بەغدا و تاران بۆ هەناردەکردنی نەوت گەیشتنە ڕێککەوتن کوردستان- عێراق

نوچە نێت:

بە گوێرەی میدیا ئێرانییەکان، بەغدا و تاران دوای گفتوگۆیەکی ورد گەیشتنە ڕێککەوتن بۆ تێپەربوونی نەوتی عێراق بە گەرووی هورمزدا، ئەمە لە کاتێکدا ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە عێراقدا بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزیووە.

ڕۆژی شەممە (2026/8/22) ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، میدیاکانی ئێران باس لەوە دەکەن دوای چەندین هەوڵدان لەلایەن عێراقەوە، ئێران مۆڵەتی بە  ژمارەیەک لەو کەشتییە نەوتییانە داوە کە نەوتی عێراقیان هەڵگرتووە لە گەرووی هورمز تێبپەڕن، هەروەها مۆڵەتی تاییەت بۆ تێپەربوونی تانکەرە عێراقییەکان یەکێک لە داوا سەرەکییەکانی بەغدا بووە لە کاتی سەردانەکەی محەمەد باقر قالیباف سەرۆکی پەرلەمانی ئێران بۆ عێراق.

لەلایەکی تر نزار ئامێدی سەرۆک کۆماری عێراق ڕایگەیاند، بەرپرسانی ئێرانی و عێراقی تاوتووێی هەناردەکردنی نەوتی عێراقیان کردووە بە گەرووی هورمزدا و گەیشتوونەتە ئەنجام، ئێران لە چەند ڕۆژی ڕابردووشدا ئاسانکاری کردووە بۆ تێپەربوونی ئەو کەشتییە نەوتییانەی کە نەوتی عێڕاقیان هەڵگرتووە.

عێراق بەر لە دەستپێکردنی جەنگ ڕۆژانە زیاتر لە چوار ملیۆن بەرمیل نەوتی بەرهەمدەهێنا، بەڵام لە ئێستادا ئاستی بەرهەمهێنان دابەزیووە بۆ خوار دوو ملیۆن، كە یەکێک بووە لەو وڵاتانەی زۆرترین زیانی بەرکەوتووە بەهۆی داخرانی گەرووی هورمز. هاوكات پێشتر عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، عێراق هەوڵدەدات بۆ فراوانکردنی سەرچاوەکانی هەناردەکردنی نەوت، لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیا و هەروەها دەستپێکردنی هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی بەندەری بانیاسی سوریا ⁠و بەندەری عەقەبەی ئوردن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین