تۆم باراك بە هەوڵدان بۆ بەرژەوەندی تایبەتی تۆمەتبار دەكرێت وەرگێڕان

نوچەنێت

وەرگێرانی: ئیسماعیل تەها

چەند سەرچاوەیەك بۆ ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز ئاشكرایان كردووە، تۆم باراك، نێردەی تایبەتی ئەمەریكا بۆ عێراق و سووریا هەوڵی داوە كۆمپانیا بارزگانییەكەی لە پڕۆژەی هێڵە نەوتییەكانی نێوان عێراق و سووریا بەشدار پێ بكات، كە ئەوەش پێچەوانەی رێسای ئەخلاقی كاركردنی ئەمەریكایە.

لە مانگی تەمووز عێراق و سووریا چەند یاداشتێكی لێتێگەیشتنیان واژۆكردووە، كە كۆمپانیای، "تی ئای كاپیتاڵ" بۆ وەبەرهێنانی تێدا بوو كە بارەگاكەی لە كالیفۆڕنیایە، لە پاڵ كۆمپانیای، "شیفرۆن" و "یو.سی. سی" بۆ لێكۆڵینەوەی تەكنیكی و دارایی، وەك رێگەخۆشكردنێك بۆ دووبارە شیاندننەوەی هێلەكانی كەركوك ــ بانیاس، ئەوەش لە پێناو دووركەوتنەوەیە لە بەكارهێنانی گەرووی هورمز.

تۆم باراك، كە ئێستا نێردەی تایبەتی ئەمەریكایە بۆ عێراق و سووریا و باڵیۆزی ئەمەریكایە لە توركیا، پەیوەندی كۆنی بازرگانی لەگەڵ كۆمپانیای "تی ئای كاپیتاڵ" و زیاد گەندور، دامەزرێنەری ئەو كۆمپانیایە هەیە.

تۆمارە گشتییەكان لە كاتی دانیشتنەكانی رەزامەندی لەسەر دیاریكردنی دەری دەخەن ، لە (2025) باراك مافی دارایی هەبووە، دەرفەتی ئەوەی بۆ رەخساندووە، رێژەكەی لە قازانجەكان لە پڕۆژەی خانووبەرە لە سان فرانسیسكۆ لە ویلایەتی كالیفۆڕانیا، كە كۆمپانیای، "تی ئای كاپیتاڵ" سەرپەرشتی دەكات، بگاتە پێنجێیەك، گەندور پۆستی سەرۆكی جێبەجێكردنی هەبووە، كە ئەوەش پشكێك بووە، باراك گوتوویەتی دەمەوێت پارێزگاری لێ بكەم.

دوو سەرچاوەی ئاگادار لە گفتوگۆكان باس لەوە دەكەن، لەدوای هەڵگیرسانی جەنگی ئێران لە چوارچێوەی گفتوگۆكان لەگەڵ بەرپرسانی سووریا و عێراق، باراك فشاری كردووە بۆ ئەوەی كۆمپانیاكەی گەندوور بخرێتە ناو ئەو پڕۆژەیە.

لە (16)ی حوزەیران مانگێك بەر لە واژۆكردنی رێككەوتنی كۆنسۆرتیۆم، تۆم باراك و عەلی زەیدی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، راگەیێندراوێكی هاوبەشیان بڵاوكردەوە، جەختیان لە چوونەپێشەوە لە یاداشتی لێگەیشتن لەگەڵ كۆمپانیای، "تی ئای كاپیتاڵ" بۆ دووبارە شیاندنەوەی هێڵی كەركوك ــ بانیاس كردەوە، بەو پێیەی رێڕەوێكی زیندووە بۆ هەناردەی نەوت. لەو راگەیێندراوە ئاماژە بە هەردوو كۆمپانیای "شیفرۆن" یاخود "یو.سی. سی" پەیوەست بەو هێڵانە نەكراوە.

بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا رۆیتەرز ئاماژە بەوە دەكات، كە هیچ بەڵگەیەكی دەست نەكەوتووە، كە باراك قازانجی لەو هێڵانە، یاخود پڕۆژەكانی دیكە دەست بكەوێت، دوو پارێزەری پسپۆڕە لە پرسی ئەخلاقیاتی پیشەیی دەڵێن، پەیوەندی باراك بە گەندوور هیچ لێكەوتێكی تاوانكاریی لە بەرژەوەندییەكان نابێت، مەگەر باراك بەرژەوەندییەكی راستەوخۆی دارایی لەو هێڵانە بەدەست بهێنێت.

تیچارد پەینتەر، بەرپرسی پێشوو لە كارووباری ئەخلاقی كاركردن لە كۆشكی سپی و مامۆستا لە كۆلیژی یاسا لە زانكۆی مینیسۆتا دەڵێت، پەیوەندی باراك بە گەندور وا دەكات پاڵ بنێت بەرەو هاوبەشی كۆمپانیاكەی لەو پڕۆژەیە، "كێشەیەكی گەورەیە" چونكە رێنمایەكان ئەوە لە بەرپرسان قەدەغە دەكات دەستوەردە ئەو كاروبارانەی كە دەبنە مایەی گومان لەسەر بێلایەنیان بەهۆی پەیوەندییە كەسی یان بازرگانییەكانیان.  

بەگوێرەی رێسای بێلایەنی، ئەوە ناچێتە چوارچێوەی یاساكانی تاوانكاری، بەشداری هاوبەشێكی بازرگانی بە پڕۆژەیەك بەسە بۆ ئەوەی پرسیار لەسەر بێلایەنی ئەو بەرپرسە درووست بكات، تەنانەت ئەگەر بەرژەوەندی راستەوخۆشی لەو پڕۆژەیە نەبێت.

ئان سكیت، بەڕێوەبەری كاتی جێبەجێكار لە ناوەندی ماركۆلا بۆ ئەخلاقیاتی جێبەجێكردن لە زانكۆی، "سانتا كلارا" دەڵێت، كێشەی ئەخلاقی لە گومانی بەریەكەوتنی بەرژەوەندییەكان سەرچاوە دەگرێت.

سەبارەت بەو هەنگاوانەی كە پێویستە باراك بۆ پابەندبوون بەو رێسایە بیگرێتەبەر، پەینتەر دەڵێت، پێویستە باراك هیچ پەیوەندییەكی بەو هێڵەوە نەبێت، بە تەواوی خۆی لێ دووربخاتەوە، دەشڵێت، ئەو بەشدار نییە لەو بابەتە.

دۆن فۆكس، راوێژكاری گشتی پێشوو و سەرپەرشتیاری بەڕێوەبردنی نووسینگەی ئەخلاقیات لە حكومەتی ئەمەریكا دەڵێت، هەوڵی باراك بۆ بەشداری كۆمپانیای"تی ئای كاپیتاڵ" پێچەوانەی ئەو رێنمایانەیە كە رێگە لەبەرپرسان دەگرێت پۆستەكانیان بۆ پاڵپشتی دامەزراوەی بازرگانی، یاخود بەدەستهێنانی بەرژەوەندی تایبەت بۆ ئەو كەسانەی پەیوەندیان لەگەڵیان هەیە بەكاربهێنن.

باراك هیچ داوایەكی لێخۆشبوونی لە رێساكانی بەریەككەوتنی بەرژەوەندییەكان پێشكەش بە نووسینگەی ئەخلاقیات پەیوەست بە پەیوەندییەكانی بەو كۆمپانیایە لەكاتی بەشداری لەو پڕۆژیەیە نەكردووە، ئەو داوای لێخۆشبوونە رێگە بە بەرپرسان دەدات كە بەهۆی ئەگەری بەركەوتنی بەرژەوەندییەكان خۆیان بەدووربگرن.

باراك لە رێككەوتنی ئەخلاقیەكان و پێش دانیشتنەكانی رەزامەندی لەسەر دیاریكردنی لە مانگی رابردوو واژۆی لەسەر كردووە، بەڵێنی داوە كە خۆی لە هەموو كارێك بە دوور بگرێت كە راستەوخۆ پەیوەست دەبێت بە بەرژەوەندییە دارایەكان لە پڕۆژەی خانووبەرە، مەگەر پێشتر مۆڵەتی وەرگرتبێت.

لە (17) تەمووز باراك لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس رایگەیاند، بەشداری كۆمپانیا ئەمەریكیەكان لە عێراق و سووریا، "نموونەیەكی نوێیە" ئامانج لێی پێدانی شەفافیەتی زیاتر و درووستكردنی دەرفەتێكە لەو ناوچەیە.

پارێزەری چوارەم، پسپۆڕ لە پرسە ئەخلاقییەكان باس لەوە دەكات، ئەو كارە لە دیاریكردنی بێلایەنی دارایی بۆ فەرمانبەران بۆ وەزارەتی دەرەوە جیدەهێڵن، كە ئەگەری بەریەكەوتن لە بەرژەوەندییەكان درووست دەكات.

گوتەبێژێك بەناوی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا رایگەیاندووە، باراك هیچ پیوەندیەك، یان رۆڵێك، یان بەرژەوەندییەكی دارایی لە پڕۆژەی هێڵی كەركوك ــ بانیاس نییە، بەڵام لە هەمان كاتدا دانی بەوە داناوە باراك پەیوەندی بە پڕۆژەی خانووبەرەی كۆمپانیای تی ئای كاپیتاڵ هەیە.

گوتەبێژەكە جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، لێدوانەكانی باراك سەبارەت بەو هێڵە ئاشكرایە، رەنگدانەوەی بایەخی سیاسەتی راگەیێندراوی ئەمەریكایە كە مایەكی درێژە بۆ تەواوكاریی هەرێمیە لە بواری وزە، هەروەك باراك پابەندی رێسا ئەخلاقییە پیشەییەكانە.

باراك لە دانپێدانی ئەستۆپاكی دارایی كە مانگی ئاداری (2025) پێشكەشی نووسینگەی ئەخلاقیاتی لە حكومەتی ئەمەریكی كردووە پێش وەرگرتنی ئەركی دیپلۆماسی، باس لەوە دەكات كە پشكی لە كۆمپانیای، "ئی سی.دی تی ئای ئۆكلی سنووردار بۆ وەبەرهێنان" هەیە، كە پڕۆژیەكە بۆ درووستكردنی كۆمەڵگەیەكی نیشتەجێبوونی گەورە لە نزیك سان فرانسیسكۆ، بەڵام باسی قەبارەی پشكەكەی نەكردووە، بەڵكو روونی كردۆتەوە، كە باراك مافی بەدەستهێنانی لە (20%)ی قازانجی لە كۆپانیا هەیە، كە ئەوە نزمترین رێژەیە پێشتر دیاریكراوە.

تۆماری كۆمپانیاكان لە كالیفۆڕنیا دەریدەخەن كە ئەو كۆمپانیاییە، كۆمپانیای "تی ئای كاپیتال" بەڕێوەدەبات و غەندور سەرۆكایەتی.

تۆمارەکانی کۆمپانیاکان لە ویلایەتی کالیفۆرنیا پیشان دەدەن کە کۆمپانیای ، "ئای تی كاپیتاڵ" بەڕێوەبردنی ئەو کۆمپانیایەی لە ئەستۆیە کە ناوی لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، زیاد غەندور سەرۆکی كۆمپانیای، "ئای تی كاپیتاڵ"ە.

لە رێكارەكانی دابەشكردنی قازانجەكان بەرانبەر ئەو خزمەتگوازریانەیە باراك پێشكەشی ئەو كۆمپانیایەی دەكات، هەروەك بۆ نووسینگەی ئەخلاقیات پێشوەرگرتنی رۆڵی راوێژكاریی كاركردنە لەگەڵ پڕۆژەكە بۆ ساڵی (2024) پێشكەش كردووە، بەڵام روونكردنەوەكەی دیاری نەكراوە كە چەندی وەرگرتووە. 

لە رێككەوتنی ئەخلاقیاتی، كە بە جیایە لە مانگی ئاداری (2025) واژۆكراوە، واتا بە سێ هەفتە پێش دانیشتنی ئەنجوومەنی پیران بۆ رەزامەندی لەسەر دیاریكردنی، باراك كۆمپانیای، "ئی.سی.دی تی ئای ئۆكلی" لەچوارچێوەی ئەو سامانانە داناوە كە پارێزگاری لێكردووە و نەیفرۆشتووە.

سەرچاوە: ماڵپەڕی حەدەس

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین