ئیسرائیل لە هەژموونى نوێى تورکیا نیگەرانە
نوچەنێت
وەرگێرانى: ئیسماعیل تەها
لوک برۆنەر، رۆژنامەنووسى فەرەنسى راپۆرتێکى لە رۆژنامەى لۆمۆندى فەرەنسى بڵاوکردۆتەوە، تێیدا دەڵێت، بەریەکەوتن و هەڕەشە و سوکایەتییەکانى نێوان هەردوو سەرۆکى دیارترین هێزى سەربازیى لە رۆژهەڵاتى دەریاى ناوەند بەردەوامە، رۆژى هەینى (21)ى ئاب بنیامین ناتەنیاهۆ، سەرۆک وەزیرانى ئیسرائیل رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆمارى تورکیا بە دیکتاتۆرێکى دژە سامى تۆمەتبار کرد، هاوشێوەى ئەو وەسفە بوو کە لە مانگى حوزەیران سەرۆکى تورکیا ئیسرائیلى پێ تۆمەتبار کردوو بە هەڕەشەى راستەوخۆى ناوبرد.
ناتەنیاهۆ لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، ئەردۆغان دیکتاتۆرێکى دژە سامییە، کۆمەڵکوژى بەرانبەر کورد ئەنجام داوە، تیرۆرستانى حەماس لەخۆ دەگرێت، نیوەى قوبرسى داگیر کردووە، ژمارەیەکى زۆر رۆژنامەنووس و سیاسى ئۆپۆزسیۆنى خستۆتە زیندانەوە، ئێستا هەوڵ دەدات دوژمنایەتى دژ بە ئیسرائیل فراوان بکات، بۆ ئەوەى بگاتە سووریا، ئیسرائیلیش رێگە بەوە نادات.
ئەو راگەیێندراوە لە بەرانبەر راگەیێندراوى، ئەکین گۆرلیک، وەزیرى دادى تورکیا بوو، کە چەند کاتژمێرێک پێش راگەیێندراوەکەى ناتەنیاهۆ، فەرمانى دەستگیرکردنى بۆ ناتەنیاهۆ دەکرد، ئەوەش لە چوارچێوەى رێگرییەکانى کەشتى غەزە بوو لە مانگى ئایار، کە چالاکوانەکانى تووشى هێرشى مەترسیدار بوونەوە، ئەو تۆمەتە جارێکى دیکە دواى رووداوێکى هاوشێوە بوو لەکۆتایی ساڵى (2025) بوو، کە دادگاى تورکیا یاداشتێکى دیکەى بۆ دەستگیرکردنى ناتەنیاهۆ دەکرد، بە کۆمەڵکوژى و تاوانى دژە مرۆڤایەتى لەغەزە تۆمەتبارى کرد.
بە درێژایى سێ ساڵى رابردوو پەیوەندییەکانى نێوان تورکیا و ئیسرائیل بەردەوام لە چەند لایەکەوە ئاڵۆز دەبێت، لایەکى پەیوەستە بە سووریا، هەردوو وڵات بە ناوچەیەکى ستراتیژیى بەرژەوەندییە تایبەتییەکانى خۆیانى دادەنێنن، لەدواى کەوتنى بەشدار ئەسەد، سەرۆکى پێشووى سووریا لە مانگى کانوونى یەکەمى (2024) ئیسرائیل شێکى زۆرى چەک و تەقەمەنى سوپاى سووریاى بۆردوومان کرد و لە ناوى برد، ناوچەى ئەمنى بە درێژایى سنوورەکانى لەگەڵ سووریا هاوشێوەى ناوچە پارێزراوەکانى لە غەزە و باشوورى لوبنان داگیر کرد، ئەوەش لە کاتێدایە چەندین ساڵە تورکیا لە سنوورەکانى باکوورى سووریا پارێزگاریى لە بوونى خۆى دەکات.
ئیسرائیل جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، دەزگا هەواڵگرییەکانى پیلانێکى نوێى هێزەکانی تورکیا بۆ بڵاوەپێکردنى هێزەکانیان لە فڕۆکەخانەى ئەبوو زوهر ئاشکرا کردووە، کە دەکەوێتە باشوورى پێگەکانى ئێستاى تورکیا، رۆژى سێشەممە (2026/8/18) فڕۆکەکانى ئیسرائیل چەند جارێک هێرشیان کردە سەر ئەو شوێنانە.
ناتەنیاهۆ دەڵێت، لە کاروبارە ئەمنییەکان ئیسرائیل و سووریا لەسەر ئەو دۆخەى ئێستا رێککەوتوون، بەڵام ئەوە سووریایە بە رێگەدانى بە بڵاوەپێکردنى هێزەکانى تورکیا لە بنکەیەکى ئاسمانى نزیک حەلەب، خەریکە رێککەوتنەکە پێشێل دەکات، تەلئەبیب چەندین جار هۆشداریى داوەتە سووریا ئەو جۆرە بڵاوەپێکردنە رێگەپێدراو نییە، هەرەشەیە بۆسەر ئاسایشى ئیسرائیل، بەڵام سووریا پشتگوێخستنى ئەو هۆشداریانەى هەڵبژارد.
تۆم بارک، نێردەى تایبەتى ئەمەریکا بۆ سووریا و باڵیۆزى وڵاتەکەى لە تورکیا لە سەردەمى دۆناڵد ترەمپ بێهێوایى خۆى راگەیاند و دەڵێت، ئەو ئاڵۆییە بێ پاساوە.
دواى ئەوەى تورکیا چووە پاڵ ئەو داوایەى باشوورى ئەفریقیا بۆ دادگاى نێودەوڵەتى، کە لە کۆتایی (2023) بەرزی کردەوە، کە ئیسرائیل بە تاوانى کۆمەڵ کوژى لە کەرتى غەزە تۆمەتبار دەکات، چارەنووسى غەزە و رۆڵى حەماس بووە خاڵێکى سەرەکى دیکەى ناکۆکییەکانى نێوانیان، تورکیا بەرگریکردنى لە فەڵەستینییەکان کردوو بە کۆڵگەیەکى سەرەکى لە سیاسەتى دەرەوە، ئەوەش وایکردووە، لە دواى جەژنى رەمەزان لە ئادارى (2025) ئەردۆغان گوتى، خواى گەورە ئیسرائیلى زایۆنی وێران بکات و لەناویان ببات.
لاى خۆشییەوە ئیسرائیل هەر دەستوەردانێکى ئەنقەرە لە غەزە رەت دەکاتەوە، چونکە پەیوەندییەکانى حەماس و ئەنقەرەى پێ گوماناوییە ــ ئەگەر پێى هاوبەشیش نەبێت ــ بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا لەکاتى دانوستاندنى راگرتنى جەنگ تورکیا هاتە ناو گفتوگۆکان بۆ ئاسانکارى گفتوگۆى کۆتایی لەگەڵ بزووتنەوەى حەماسى فەڵەستینى، ناتەنیاهۆ ناچار بوو سازش بۆ بەشداریى بکات، کە بەشێک لە سەرکردەکانى حەماس لە تورکیان، کە ئەوەش بەرپرسانى ئیسرائیلى تووڕەکردووە.
چوارچێوەى هەڵبژاردنەکانى ئیسرائیل بۆتە درووستبوونى ناکۆکى زیاتر، زۆرێک لە چاودێران پێیان وایە هەر ئاڵۆزییەک یان قەیرانێک کە درووست دەبێت، دەچێتە بەرژوەندى سەرۆک وەزیرانى ئێستا، لەسایەى راپرسییە ناڕوونەکان هەوڵى قۆستنەوەى دەدات.
نزیکەکانى نەتیاهۆ دەڵێن، ئەردۆغان دوعاى وێڕانکردنى ئیسرائیل دەکات، رووداوەکانى حەوتى ئۆکتۆبەر ئەو شتانەى بۆ هەموو لایەک روون کردەوە، کاتێک دوژمنەکەت پێت دەڵێت، دەیەوێت لە ناوت ببات، دەبێت بڕواى پێ بکەیت، لەبەر خودى ئەو هۆکارانە ناتەنیاهۆ هەوڵى درووستکردنى بەربەست لەبەردەم تورکیا دەدات بۆ بەدەستهێنانى فڕۆکەى ئێف 35 كە پرسێکى زۆر هەستیارە، لەبەردەم ترەمپ ناڕەزایى دەبڕیى کە ئەگەر هەیە ئەو جۆرە بڕیارە هاوسەنگى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست تێک بدات.
لەگەڵ ئەوەشدا دوژمنایەتییەکە بەرانبەر ئەنقەرە زۆر قووڵترە لەو هاوپەیمانەى دەسەڵاتى ئێستا، نەفتالى بنێت، کە یەکێکە لە دیارترین سەرکردەکانى ئۆپۆزسیۆنى ئیسرائیل لە مانگى شوباتى ئەمساڵ گوتى، تورکیا ئێرانى نوێیە.
یائیر لابید، کە لە کاتى سەرکەوتنى ئۆپۆزسیۆن لە هەڵبژاردنەکانى تشرینى یەکەم بە راشکاوانە پاڵپشتى لە بۆردوومانى فڕۆکەخانەى ئەبو زهورى سەربازیى لە سووریا کردووە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا داواى کرد ئاراستەیەکى دیپلۆماسى بگیرێتەبەر، رۆژى چوارشەممە لابید جەخى لەسەر ئەوە کردەوە، پێویستە ئێمە روونى بکەینەوە کە رێگە بە جووڵەکانى تورکیا لە دەوروبەرمان نادەین، بەڵام بە تێپەڕینى کات پێویستمان بە درووستکردنى میکانزمێکە بۆ خۆپاراستن لە کارەساتى ناپێویست، ئەو دۆخەى ئێستا لە بەرژەوەندیمان دانییە، ئێمە پێویستمان بە درووستکردنى ململانێى هەرێمى زیاتر نییە، بەڵکو پێویستمان بە رێگرییە لەو ململانێیانە.
تەنیا سەرکردە سیاسییەکان ئەو هەڕەشەیان هەڵنەسەنگاندووە، بەڵکو سەرکردە سەربازییەکانیش ئەو ئاڵۆزییەیان هەڵسەنگاند، ئییال زامیر، فەرماندەى سوپاى ئیسرائیل هۆشداریى دا و گوتى، ئێمە دەبینین چى روودەدات و چاودێرى گۆڕانکارییەکان لە بەرەى سووریا دەکەین، پێویستە بەگوێرەى ئەوە ئامادەکاریى بۆ بکەین، رێگە بە هێزى دژ نادەین بوونى خۆى لەسەر سنوورەکانمان قووڵ بکاتەوە، لە داهاتووش بەکارهێنانى هێزەکان زۆر بە وردى لە هەموو کات و شوێنێکى گونجاو باش دەکەین.
لە سەرەتاى (2025) بە سەرکردایەتى ژەنەڕاڵ جاکوب ناگل ناقوس، هەڵسەنگاندنێکى ورد لەسەر زیادبوونى تمووح و هەژموونى تورکیا لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست کرا، بەگوێرەى راگەیاندنەکانى ئیسرائیل ئاماژە بۆ تارمایەکانى بەرەنگاربوونەوەى راستەوخۆى نێوان هەردوو وڵات لە ئارادایە، ئەو شیکارییە دەنگدانەوەیەکى گەورەى لەلاى شارەزایان هەبوو، کە بووە زیادبوونى دڵەڕاوکێ و ئاڵۆزیى.
ئییلى کارمۆن لە مانگى حوزیران لە راپۆرتێکدا بۆ پەیمانگەى نێودەوڵەتى بەرەنگاربوونەوەى تیرۆر لە زانکۆى رایخمان لە هێرتسلیا دەڵێت، نزیکى جوگرافى تورکیا لە ئیسرائیل و قەبارەى توانا سەربازییەکانى تورکیا و هەژموونى فراوانبووى هەرێمى و قورسایى دیپلۆماسى واى کردووە ببێتە پرسێکى ئەمنى و پێویستى بە چاودێرى ورد هەبێت.
سەرچاوە: ماڵپەڕى نون پۆست
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment