لەمانگی حوزەیراندا چەند ڕۆژێک بەر لە واژۆکردنی ڕێککەوتنە کاتییەکەی نێوان ئەمریکا و ئێران، لە یانزەی حوزەیراندا ترەمپ ڕایگەیاند، دەیەوێت دەست بەسەر دوورگەی خارگدا بگرێت، بەڵام دواتر ئاماژەی بەوەدا ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ئەمریکا لە دوورگەکە دوور دەخرێنەوە.
هێرشەکانی ئەمریکا بۆسەر خارگ فشارێکی زۆر دەخاتەسەر پیشەسازی نەوتی ئێران و ئابوورییە فراوانەکەی، کە لە ئێستادا بەهۆی گەمارۆی دەریایی ئەمریکاوە ئابووریی ئێران بەرەو داڕمان دەچێت، ئەمریکا گەمارۆی دەریایی بەسەر ئێراندا سەپاند کاتێک ئێران گەرووی هورمزی بەتەواوی داخست کە ڕێڕەوێکی ئاوییە، بەر لە هەڵگیرسانی جەنگی ئەمریکا و ئێران شوێنی تێپەڕبوونی یەک لەسەر پێنجی نەوتی جیهانی بوو.
دەسەڵاتدارانی ئێران چەندین جار هۆشدارییان داوە کە هەر هێرشێک بۆ سەر دوورگەی خارگ دەبێتە هۆی پەرەسەرندنی گرژییەکان لە ناوچەکە.
ژێرخانی وزەی ئێران
کێلگە نەوتی و دامەزراوەکانی وزەی ئێران دەکەونە باشووری ڕۆژئاوای هەرێمی خوزستانی بۆ نەوت، هەروەها ناوچەی بوشەهیر بۆ گاز، لە گەڵ ئەوەشدا کێڵگە زۆر گەورەکانی گازی شلی سروشتی لە باشووری دەریایی پارسدا چڕبوونەتەوە.
بەرهەمهێنانی نەوتی ئێران لە مانگی تەمووزدا دوو ملیۆن و (48) هەزار بەرمیل نەوت بووە لە ڕۆژێکدا، هەروەها لە مانگی حوزەیراندا بڕی دوو ملیۆن و (45) هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە بەرهەمهێناوە، بە گوێرەی زانیارییەکانی رێکخراوی ئۆپێک پڵەس ئەم بڕی بەرهەمهێنانە یەکسانە بە ڕێژەی (2.5%)ی بەرهەمهێنانی نەوتی جیهانی.
بە پشت بەستن بە داتاکانی دامەزراوەی کیپلەر بۆ وزە، لە مانگی ئابیدا ئێران ڕۆژانە (251) هەزار بەرمیل نەوتی هەناردەکردووە، هەروەها نەوتی یەدەگکراو لە دوورگەی خارگ بە ڕێژەی(550) هەزار بەرمیل دابەزیوە و گەیشتووەتە (19.45) ملیۆن بەرمیل لە مانگێکدا.
کێ کڕیاری نەوتی ئێرانە؟
پاڵاوگە تایبەتەکانی چین کڕیاری سەرەکی نەوتی ئێرانن، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سزای بەسەر بەشێک لە پاڵاوگەکانی چیندا سەپاند بەهۆی کڕینی نەوتی ئێرانەوە.
هاوکات چین ڕایگەیاند، ئیدانەی ئەو سزایانە دەکەین کەبەسەر هاوبەشە بازرگانەکانماندا سەپێندراون و دانی پێدانانێن، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا چین کڕینی نەوتی ئێرانی کەمکردۆتەوە.
ئێران ساڵانێکە بە بەکارهێنانی تەکنیکەکانی گواستنەوەی کەشتی بۆ کەشتی لە دەریادا، هەروەها داپۆشینی سەرچاوەی نەوتەکەی و بەکارهێنانی تانکەرەکان کە شوێنەکانیان لە مانگە دەستکردەکان دەشارنەوە،خۆی لە سزاکانی ئەمریکا بەدوور گرتووە.
شایەنی باسە ئێران لە دانوستانەکانی پێشتریشدا یەکێک لە مەرجە سەرەکییەکانی ڕێککەوتنی لەگەڵ ئەمریکا هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران و دانپێدانان بە کۆنترۆڵکردنی گەرووی هورمز بووە لەلایەن ئێرانەوە.
خاوەن گەورەترین یەدەگی گاز لە جیهاندا
ئێران گازی سروشتی لە باشووروی کەناراوەکانی کێڵگەی پارس دەردەهێنت، کە ئەمەش وایکردووە لە ڕیزبەندی سێیەم بێت لە خاوەنی گەورەترین یەدەگی گازی جیهانی،لە هەمان کاتدا ئێران یەدەگی گازی پارس وەک هاوبەشێک لەگەڵ قەتەری گەورە هەناردەکاری گاز لە جیهاندا ناوزەند دەکات.
لە کاتی هێڕشەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران مووشەکەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل دامەزراوەکانی کێڵگەی پارسیان بە ئامانج گرت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئێران لە مانگی ئایارەوە دەستیکردەوە بە بەرهەمهێنانی گازی سروشتی لە کێڵگەکانی پارس.
بە گوێرەی زانیارییەکانی کۆڕبەندی وڵاتانی هەناردەکاری گاز، بەرهەمهێنانی گازی ئێران لە ساڵی (2024) بریتی بووە لە (276) ملیار مەتر سێجا کە (94%)ی لە ئێراندا بەکارهاتووە.
ئیسرائیل ئەمساڵ و ساڵی ڕابردووش هێرشی کردە سەر باشووری پارس کە بوو بە هۆی ئاگرکەتنەوە و پەکخستنی پرۆسەی بەرهەمهێنانی گاز، بە پێێ زانیارییەکان زیانەکانی پارس لە سووتانی گازەکەی لە ماوەی ئەم دوو ساڵەدا بە بڕی (1800) تریلیۆن پێ سێجا مەزەندە دەکرێت، کە ئەمەش دەکاتە دابینکردنی پێداویستەکانی گاز بۆ ئاسایشی وزەی جیهانی بۆ ماوەی (13) ساڵ.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment