ترەمپ بۆ ناتانیاهۆ: لە سووریا بکشێنەوە، تۆیان لەوێ ناوێت
نوچە نێت: تایبەت
وەرگێڕانی: دنیا ئەحمەد
ڕۆژنامەی ئەکسیۆس ڕایگەیاند، سەرۆکی ئەمەریکا لە پەیوەندییەکیدا لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل پێی ڕاگەیاندووە کە دەبێت سوپای ئیسرائیل لە سووریا و لوبنان بکێشتەوە. هەروەها ترەمپ ڕاشیگەیاندووە کە، مانەوەی سووپای ئیسرائیل لە سووریا ڕەنگە ببێتەوە سەرهەڵدانی شەڕێکی گەورە لە ناوچەکە.
"بوونی ئیسرائیل ڕەنگە ببێتە سەرهەڵدانی شەڕێکی نوێ لە سووریا"
هەرچەندە ئەمەریکا و ئیسرائیل بە هاوبەشی هێرشیان بۆ سەر ئێران دەستپێکرد، بەڵام لەهەندێک پرس ناکۆکن، لەوبارەیەوە چەند بەرپرسێکی باڵای ئەمەریکا و ئیسرائیل سەبارەت بە ناوەڕۆکی کۆتا پەیوەندیی تەلەفۆنی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا و بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بە ڕۆژنامەی ئەکسیۆسیان ڕاگەیاندووە و ئەو ڕۆژنامەیە دەڵێت، "ترەمپ هۆشداری بە ناتانیاهۆ داوە کە دەبێت هێزەکانیان لە سووریا بکشێنەوە، ڕەنگە مانەوەی زیاتریان لە سووریا ببێتە دەستپێکردنی شەڕێکی زۆر گەورە لە ناوچەکە بەگشتی."
هەروەها ئەو ڕۆژنامەیە باسی لەوەش کردووە کە لە درێژەی قسەکانیدا سەرۆکی ئەمەریکا سەبارەت بە پرسی سووریا بە سەرۆکوەزیرانی ئسیرائیلی راگەیاندووە کە، ئەوان نایانەوێت تۆ لەوێ بمێنیت و تۆیان ناوێت، بەهەمان شێوە پێویستە هێزەکانتان لە لوبنانیش بکشێنەوە و پێداچوونەوە بە هەوڵە سەربازییەکانتان بکەن.
پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەی ترەمپ و ناتانیاهۆ
سەبارەت بە کاتی ئەو پەیوەندییە، ئەو ڕۆژنامەیە ئاماژەی بەوە کردووە کە پەیوەندییەکەی ترەمپ و ناتانیاهۆ ڕۆژێک دوای گەرانەوەی سەرۆکی ئەمریکا لە لوتکەی ناتۆ لە ئەنقەرە و کۆبووەوەی لەگەڵ ئەحمەد شەرع سەرۆکی نوێی سووریا و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ئەنجام دراوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی ئەو ڕۆژنامەیە کە ئەمەشی خستەروو، ماوەی چەند مانگێکە ئیدارەی ترەمپ دوای هاتنی سوپای ئیسرائیل بۆ سووریا دەستیکردووە بە پرۆسەی گفتوگۆکردن بۆ واژۆکردنی ڕێککەوتنی نوێی ئاسایشی سنوور لە نێوان سووریا و ئیسرائیل، بەڵام بەهۆی پێداگیری ئیدارەی ناتانیاهۆ لە نەکشانەوەیان لەنێو خاکی سووریا پرۆسەکە پەکی کەوتووە.
هەروەها هەوڵە دیپلۆماسیەکانی ئیدارەی ترەمپ تەنیا دەستەبەرکردنی ئاسایشی سنوورەکانی سووریا نییە، ڕۆژی سێشەممە هەریەک لە شاندی ئەمەریکا و ئیسرائیل و لوبنان لە رۆمای پایتەختی ئیتاڵیا کۆبوونەوە بۆ واژۆکردنی ڕێککەوتنەکانیان و جێبەجێکردنی خاڵەکانی نێو ڕێککەوتنەکە.
ئیسرائیل پابەندی کشانەوەی هێزەکانیان لە لوبنان نەبووە
بەگوێرەی زانیارییەکان ئیسرائیل ڕێککەتنەکانی جێبەجێ نەکردووە، چونکە لەکاتی ڕێککەوتنەکە ڕازیبووە بە کشانەوەی هێزەکانی لە دوو ناوچەی باشووری لوبنان و ڕادەستکردنەوەی دەسەلڵتی ناوچەکە بە سوپای لوبنان. بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ هەنگاوێکی کردەیی بۆ ئەو بەڵێنانەی جێبەجێ نەکردوو و بەردەوامە لە پێشێلکردنی ڕێککەوتنەکە.
ئیدارەی تەلئەبیب داوای دڵنیایی دەکات
ڕۆژنامەی ئەکسیۆس پێیوایە، ئیدارەی تەلئەبیب دەیەوێت بەر لە کشانەوەی تەواوی هێزەکانیان لە لوبنان ئەو ناوچانەی داگیری کردووە بەتەواوی لەژێر دەسەڵاتی حیزبووڵڵا نەمێنێت، حکومەتی بەیروت دەڵێت، دەبێت سەرپەرشتی ناوچەکان و راگەیاندنی نەمانی دەسەڵاتی ناوچەکە لەژێر دەستی حیزبووڵڵا لەلایەن سوپای ئەمەریکاوە بێت، چونکە لەئێستادا ئەمەریکا وەک نێوەندگیر و بێلایەن کاردەکات. نەک وەک سوپای ئیسرائیل کارەکان لە بەرژەوەندی خۆیان بێت و بریار بدات.
سەرچاوە: ماڵپەڕی (سی ئێن ئێن)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment