شرنەخ لە پلەی یەکەمدایە لە بەرهەمهێنانی نەوت لە تورکیا کوردستان- عێراق

نوچە نێت:

بەڕێوەبەرایەتیی گشتی کاروباری کانزا و نەوتی تورکیا ئاشکرای دەکات، مۆڵەتی  گەڕان بە دوای نەوتدا لە ناوچە کوردییەکانی باکووری کوردستان بۆ کۆمپانییەکی نەوتی نوێکراوەتەوە، هەروەها دەشڵێت شەرنەخ وەک شارێکی کوردیی لە پلەی یەکەم دێت لە بەرهەمهێنانی نەوت لە تورکیادا.

ئەمڕۆ یەکشەممە (2026/8/16) بەڕێوەبەرایەتیی گشتی کاروباری کانزا و نەوتی تورکیا ڕایگەیاند، مۆلەتی کارکردن و گەڕان بە دوای نەوتدا تاوەکو (2028/9/22) درێژکراوەتەوە. بۆ کۆمپانیای (TAPO) لە یەکێک لە کێڵگە نەوتییەکانی باکووری کوردستان کە دەکەوێتە ناوچە کوردییەکان لە نێوان پارێزگاکانی ئێلیهو مێردین و سێرت بە ڕووبەری (15) هەزار و(297) هێکتار، تاوەکو (2028/7/11) درێژکراوەتەوە، هەروەها  لەدەرەوەی ناوچە کوردییەکانیش مۆڵەتی گەڕان لە کێڵگەکانی نێوان کرکلارئێلی و تەکیرداغی تورکیا.

سەبارەت بە پێدانی مۆڵەتی نوێ بەڕێوەبەرایەتی گشتی کانزا و نەوتی تورکیا ئاماژەی بەوەداوە،  بەڕێوەبەرایەتییەکە مۆڵەتێکی پێنج ساڵەی بە کۆمپانیای (TAPO) داوە بۆ گەڕان و دۆزینەوەی نەوت لە دوو ناوچەی نوێ، ئەوانیش دەکەونە سنووری نێوان هەردوو پارێزگای سەمسوور و رووها.

جێگەی ئاماژە پێدانە بە گوێرەی داتاکان لە تەواوی شارەکانی باکووری کوردستان و تورکیا ڕۆژانە بڕی (180) هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنرێت، شرنەخ بەتەنیا بڕی (81) هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنت لە ڕیزبەندی یەکەم دێت لە بەرهەمهێنانی نەوت لە تورکیادا، هەروەها بە پشت بەستن بە داتاکانی وەزارەتی وزە و سامانە سروشتییەکانی تورکیا، پار ساڵ شرنەخ بڕی (16) ملیۆن و (476) هەزار و (971) بەرمیل نەوتی بەرهەمهێناوە بە تێکڕای ساڵەکە.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین