ئابووری و وزە پردی بەهێزبوونی پەیوەندییەکانی نێوان ئیمارات و ئەڵمانیا
نوچە نێت:
وەرگێڕانی: ژیوار سلێمان سەلکە
ڕۆژی سێشەممە(2026/9/8) ماڵپەری گۆڵف نیوز لە ڕاپۆرتێكدا وردەکاریی سەردانەکەی سەرۆکی ئیماراتی بۆ ئەڵمانیا بڵاوکردەوە، شێخ محەمەد بن زاید ئەلنهیان سەردانی فرانک واڵتەری سەرۆکی ئەڵمانیا و فریدریچ مێرزی ڕاوێژکاری باڵای سەرۆکی ئەڵمانیای کرد، ئەم سەردانە ڕەنگدانەوەیەی پەیوەندییەکی بەهێزی فرەچەشنەی درێژخایەنە لە نێوان ئەم دوو نەتەوەیەدا بۆ ماوەی پێنج دەیە، تاوەکو ئەمڕۆش ئیمارات و ئەڵمانیا بەردەوامن لە فراوانکردنی پەیوەندییە بازرگانی و کاروبارەکانی هەردوو دەوڵەت بە ستراتیژییەکی گرنگ، هەروەها جەخت دەکەنەوە لەسەر هاوبەشیەکەیان لە کەرتی تایبەتدا لە ڕێگەی پیشەسازی، وزە، بەرهەمهێنانە پێشەکەوتووەکان و تەکنەلۆژیا.
مێژووی پەیوەندییەکانی نێوان ئیمارات و ئەڵمانیا
دامەزراندنی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی نێوان ئیمارات و ئەڵمانیا دەگەرێتەوە بۆ مانگی ئاداری (1972) بە دیاریکراوی یەک مانگی دوای یەکگرتنەوەی هەرێمەکانی دەوڵەتی ئیماراتی لە دیسەمبەری (1971)، لە کاتێکدا بوو کە پەیوەندییە بازرگاییەکانی ئەڵمانیا لەگەڵ وڵاتانی دەوروبەری دەستیپێکردبوو، ئیمارات و ئەڵمانیا رێکەوتنێکی هاوبەشی بەهێزیان هەیە، لە ساڵی (1960) ئەندازیارێکی ئەڵمانی بە ناوی سایبێرت سەرچاوەیەکی ئاوی ژێر زەوی لە ناوچەی ئەلعەین دۆزیەوە، کە ئەمە بووە هۆی دروستکردنی یەکەمین بۆڕی ئاوی ئەلعەین لە ئەبوزەبی.
دوای ماوەیەکی کەم، بە پێی زانیارییەکانی فەرمانگەی دەرەوەی حکومەتی ئەڵمانیا، شێخ زاید بن سوڵتان ئەلنەهیان ناسراو بە باوکی دوبەی، (13) ئۆتۆمبێلی مەرسدیس و (600|) ئۆتۆمبێلی جۆری لیمۆزین پوولمانی لە دەوڵەتی ئەڵمانیا کڕی، کە ئەمە گەورەترین داواکاری بوو لەو سەردەمەدا لە پیشەسازی ئۆتۆمبێل لە ئەڵمانیادا، هەرچۆنێک بێت لە ساڵی (2000) پەیوەندییەکانی نێوان ئەم دوو وڵاتە شێوازێکی فەرمی وەرگرت، فراونکرا لە ڕووی بازرگانی و وەبەرهێناندا، ئیمارات و ئەڵمانیا لە ساڵی (2004) رێککەوتنێکی ستراتیژیان واژۆکرد بە ئامانجی پەرەپێدانی بازرگانی و هاوبەشیکردنی تەکنەلۆژی..
پەیوەندی بازرگانی دوو لایەنە لە نێوان ئەم دوو وڵاتە ڕەنگدانەوەی پەیوەندییەکی گرنگ و ستراتیژە، ئیمارات خۆی وەک هاوبەشێکی گرنگی ئابووری ئەڵمانیا ڕاگەیاندووە لە یەکێتی ئەوروپادا، بازرگانی دوو لایەنی ئەم دوو وڵاتە لە ساڵی (2025)دا بڕی (15.5) ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە، هەروەها هاوردەکردنی ئەڵمانیا لە ئیماراتەوە لە هەمان ساڵدا بە رێژەی (50%) بەرزبۆتەوە.
گرنگترین هاوبەشی ئابووری
لە ڕۆژگاری ئەمڕۆدا، ئیمارات و ئەڵمانیا گرنگترین هاوبەشی ئابووری یەکترن پێگەیەکی بەهێزیان لە ناو یەکێتی ئەوروپادا هەیە، زیاتر لە2000)) کۆمپانیای ئەڵمانی لە ناو ئیماراتدا لقیان کردۆتەوە، لەوانە
(BMW. SIEMENS,THYSSENKRUPP, DEUTSCHE BAHN) و چەندانی دیکە، هەروەها لە ساڵی (2025) ئەنجومەنێکی تایبەت بە بەهێزکردنی پەیوەندییە بازرگانی و ئابوورییەکان بە فەرمی دامەزرا ئەحمەد عەلاتار باڵیۆزی ئیمارات لە ئەڵمانیا سەرکردایەتی ئەنجومەنی بازرگانی ئەڵمانیا و ئیمارات (GUBC)ی دەستپێکرد.
هاوکات ئەرکی ئەنجومەنەکە نوێنەرایتیکردنی بازرگانیکردنێکی هاوبەش بوو لە نێوان ئیمارات و ئەڵمانیا، بە ئامانجی پێشخستنی هاوکارییەکان لە گشت سێکتەرەکان لەوانە، ژیری دەستکرد، پیشەسازی پێشکەوتوو، لۆجیستیک، وزە، ژمێریاری و زانستی، لە هەمان کاتدا ئەنجومەنی هاوبەشی پیشەسازی و بازرگانی ئەڵمانیا و ئیماراتی (AHK) خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی کۆمەڵگەی بازرگانی ئەڵمانیا دەکات لە ئیمارات.
هاوکات وزە هەموو کات وەک بڕبڕەی پشتی بازرگانییەکانی نێوان ئیمارات و ئەڵمانیا دەمێنێتەوە، لە ساڵی (2021) هەردوو وڵات دەستیانکرد بە فراوانکردنی پەیوەندییەکانیان لە بواری وزەی نوێبوەوە بۆ هاوبەشییەکی فراوانتری وزە و کەشوهەوا، ئەمەش پێگەی ئابووری ئەڵمانیای لە وڵاتانی ئەوروپا بەهێزتر کرد، بەهێزی پەیوەندییە ئابوورییەکەی نێوان ئەڵمانیا و ئیمارات یارمەتیدەر بوو بۆ فروانبوونی پەیوەندییەکانی ئیمارات لەگەڵ وڵاتانی دیکەی ئەوروپی لە رووی ئابوورییەوە.
سەردانەکەی سەرۆکی ئیمارات ڕەخساندنی دەرفەتی نوێ وبنیاتنانی هاوبەشی زیاتر بوو لە نێوان ئەم دوو وڵاتەدا، هەروەها پێناسەی ڕووبەرێکی نوێی بازرگانی و وەبەرهێنان بوو.
سەردانەکەی سەرۆکی ئیمارات لە کاتێکدا بوو کە پەیوەندییەکانی نێوان ئەڵمانیا و ئیمارات بەرەوپێشچوونێکی بێ وێنەی بەخۆیەوە بینیوە، لەماوەی سەردانەکەی ڕاوێژکاری بالای ئەڵمانیا مێرز لە مانگی شوباتدا بۆ ئیمارات، ئەم دوو وڵاتە گفتوگۆیەکی تایبەتیان ئەنجامدا لە بارەی بەهێزکردنی بازرگانییەکان لە بواری وزەدا، لە کاتی سەردانەکەی ڕاوێژکارە باڵاکە بۆ بنکەی سەرەکی کۆمپانیا (ADNOC) تیشکی خستە سەر گرنگی هاوبەشییەکەیان لە بواری وزەدا، لە مانگی حوزەیرانی ساڵی (2026)دا، بەدر جەعفەر نوێنەری تایبەتی ئیمارات سەرپەرشتی پانزە کۆبوونەوەی کرد لە ئەڵمانیا لەگەڵ بەرێوەبەرە جێبەجێکارەکان و سەرکردەکانی پیشەسازی لە گشت سێکتەرەکاندا، لەم چوارچێوەیەدا سەردانەکەی شێخ محەمەد بن زاید دەرفەتێک دەڕەخسێنێت بۆ بنیاتنانی ئەو پێشکەوتنانەی لە ماوەی ساڵەکەدا بەدەست هاتوون و هەروەها بازرگانییەکانی دیکە لە سێکتەرە نوێیەکاندا. هەروەها چاوەڕوان دەکرێت گفتوگۆکان باس لە پێشهاتە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان و بابەتەکانی دیکەی جێی بایەخی هەردوولا بکەن، کە گوزارشت لە ستراتیژیی فراوانتری پەیوەندییەکانی ئیمارات و ئەڵمانیا دەکات.
گرژییە ناوچەییەکان و کاردانەوە جیهانییەکان
لەگەڵ بەردەوامی فراوانکردنی بازرگانییە نا نەوتییەکان، ئەڵمانیا وەک هاوبەشێکی بەهێزی ئیمارات دەمێنتەوە و دەبێت بە مۆدێلێکی بازرگانی دیبلۆماسی بۆ رێنوێنکردنی پیشەسازی و ئابووری بۆ وڵاتانی ئەوروپی، بەڵام ململانێکانی ئەم دواییانەی ناوچەکە دەریخست ئاسایشی کەشتیوانی لە پێش هەموو شتێکەوەیە بۆ ئاسایشی ئابووری ناوچەکەو ئەوروپاش، ئەڵمانیا وەک بەشێکی گرنگی وڵاتانی جیهانی لە ئەنجامی شەڕی دژی ئێران بە سەرکردایەتی ئەمریکا بێ بەش نەبوو لە زیانەکانی ئەم ململانێە لە ڕێگەی تێچووی وزەی زیاتر و بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی.
بە لەبەرچاوگرتنی کۆتایی هاتنی وادەی ئاگربەستی نێوان ئەمریکا و ئێران دووبارە دەستپێکردنەوەی و هێرشەکانی دژی کەشتیوانی جیهانی لە گەرووی هورمز، زیادبوونی هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ قووڵکردنەوەی پەیوەندییە ئەمنییەکان و زیادکردنی وەبەرهێنان لە تەکنەلۆژیای دژە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و سیستەمی بەرگری ئاسمانی، زۆر گرینگە بۆ ئاسایشی ئیمارات و هەروەها بۆ پاراستنی ڕێڕەوی ئاوی نێودەوڵەتی گەرووی هورمز.
سەرنجەکان لەسەر یارییەکی دوور و درێژە
بە تێروانین بۆ تەحەدییەکانی ناوچەکە، ئیمارات و ئەڵمانیا وەک دوو وڵاتی بەهێز لە دوو کیشوەری جیاوازدا تا دێت بەهێزتر دەبن، سەرنجیان لەسەر یارییە درێژخایەنەکانە، ئەمەش لە ڕێگەی وەبەرهێنان لە وزەی نوێبووەو، تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو، زیرەکی دەستکرد.
دوای سەردانەکەی مێرز بۆ ئیمارات ناوبراو ئاماژەی بەوەدا"لە جیهانێکی نادڵنیایی گەورەدا، ئەوەی لە سەرووی هەموو شتێکەوە پێویستە متمانەپێکردنە لە پەیوەندییە دووقۆڵییەکاندا، من دەتوانم ئەوە لە ئەڵمانیاوە پێشکەش بکەم".
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment