لە سووریاوە بۆ ئیمارات پێشبڕکێى تێپەڕاندنى گەرووى هورمز دەستى پێکرد
نوچەنێت
وەرگێرانى: ئیسماعیل تەها
رۆژهەڵاتى ناوەڕاست دەچێتە قۆناغى بازدان لە بنیادنانى هێڵەکان کە لە دەریاى ناوەندەوە بۆ دەریاى سوور و کەنداوى عومان درێژ دەبێتەوە، وڵاتانى عەرەبى و بەرهەمهێنەرى نەوت پەرلەیانە لە دۆزینەوەى جێگرەوەى گەرووى هورمز، کە ئێران بۆ کۆنتڕۆڵکردنى هەناردەى وزەى جیهانى چۆتە جەنگێکەوە.
شارەزایان دەڵێن، لە ساڵانى داهاتوو دەیان ملیار دۆلار وەبەرهێنار دەکرێت بۆ تێپەڕاندنى ئەو رێڕەوە زیندووەى ئەمەریکا و ئێران ململانێیانە لەسەرى، سەرەڕاى ئەوەى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست لە ژێرخانى گەورەیە مێژووێکى لە شکستهێنان هەیە، بەڵام پابەندییەکانى ئێستا بۆ داڕاشتنەوەى رێڕەوەکانى نەوت جددى دەردەکەون.
ئارتیم ئەبرامۆف، جێگری سەرۆکى بەشى شیکاری لە کۆمپانیای، "ریستاد ئینێرجى" بە ماڵپەڕى "میدل ئیست ئاى"راگەیاند، کاتێک قسە بۆ هاوبەشەکەمانمان لەو ناوچەیە دەکەین، ئەوان دەڵێن، نامانەوێت جارێکى دیکە مامەڵە لەگەڵ ئەم قەیرانە بکەین، ئەوە پڕۆژەى جێگرەوەمانە، هەنگاوى بۆ دەنێین.
ئیمارات کار لەسەر بنیادنانى هێڵى دووەم لە بەندەرى فەجیرە دەکات، بۆ ئەوەى گەرووى هورمز تێپەڕێنێت، بە هاتنى ساڵى (2027) هەناردەى وزەى زیاد دەکات.
لە هەمان کاتدا عێراق کە دووەم گەورەترین بەرهەمهێنەرە لە رێکخراوى ئۆپێک، لە مانگى تەمووز رێککەوتنى لەگەڵ سووریا واژۆکردووە بۆ شیاندنەوەى هێڵە نەوتییەکانى لە کێڵگە نەوتییەکانى باکوور بۆ کەناراوەکانى سووریا، ئەو پێشڕۆژەیەش پێشتر، "میدل ئیست ئاى" وردەکارییەکانى و پاڵپشتى ئەمەریکاى بۆ پڕۆژەکە ئاشکرا کردبوو.
هێڵى سعوودیە رۆژئاوا ــ رۆژهەڵات مۆدێلێکى باڵایە لەو ناوچەیە، کە نەوتى خام لە کەناراوەکانى کەنداوە بۆ دەریاى سوور دەگوازێتەوە، ریاز هەوڵ دەدات تواناى وەرگرتنى بەهێز بکات، ئەوەش پشتبەستن بە گەرووى هورمز کەم دەکاتەوە.
دووبارە داڕاشتنەوەى هێڵەکانى هەناردەى نەوت کە بەکردەیى دەستى بە دیاریکردنى براوە و زیانمەدەکان کردووە.
کوێت و بەحرێن گەورەترین زیانمەندن
جەنگى ئێران پێگەى سعوودیە و ئیماراتى وەک دیارترین هێزى هەرێمى و بەتینترین بەرهەمهێنەر قووڵکردەوە، ئەوەش لەکاتێدایە لاوازى وڵاتانى بچووکتری وەک کوێت و بەحرێنى دەرخست.
گریگۆرى برۆ، گەورە شرۆڤەکار لە گرووپى، "یۆراسیا" و پسپۆڕ لە کاروبارى وزە و ئێران بە ماڵپەڕى، "میدل ئیست ئاى" راگەیاند، ئیمارات و سعوودیە گەورەترین دەستکەوت لەو رووداوانە بەدەست دەهێنێت، کوێت و بەحرێن گەورەترین زیانمەندن.
ئەوەش بەشێکى زۆرى بۆ فاکتەرە جوگرافییەکان دەگەڕێتەوە، کوێت لە رابردوو سەر بە ویلایەتى بەسەرەى عوسمانى بوو لە عێراق، کە دەکەوێت خوارەوەى لاى باکوورى گەرووى هورمز، پشت بە ڕێرەوى ئاوى دەبەستێت کە زۆربەى نەوتەکەى پێدا رەوان دەکات، بەحرێن شانشنێکى دوورگەییە، جگە لە پردى وشکانى هیچ شتێک بە جیهانى دەرەوەى نابەستێتەوە.
جوگرافیا لە چەند لایەکەوە ئەو ئاراستەیە دیارى دەکات کە نەوتى پێدا رەوان دەکرێت، عێراق باشترین نموونەیە، نزیکەى لە (70%)ى نەوتى عێراق بۆ ئاسیا لە رێگەى بەندەرى بەسرەوە کە دەکەوێتە سەر کەنداوى عەرەبى و لە کۆتاییدا بۆ گەرووى هورمز رەوانە دەکرێت.
پلانى کۆمپانیاکانى "شیفرۆنى ئەمەریکى و تى ئاى کاپیتاڵ" و بارگەکەیان لە لۆس ئەنجلۆسە هەردوو ملیاردێرى سوورى ــ قەتەرى پلانیان بۆ دووبارە شیاندنەوەى هێڵێکى کۆن هەیە کە عێراق بە بەندەرى بانیاس لەسەر دەریاى سپى.
گریگۆرى برۆ، دەڵێت، لە حاڵەتى تەواوبوونى ئەو پڕۆژەیە بە ئەگەرى بەهێز نەوتى عێراق بە ئەوروپا دەفرۆشرێت، چونکە بارهەڵگرە گەورەکانى نەوت ئاسانتر دەتوانن نەوت بۆ ئاسیا بگوازنەوە، ناتوانن بە کەناڵى سوێس تێپەڕن.
لە بەشێکى دیکەى قسەکانى گوتى، عێراق دەخوازێت سوود لە بازاڕەکانى ئاسیا وەربگرێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئەو هێڵانەى نەوتى خاوى پێدا رەوانە دەکەن بۆ ئەوروپا، تواناى بەدەستهێنانى داهاتى گەورە لەو بازاڕانە دیارى دەکات.
ئەو وڵاتە بەرهەمهێنەرانەى نەوت لە کەنداو، کە لەو قەیرانە گەورە دەرچوون، سعوودیە و ئیماراتە، چونکە پێگەى جوگرافیان یارمەتیدەرە لەگەڵ بەردەوامى فرۆشتنى نەوت بە بازاڕە گەورەکانى ئاسیا بە گەرووى هورمز تێپەڕێنن.
رێککەوتنى گەورە بەڕێگەوەیە
لە مانگى حووزەیران بەرهەمهێنانى نەوت لە ئیمارات گەیشتە بەرزترین ئاست، کە رۆژانە چوار ملیۆن و (100) هەزار بەرمیل بوو، لە رێگەى دەریایى گەرووى هورمز و هێڵەکانى بەندەرى فەجیرە لە دەرەوەى هورمز پارێزگارى لە هەناردەیە کرد،کە دەگەیشتە یەک ملیۆن و (800) هەزار بەرمیل، بۆ ساڵى (2027) پلانى هەیە بە ھێڵێکى نوێ ئەو توانایە زیاد بکات.
مانگى رابردوو جێگرى سەرۆکى "کۆمپانیانى نیشتیمانى ئەبوو زەبى بۆ نەوت" رایگەیاند، تاوتوێى درووستکردنى هێڵى سێیەم دەکەین، کە بەرهەمە نەوتییە دووبارەکانى وەک سووتەمەنى فڕۆکە و بەنزین و گازوایل بۆ فەجیرە بگوازێتەوە،
ئاراتیم ئەبرامۆف لە کۆمپانیاى ریستاد ئینەرجى دەڵێت، لەو ناوچەیە پڕۆژەى زۆر گەورە بەخێرایى تۆمار دەکرێت، ئەوەش هەمیشە پاساوى ئابوورى نییە.
بن کاهیل، ئەندام لە ئەنجوومەنى ئەتڵەسى، کە ناوەندێکى لێکۆڵینەوەیە و بارەگاکەى لە واشنتنە دەڵێت، پەلەکردنى بە کۆمەڵ بۆ تێپەڕاندنى گەرووى هورمز، دەبێتە هۆى پڕۆژەى راکێشانى هێڵ و بەندەرەکان، کە بەهاکەى دەگاتە ملیارەها دۆلار.
ئەو هێڵانە تێچوویان زۆرە و لەرووى جیۆسیاسیشەوە ئاڵۆزە، بەڵام وڵاتانى کەنداو رێککەوتوون پارەیەکى زۆر بۆ دەستەبەرکردنى بژاردە جێگرەوەکان خەرج بکەن، ئەو ئاراستەیەش بەرەوامە، پاڵپشتى سندووقى سامانى سیادى و وەبەرهێنانى ژێرخانیشى هەیە.
گەریگ بەریدى، پسپۆڕ لە بوارى وزە، لە ناوەندى بەرژەوەندى نیشتیمانى دەڵێت، ئەوەى لە رابردوو گرەوەێکى زیادە بوو بە بەهاى (5 یان 10) ملیار دۆلار، ئێستا بووە بە پێویستى.
هێڵەکانى رۆژهەڵات ــ رۆژئاوا لە سعوودیە بووە بە مۆدێلێک لەو ناوچەیە چاوى لێ بکرێت.
فراوانکردنى بەندەرەکانى دەریاى سوور
هێڵەکانى سعوودیە لە رۆژهەڵاتەوە بۆ رۆژئاوا راکێشراوە، لە هەشتاکان بنیادنراوە، دواتر نوێکراوەتەوە، لە کێڵگەى بەقیقى نەوتى لە کەناراوەکانى رۆژهەڵاتى کەنداوەوە بۆ بەندەرى یەنبەعە لەسەر دەریاى سوور، کە بەم هۆیەوە ریاز دەتوانێت رۆژانە چوار ملیۆن بەرمیل نەوت رەوانە بکات، هەناردەى نەوت بەر لە جەنگ رۆژانە حەوت ملیۆن بەرمیل بوو بوو.
سەرەڕاى دابەزینى قەبارەى هەناردەى نەوتى سعوودیە، بەڵام لە مانگى ئادار داهاتى نەوتى سعوودی، بەشێوەیەکى بەرچاو بەرزبۆوە، ئەوەش بەهۆى گرانبوونى نرخى نەوت بوو لە بازاڕەکانى جیهان.
دیپلۆماتکار و شرۆڤەکاران دەڵێن، سعوودیە هەوڵى فراوانکردنى ئەو هێڵە دەدات، ئاژانسى رۆیتەرز بڵاوى کردەوە، ریاز دەستى بە زیادکردنى تواناکانى بە قەبارەى دوو ملیۆن بەرمیل لە رۆژێک کردووە، ئەبرامۆف دەڵێت، بەدەستهێنانى ئەو توانایە پێویستى بە هێڵێکى هاوتەریبە.
ئیبرایمۆف دەڵێت، تواناى ئەو هێڵە دەگاتە حەوت ملیۆن بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا، نزیکەى دوو ملیۆن بەرمیل رەوانەى پاڵاوگەى تەکریر لە کەناراوەکانى رۆژئاوا دەکرێت، لەناوخۆ بەکاردێت، بەڵام ئەو بەربەستە راستەقینەى رووبەڕووى سعوودیە دەبێتەوە لە بەندەرى یەنبەعە، پێویستى بە نوێکردنەوەیە بۆ ئەوەى جێگەى بارهەڵگرى زۆرترى نەوت ببێتەوە.
ئەو تۆڕە نوێیەى هێلەکان دەبێتە بەهێزبوونى هەژموونى سعوودیە و ئیمارات، لە مانگى حوزەیران کوێت رایگەیاند، سەرقاڵى تاوتوێکردنى بنیادنانى هێڵێکن کە بە سعوودیەى ببەستێتەوە.
شێخ نەواف سەباح، سەرۆکى جێبەجێکارى دامەزراوەى نەوتى کوێت لە مانگى حوزەیران رایگەیاند، گفتوگۆکانمان لەگەڵ براکانمان لە سعوودیە و ئیمارات دەست پێکرد، بۆ تاوتوێکردنى رێگەکانى فراوانکردنى هێڵەکان بۆ نەوتى کوێت، سەرەڕاى ئەوەى بنیادنانى هێڵەکان ئاڵۆز نیە، بەڵام ئەو ناوچەیە تۆمارێکى لاوازى لە هەماهەنگى ئەو جۆرە پڕۆژانە هەیە، تەنیا هێڵى دۆلفین نەبێت، کە گازى قەتەرى بۆ ئیمارات و عومان دەگوازێتەوە.
گریگۆرى برێو، لە کۆمەڵەى یوراسیا دەڵێت، کوێت و بەحرێن پێویستیان بە رێککەوتنى تێپەڕین و لەوانەشە پێویستیان لە گرێبەستى دابەشکردنى داهاتەکان لەگەڵ سعوودیە و ئیمارات بێت، ئەوەش هەژموونیان زیاد دەکات، سەبارەت بە قەتەریش کە گازى سرووشتى رەوانە دەکات، ئەگەر هەیە بە تەواوى پشت بە گەرووى هورمز ببەستێت.
تەرازووى ئەو جەنگە بەلاى هێرشکردنەوەیە
هێڵە نوێکان قەرەبووى ئەو پشتێنە ئەمنییە لەگەڵ ئێران ناکەنەوە، جەنگى رووسیا و ئۆکراینا نموونەیەکە لەسەر ئەوە، ئەگەر ئۆکراینا تواناى ئەوەى هەبووبێت بە هێرشە درۆنییە دووبارەکان و مووشەکان تواناى رووسیا لاواز بکات، بەراورد بە نێوان مۆسکۆ و ئۆکراینا ئەوا وێستگە نەوتییەکانى کەنداو زۆر لە ئێران نزیکترن.
گەریگ بەریدى دەڵێت، گومان لەو هەموو جێگرەوەیە هەیە کە نەکەوێتە بەر مووشەک و درۆنەکانى ئێران، بەروونى تەراوزى ئەو جەنگە بەلاى هێرشەوەیە لەسەر حیسابى بەرگرى، ئەوەش وا دەکات پارێزگارى لەو بنەمایانە کارێکى قورس بێت، فەجیرە نموونەیەکى روونە، کە لە ئێرانەوە نزیکە ئەوەندە بەسە کە ببێتە ئامانجێکى ورد.
سەرەڕاى سەرکەوتووى لە تێپەڕاندنى هورمز، لاوازى سعوودیە بە تایبەت دەردەکەوێت، حوسییەکانى هاوپەیمانى ئێران رایگەیاند، ئەو هەفتەیە گەمارۆ دەخەنە سەر بارهەڵگرەکانى سعوودیە، ئەوەش وایکرد نزیکەى هەشت بارهەڵگر رێڕەوى خۆیان لە دەریاى سوور بگۆڕن، بۆ ئەوەى خۆیان لە تێپەڕین بە گەرووى باب مەندەب و ئەگەرى هێرشکردنە سەریان دەرباز بکەن.
هەرچەندە ئیدارەى ترەمپ لە کاتى هێرشەکانى لەگەڵ ئێران بۆ سەر ئیسرائیل لە مانگى شوبات، بە شێوەیەکى کەمبایەخ سەیرى تواناى ئێرانى دەکرد بۆ سەپاندنى دەسەڵاتى خۆى بەسەر گەرووى هورمز، بەڵام شرۆڤەکار و دیپلۆماتکارەکان دەڵێن، ئێران زێدەڕەوى لە هەژموونى خۆى دەکات لەو رێڕەوە ئاوییە.
لەگەڵ ئەوەى تاران رێککەوتنى ئاگربەستى لەگەڵ واشنتن واژۆکرد و لێخۆشبوونێکى گرنگى بۆ سزاکانى سەرى دەرکرا، لە کاتى پەڕینەوەى لە هورمز لە رێگەى ئاوەکانى عومان، ئێران هێرشى کردە سەر کەشتییە سعوودی و ئیماراتى و قەتەرییەکان، لەو کاتەوە جارێکى دیکە هێرشەکان دەستیان پێکردەوە، لەبەرانبەردا ئێران هێرشى کردەوە سەر کوێت و بەحرێن و ئوردن.
دیپلۆماتکارێکى رۆژئاوایش، کە ئاگادارى دۆسیەى یەمەنە، دەڵێت، بڕیارى حوسیەکان بۆ سەپاندنى گەمارۆ بەسەر بەندەرەکانى سعوودیە لەو هەفتەیە، لە ژێر فشارى چڕى ئێران بووە، لە هەمانکاتدا ئێران لە خەمڵاندنى هێزى لە گەرووى هورمز زێدەڕەوى دەکات، لە داهاتوو بە رێگەى نوێ بۆ سەپاندنى خۆى پێویستى بە ئاڵۆزییە.
سەرچاوە: ماڵپەڕى نون پۆست
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment