ئیسرائیل لە ڕێككەوتنی سێقۆڵی نێوان پاكستان و توركیا و سعوودیە نیگەرانە وەرگێڕان

نوچە نێت:

وەرگێڕانی: ئیسماعیل تەها

ئامیت ئاگور، سەرۆكی پێشووتری دەزگای هەواڵگریی ئیسرائیل لە راپۆرتێكدا باس لەوە دەكات، كە هەموو لایەك باس لە ڕێككەوتنی سێقۆڵی دەكەن، قسەی زۆر لەبارەوە دەكرێت، بەڵام ئەگەر بۆ جارێكیش بێت لەو جەنگە كارا نەكراوە، كە سعوودیە تووشی چەندین هێرش بۆوە، بەڵام پاكستان دژ بە ئێران هیچ هاوكاریەكی سعوودیەی دژ بە ئێران و شیعەكان نەكرد، كە لەگەڵ ئەوەشدا توانای كاراكردنی هەبوو، پاكستان لە رۆژهەڵاتەوە دراوسێی ئێرانە، لە لایەكی دیكەوە توركیا و قەتەر ڕێككەوتنی ئەمنیان هەیە، بەڵام لەو جەنگەدا لەگەڵ ئەوەی قەتەر رووبەڕووی هێرشی ئێرانی بۆوە كارا نەكرا.

مەترسییەكان لەسەر ئیسرائیل

لەو ڕێككەوتنە نوێیە چەندین گۆڕانكاریی هەیە، كە ئایا ئەو رێككەوتنە كاریگەریی لە جەنگی دژ بە ئێران دەبێت، یاخود مەترسی لەسەر ئیسرائیل درووست دەكات، ئەوەی لە سعوودیە روودەدات ئایا دەستبەردربوونی ئەمەریكا نییە؟ ئایا سعوودیە پێویستی بە پاراستنی جێگرەوە هەیە؟

لە لایەنی زیانی ئابوورییەوە، هەواڵگریی سعوودیە ئاڵۆزیی مەترسیداری تۆمار كردووە، ئایا ئەو هەڕەشانە دوولایەنەن: لایەك لە باشووری یەمەنەوە، حووسییەكان لە هەڕەشەكانیان لە سنوورەكانی باشوور و كەناراوەكان بەردەوامن، لە سایەی ئامادەكارییەكانی سعوودیە و ئەگەری هێرشی پێچەوانە، لە باكووریشەوە عێراقە، زانیارییە هەواڵگرییەكان و هەڕەشەی گرووپە چەكدارەكانی ئێران لە عێراق ئاماژەن بۆ ئامادەكاریی هێرشی سنووری و چالاكی دزەكردن وەك تیمی كۆماندۆ، بە ئاراستەی سنوورەكانی باكووری سعوودیە، كە ناوچەیەكە رێژەیەك لە ناوەندی وزەوە نزیكە.

لەبەرانبەر ئەو هەڕەشە دوولایەنە، ئێستا سعوودیە ستراتیژییەت چالاك دەكات، كە هەنگاوی كردەیی و خشتەی زەمەنی روونی لەخۆی گرتووە، یەكەم سعوودیە ئەو تاپۆیەی چەند ساڵیەی شكاند، بە هەماهەنگی لەگەڵ ئەمەریكا هێرشی ئاسمانی كردە سەر بارەگا و كۆگای گرووپە چەكدارەكان لەناو خاكی عێراق و یەمەن، لە پەیامێكدا كە ناوەڕۆكەكەی ئەوەبوو سعوودیە چاوەڕوان دەكات تا هەڕەشەكان سنوور دەبەزێنن، بە واتایەكی دیكە هەماهەنگی سەربازیی لەگەڵ ئەمەریكا هەیە، بەڵام پچڕپچڕ و سنووردارە، راستەوخۆش دژ بە ئێران نییە.

ستراتیژیی دووەم بریتیییە لە درووستكردنی هاوپەیمانی دەریایی هەرێمی، بۆ پارێزگاریی لە رێڕەوەكانی هاتوچۆی دەریایی و شكاندنی گەمارۆی حووسیەكان لە دەریای سوور و باب مەندەب، لە كۆتایی مانگی تەمووز و لە كۆنگرەی دامەزراندن لە ریاز (43) وڵات بەشدار بوون، (14) وڵات واژۆیان لەسەر ئەو پەیماننامەیە كرد، لەوانە، "سعوودیە، میسر ، پاكستان، توركیا، قەتەر ، ئوردن، سوودان و جیبۆنی" سعوودیە عەبدوڵڵا بن سالم شەهری وەك فەرماندەی هێزە دەریاییە هاوبەشەكان دیاری كرد، لووتكەیەك بۆ  پلانی دیاریكردنی بنكەكان و دابەشكردنی چاودێرییەكان، واتا سعوودیە بۆ شكاندنی گەمارۆی دەریایی سەر گەرووی باب مەندەب پێویستی بە هاوكارییە، بەبێ ئەوەی ئەمەریكا بێتە ناوەوە.

ستراتیژیی سێیەم، بریتییە لە هاتنە ناوەوەی توركیا بە فەرمی بۆ ڕێككەوتنی بەرگریی نێوان پاكستان و سعوودیە، پاكستان پاڵپشتی سەربازیی دەستبەر دەكات، توركیا تەكنەلۆژیای پێشكەوتوو و درۆن، سعوودیەش پاڵپشتی ئابووری، واتا بۆ بەرەنگاربوونەوەی حووسیەكان و ئێران، سعوودیە پێویستی بە پیشەسازیی سەربازیی توركیایە، بەگوێرەی لێكۆڵینەوەكان لەبواری بەرژەوەندییەكان توركیا و پاكستان دوو نێوەندگیرن، راستەوخۆ جەنگی سەربازیی دژ بە ئێران ناكەن، ئەوەش لەپێناو پارێزگارییە لە پێگەیان وەك نێوەندگیر و نەچوونە بەرەی ئیسرائیل ئەگەر بە رووكەشیش بێت.

لەلایەكی دیكەوە ئەگەرێكی لاواز هەیە، لە كاتی هەڵگیرسانی جەنگ لەنێوان پاكستان و هندستان توركیا و سعوودیە هاوكاریی پاكستان بكەن، بۆیە ئەگەری بەهێز ئەوەیە سعوودیە ئەگەر بەشێوەیەكی رووكەشیش بێت بۆ وەڵامدانەوەی ئێران لە هەر هێرشێك بۆ سەر ژێرخانی و كاركردن لەسەر هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆی دەریایی لە باب مەندەب.

شوێنپی توركیا

لەم چوارچێوەیە توركیا بژاردەیەكی نموونەییە بۆ بەدەستهێنانی هاوكاریی دەریایی، لەبەر خواستی زۆریی بۆ قووڵكردنەوەی پێگەی خۆی لەو گەروەوە و كۆنتڕۆڵكردنی سۆماڵ لە باشووری باب مەندە، لە لایەكی دیكەوە لە حوسییەكانە، جگە لەوەش لێرە توركیا بۆ رزگاركردنی سعوودیە نییە لە دەستی ئێران، بەڵكو بۆ قۆستنەوەی ئەو تەنگەژەیە بۆ بەهێزكردنی هەژموونی دەریایی لە گرنگترین رێڕەوە ستراتیژییەكان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

سعوودیە لە دیدی ئەمەریكا سەركردایەتی هێرشە وشكانییەكان دەكات، زەبرە پێشوەختەكانی لە گرووپە چەكدارەكانی ئێران لە ناو خاكی عێراق و یەمەن، بە سوودوەرگرتن بوو لە زانیاریی هەواڵگریی و پاڵپشتی ئەمەریكی، بەوەش سعوودیە پاداشتێكی گەورەی لە ئەمەریكاوە بەدەست هێنا، بوو بە خاوەنی ستراتیژیی دوورمەودای كڵاوەی ئەتۆمی، بەڵام ئەگەریش هەیە ئەمەریكا ئەو هاوكارییە بەكردەیی پێشكەش نەكات، یاخود بۆ جێگرەوەی فۆڕمی هاوپەیمانی بەرگریی ناوچەیی بیگۆڕێت.

ئەو رووداوانە دەرفەتێكی بۆ سعوودیە درووستكردووە، كە هەڵوەشاندنەوەی هاوپەیمانی كلاسیكی وەك كۆمكاری وڵاتانی عەرەبیە، هەروەك دەرفەتە بۆ درووستكردنی هاوپەیمانی نوێ، بەڵام لەسایەی ئەزموونی پێشوو، پێناچێت هاتنی توركیا بۆ ناو هاوپەیمانی پاكستانی ــ سعوودیە هەواڵێكی دڵخۆشكەر بێت، چونكە پێگەی سەربازیی لە دەریای سوور و لەوانەیە پاشانیش لە گەرووی باب مەندەب بدات بە توركیا و پاكسانی وڵاتی ئیسلامی لە سنوورەكانی ئیسرائیل نزیك دەكاتەوە.

هاوپەیمانی دژ

مەترسییەكی گەورەی دیكە بۆ سەر ئیسرائیل لە داهاتوو هەیە، ئەمەریكا چاوی لەوەیە لە داهاتوو وەبەرهێنان لەو هاوپەیمانییە بۆ درووستكردنی هێزێكی عەرەبی بكات، بەڵام ئیسرائیل بەشێك نییە، هەماهەنگی لە بواری ئابووریی و مەدەنی بگرێتەوە، بەوەش هەندێكی دەكەوێتە ژێر هەژموونی توركیا، هەوڵێكیش هەیە بۆ تێپەڕاندنی ئیسرائیل لە بەرەی هەماهەنگی نێودەوڵەتی، لە كاتێكدا پێویستە سعوودیە بە پشبەستن بە داوای خودی ترەمپ بەو ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكان بێت لەگەڵ ئیسرائیل، ئەوەش بۆ پارێزگارییە لە بەدەستهێنانی چەكی ئەتۆمی مەدەنی.

پێویستە لەسەر ئیسرائیل زۆر هەستیار بێت، جەخت لەسەر وەڵامدانەوەی خێرایی ئەمەریكا نەكاتەوە بۆ ئەو هاوپەیمانییە نوێیە، لە هەمان كاتدا پێویستە لەو نزیكانە كۆنفراسێكی گرنگ ببەسترێت، كە هندستان و ئیمارات و ئوردن و ئیسرائیل و یۆنان وەك هێزی بەرانبەر بەرەی پاكستانی ــ سعوودی ــ توركی بەبەسترێت، لە پێناوی ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ئەمەریکا.

ئەو ڕێككەوتنە سێقۆڵییە مانۆڕێكی رێگریی و تایمەتمەندی جیۆسیاسی توركییە، نەك هێزێكی سەربازیی بۆ شكستپێهێنانی ئێران و ئیسرائیل، بەڵام خودی ئەو هاوپەیمانییە لەبەر پێكهاتەی ئایدۆلۆژیی و ئایینی، بە تێپەڕینی كات ئێران و ئیسرائیل دەخەنە مەترسیەوە، بۆیە پێویستە دەست بە بەهێزكردنی پێگەی بەرەی ئیسرائیلی لەگەڵ هندستان و ئیمارات بكرێت و لە دەرەوەش بانگەشەی بۆ بكرێت، پێش ئەوەی هەنگاوی هاوسۆزی لە رێگەی واژۆكردنی هاوپەیمانی فەرمی سەربازیی بكرێت ئێستا ئەوە كارێكی زۆر گرنگە، پێش ئەوەی حەقیقەتەكان لەسەر ئەرزی واقیع لەدوای جەنگ دەربكەوێت. 

سەرچاوە: ماڵپەڕی عەرەبی 21

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین