ئیمارات بەر لە دەستپێكردنی هێرشەكان ئیسرائیلی ئاگاداركردۆتەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت:

ڕۆژنامەیەکی ئیسرائیل ئاشکرای دەکات کە سەرۆکی ئیمارات (10) ڕۆژ بەر لە هێرشی حەماس بۆسەر ئیسرائیل سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیلی ئاگادارکردۆتەوە، بەڵام ئەو بەرپرسانی ئاسایشی وڵاتەکەی ئاگادار نەکردووتەوە.

ڕۆژی سێشەممە (2026/9/8) ماڵپەڕی (سۆڵ هەبار) بڵاوی کردەوە، ڕۆژنامەی هائارێتز پەیوەندییەکی نهێنی ئیسرائیل و ئیمارات ئاشکرا دەکات و بڵاوی کردووتەوە کە محەمەد بن زاید، سەرۆکی ئیمارات هۆشداری لە هێرشی حەماس بە بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل داوە کە یەحیا سینوار سەرۆکی پێشوی زووتنەوەی حەماس بۆ هێرشکردنە سەر ئیسرائیل.

هەروەها ئەو ڕۆژنامەیە ئاماژەی بەوەش کردووە کە، سەرۆکی ئیمارات (10) ڕۆژ بەر لە هێرشی (7)ـی ئۆکتۆبەری ساڵی (2023)، پەیوەندیەکی (45) خولەکی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ئەنجام داوە و پێی ڕاگەیاندووە کە، حەماس هێرش دەکاتە سەریان، لەبەرامبەردا ناتانیاهۆ لەو پەیوەندییەدا پێی گووتووە کە حەماس دەیەوێت هێرش بکاتە سەر کەرتی خۆرئاوا و ئێمەش ئامادەین بۆ وەڵامدانەوەی هەر هەڕەشەیەک.

سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵە، نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ئەم هۆشدارییەی ئیمارات بۆ ناتانیاهۆ ڕەتدەکاتەوە، هاوکات ئەمەش بۆتە نیگەرانی بەرپرسانی ئاسایشی ئیسرائیل و ناتانیاهۆیان تۆمەتبارکردووە لە ئاگادارنەکردنەوەیان لەو هۆشدارییە و پێشیان وابووە ئەگەر ئاگادار کرابانەوە ڕەنگە هەڵسەنگاندنەکانی ئاژانسەکەیان بۆ حەماس بگۆرابا.  

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین