گرێکوێرەی نوێی قەوقاز لە نێوان بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و ڕەتکردنەوەی ڕووسیا و ئێران
نوچەنێت
وەرگێرانى: ئیسماعیل تەها
ئەو ژاوەژاوەى هاوکات بوو لەگەڵ دەستپێشخەرییەکانى دۆناڵد ترەمپ سەرۆکى ئەمەریکا، کە لە کۆتایی نەبووە بەدەستهێنانى دەستکەوتێکى بەرچاو، زۆرجار سەر دەکێشێت بۆ پشتگوێخستنى ئەو دەستپێشخەریانەى کە بە کردەیى لەسەر ئەرزى واقیع دەچەسپێت.
لێرەوە دەتوانین قسە لەسەر "رێگەى ترەمپ بۆ ئاشتى و خۆشگوزەرانى نێودەوڵەتى" بکەیت، کە بریتییە لە پڕۆژەیەک ئامانج لێى بەستنەوەى ئازەربایجانە بە هەرێمى ناخچیڤانە، لە رێگەى ناوچەى سیونیک لە باشوورى ئەرمینیا، سەر بە ئازەربایجانە و دەکەوێتە نێوان ئەرمینیا و تورکیا.
رۆژنامەى "کۆنفدینسیال"ى ئیسپانى راپۆرتێکى بڵاوکردنەوە، دەڵێت، دیارترین بەندەکانى رێککەوتنى ئاشتى نێوان ئەرمینیا و ئازەبایجان لە کۆشکى سپى لە مانگى ئابى (2025) بە ئامادەبوونى دۆناڵد ترەمپ واژۆ کرا، بەگوێرەى ئەو رێککەوتنە رێڕەوى بازرگانى درووست دەکرێت، جگە لە بەشدارى کۆمپانیا ئەمەرییەکان لە جێبەجێکردن و ئیدارەدانى، وڵاتانى ئەو ناوچەیە لێى سوودمەند دەبن.
سەرەڕاى ئەو ناڕوونییەى لەسەر وردەکارییەکانى ئەو رێککەوتنە هەیە، هەر ئەوکات بووە هۆى گومان لاى زۆرێک لە چاودێران بۆ جێبەجێکردنى رێککەوتنەکە، بەڵام ئەوە رێگرنەبوو لەبەرەوپێچوونى ئەو پڕۆژەیە ئاسۆکانى جێبەجێکردنى دەستیان بە دەرکەوتن کرد.
رۆژنامەکە ئاماژە بەوە دەکات، وەزارتى دەرەوەى ئەرمینیا و باڵیۆزخانەى ئەمەریکا لەسەرەتاى مانگى ئەیلوولى (2026) لە لاپەڕەى فەیسبووک کۆبوونەوە سەرەتاییەکانیان بڵاوکردەوە، بەڵام لەو کۆبوونەوە نوێنەرانى کۆمپانیا ئەندازییارییەکانى ئەمەریکا بەشداربوون.
بەگوێرەى لێکۆڵینەوەیەکى نوێى پەیمانگەى ئیسپانى بۆ لێکۆڵینەوەى ستراتیژیى بایەخى ئەو پڕۆژەیە تەنیا ئابووریى نییە، بەڵکو پەیوەستە بە بەرژەوەندییە جیۆسیاسیی و ستراتیژییەکانى ئەمەریکا، لەوانەش بەهێزکردنى ئامادەیىیە لەناوچەیەک کە چەندین دەیەیە سێبەرى هەژموونى رووسیا تێیدا بەهێزە.
گرێکوێرەى سەرەکى
رۆژنامەکە باس لەوە دەکات، رێگەى قەوقاز خواستێکە، ماوەیەکى زۆرە باکۆ دەستى پێوەگرتووە، داواى درووستکردنى رێڕەوەى زەنگزور دەکات، بۆ بەستنەوەى هەرێمى ناخچیڤان بە کۆى ئازەربایجان، بەڵام ئەو داوایە لەلایەن یەریڤانەوە رەتکراوەتەوە، چونکە ئەو رێگەیە بە خاکى ئەرمیناوە تێدەپەڕێت.
هەرچى ئەو رێککەوتنە نوێیەیە کە لە کۆشکى سپى کرا، فۆڕمێکى نوێ پێشکەش دەکات، هەریەک لەو لایەنانە پارێزگارى لە سەروەرى خۆیان لە بەشێک لەو رێڕەوە دەکەن، ئەوەش لە کاتێدایە هەندێک لە بەشەکانى ئەو رێڕەوە دەکەوێتە ژێر چاودێرى نێودەوڵەتى، ئەوەش وایکردووە سەبارەت بە یەریڤان زیاتر شایستەى جێەجێکردن بێت.
لە مانگى ئاب مارکۆ رۆبیۆ، وەزیرى دەرەوەى ئەمەریکا رایگەیاند، سەرۆک ترەمپ گرەنتى ئاشتى نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیاى کردووە.
جەختى لەسەر ئەوەش کردەوە، کە واشنتن سندوقى پڕۆژەکانى رێگەى دەریاى قەزوینى بە سەرمایەى (201) ملیۆن دۆلار دەست پێکردووە، ئامانج لێى هاندانى وەبەرهێنانى تایبەتە لە رێگەى گواستنەوەى دەریاى قەزوین کە بە رێڕەوى ناوەند ناسراوە، کە باشوورى قەوقاز و ئاسیاى ناوەڕاست بە بازاڕەکانى ئەوروپا دەبەستێتەوە.
رۆژنامەکە جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، نیکۆل باشینیان، سەرۆکى وەزیرانى ئەرمینیا دواى ئەوەى لە هەڵبژاردنى مانگى ئایارى (2026) سەرکەوت سوورە لەسەر بردنە پێشى ئەو پڕۆژەیە.
بانیشیان هەوڵدەدات پەیوەندییەکانى لەگەڵ وڵاتانى دراوسێ قووڵ بکاتەوە، ئەرمینیا بکات بە خاڵى بەستنەوەى نێوان ئاسیا و ئەوروپا، ئەوەش دەبێتە دەستکەوتێکى ئابوورى بۆ وڵاتەکەى، جگە لەوەش کاریگەرى لەسەر کەمبوونەوەى ئاڵۆزییەکانى ئەو ناوچەیە دەبێت.
ریچارد گیرگۆسیان، بەڕێوبەرى ناوەندى لێکۆڵینەوەى هەرێمى لە یەریڤان دەڵێت، کردنەوەى دووبارەى ئەو رێگە بازرگانی و گواستنەوەیە بۆ رەگەزێکى یەکلاکەرەوەیە لە چەسپاندنى ئاسایش و سەقامگیرى درێژمەودا.
لە بەشێکى دیکەى قسەکانى دەڵێت، قۆناغى دواى جەنگ لە باشوورى قەوقاز دەرفەتێکى بێ وێتەى بۆ هەماهەنگى رەخساندووە، دووبارە دەستپێکردنەوەى جووڵەى بازرگانى و گواستنەوەیە، کە دەکرێت ببێتە بنەمایەک بۆ ئەو هەماهەنگیبیە.
رۆژنامە ئیسپانییەکە ئاماژە بەوە دەکات، باشینیان هەوڵى دا لە چوارچێوەى لووتکەى رێکخراوى شەنگەهاى بۆ هەماهەنگى کە لە سەرەتاى مانگى ئەیلوولى ئەمساڵ بەڕێوەچوو لە رێگەى گفتوگۆکانى لەگەڵ سەرکردەکانى هندستان و ئازەربایجان برەو بەو پڕۆژەیە بدات.
هەروەک یەریڤان پێشنیارى کازخستان و قیرغیزستان کردووە لەو پڕۆژەیە بەشداربن، ئەگەر ئەو پڕۆژەیە سەرکەوت ئەرمینیا دەبێتە بەشێکى سەرەکى لە تۆڕى بەستنەوەى رووسیا و ئەوروپا و قەوقاز و ئەوروپا و ئاسیاى ناوەڕاست و رۆژهەڵاتى ناوەڕاست لە رێگەىى ئێران و تورکیا.
بەرپرسێک لە یەکێتى ئەوروپا بە رۆژنامەکەى راگەیاندووە، پاکێچێکى دەستپێشخەرى ئاشتى و رێگەى نوێ لەوانەش رێگەى ترەمپ و دەستپێشخەرییەکانى دیکە لە لایەن واشنتن و یەکێتى ئەوروپا پاڵپشتى دەکرێت، ئامانج لێى کردنەوەى رێگەى پەیوەندییە لەو ناوچەیە و گۆڕینى ئەرمینیایە بۆ پردى پەیوەندى نێوان ئازەربایجان و تورکیا و نێوان ئاسیاى ناوەڕاست و ئەوروپا.
ئەوەش پەیوەست نییە بە کێبڕکێ کە تێیدایە دەستکەوتى لایەنێک بە زیانى دەستکەوتى لایەنێکى دیکە گرێدرابێت، وەک رووسیا وادەڵێت.
نەیارانى ئەو پڕۆژەیە
لەبەرانبەردا رۆژنامەکە ئاماژە بەوەدەکات، مۆسکۆ بە نیگەرانیەوە دەڕوانێتە ئەو دەستپێشخەرییە، دەشڵێت، بەهێزبوونى پەیوەندییەکانى ئەرمینیا و ئەوروپا واتا پاشەکشەى تواناى رووسیا لە جێبەجێکردنى هەژموونى لە وڵاتێک کە لەچوارچێوەى هەژموونى کلاسیکى خۆى داناوە.
هەروەک ئەگەر هەیە پشت بە کۆمپانیا سەربازییە تایبەتەکان ببەستێت، لەوانەش ئەمەریکییەکان، ئەوەش مەترسییەکانى کرملین زیاد دەکات.
رۆژنامەکە دەشڵێت، رەتکردنەوەى رووسیا بۆ ئەو پڕۆژەیە لە چوارچێوەى لێدوانە ئاشکراکان نەماتەوە، بەڵکو رووسیا هەموو هەوڵى خۆى بەگەڕخستووە بۆ تێکدانى سەقامگیرى حکومەتەکەى باشینیان، کە لە کۆتاییدا هەوڵدەدات بەربەست لە جێبەجێکردنى پڕۆژەکە درووست بکات، بە نموونە رووسیا دانى بە هەڵبژاردنەکانى مانگى ئادارى ئەمساڵى ئەرمینیا نەناوە، هەروەک بە ئاشکرا پاڵپشتى پارتە ئۆپۆزسیۆنەکان دەکات، کە پێیان وایە ساختەکارى لە هەڵبژاردنەکان کراوە.
هەروەک رووسیا بۆ فشارکردن دۆسیەى وزەى ئاوى بەکاردەهێنێت، دواى ئەوەى بانیشیان رایگەیاند، وڵاتەکەى بەدواى جێگرەوەى گازى رووسی دەگەڕێت، گازپڕۆم بە پاساوى چاکردنەوە، ماوەى (10) ڕۆژ رەوانەکردنى گازى راگرت.
ئەو دژایەتییە تەنیا رووسیا نییە، ئێرانیش بەهەمان شێوە دژ بەو پڕۆژەیە، بەهۆى نزیکى لە سنوورەکانى باکوور، چونکە ئەو پڕۆژە لێکەوتەى لەسەر بەرژەوەندییە ئابوورییەکانى و پێگەى هەرێمى دەبێت.
خەلیل شێرغولامى، باڵیۆزى ئێران لە ئەرمینیا رایگەیاند، تاران زۆر بە توندى رێڕەوەى زەنگەزور رەتدەکاتەوە، پێیوایە ئەو پڕۆژەیە زیان بە سەروەریى و یەکپارچەیى خاکى ئەرمینیا دەگەینێت، ئەوەش هێڵى سوورە بۆ ئێران.
کلیلى سەرەکى
رۆژنامەکە دەشڵێت، ئەو ئاڵۆزییانەى لەگەڵ ئێران وایکردووە، وڵاتانى ئەو ناوچەیە رێگەکانى بازرگانى و وزە فرە بکەن، دەست بکەن بە گواستنەوەى کاڵاکان، کە راستەوخۆ بەنێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان دانەوێڵە و دار و سووتەمەنى خەڵوز تێپەڕێت، پێشتر ئەو بازرگانییە بەرێگەى جۆرجیا تێدەپەڕى، بەڵام رێگەى راستەوخۆ باجى سنوورە جۆراوجۆرەکان کەمکردۆتەوە.
هەروەک ئەرمینیا و ئازەربایجان کار لەسەر پەرپێدانى هێڵە ئاسنەکانى نێوانیان و بەستنەوەیان دەکەن، لە کاتێدا هەندێک هێڵى دیکەى گواستنەوەى هەرێمیش دەستیان بەکارکردن کردۆتەوە.
لەکۆتایی بانیشیان دەیەوێت ئەرمینیا بە چین و هێڵە ئاسانییەکان لە رێگەى رووسیا و کازاخستان ببەستێتەوە، بەڵام گۆڕینى ئەرمینیا بۆ خاڵى پەیوەندى راستەقینەى نێوان ئاسیا و یەکێتى ئەوروپا زۆرتر لەسەر تورکیا وەستاوە.
سنوورەکانى تورکیا و ئەرمینیا نزیکەى (330) کیلۆمەترە، لە (1993) وەک هاوسۆزییەک لەگەڵ ئازەربایجان لە جەنگى ناگۆڕنى کەرباخى یەکەم داخراوە، هەروەها رووداوى ئەرمەنەکان لە (1915) کاریگەرى لەسەر پەیوەندییەکانى نێوان هەردوو وڵات هەیە.
بەڵام شکستى ئەرمینیا لە هەردوو جەنگى (2020 و2023) بە گەڕانەوەى دەسەڵات بۆ ئازەربایجان بەسەر کەرەباغ کۆتاییهات، ئەوەش دەرفەتى لەبەردەم ئەنقەرە و یەریڤان کردەوە، کە رێگەیەکى نوێ بدۆزنەوە.
ئەو هەنگاوانەى گیرانەبەر، دەستپێکردنەوەى گەشتى راستەوخۆى نێوان ئیستەنبۆڵ و ئەنقەرە و پەیوەندی نێوان بازرگانان و ئەکادیمى و کۆمەڵگەى مەدەنى و دامەزراندنى دامەزراوەى هاوبەشى بۆ بەهێزکردنى رێکارەکانى متمانەى لەخۆى گرتبوو.
هەروەک سنوورەکان بۆ دیپلۆماتکاران و هاووڵاتانیانى وڵاتانى سێیەم کرایەوە، گفتوگۆ لەسەر رێگەخۆشکردن بۆ کردنەوەى رێگەکان بەتەواوى دەکرێت.
سەرەڕاى ئەوەش تاوەکو ئێستا بەربەستى سەرەکى هەیە، کە ئازەربایجان داوا دەکات ئەرمینیا ئاماژە لە دەستوورەکەى بسڕێتەوە کە لە داهاتوو داواى سەربەخۆیى ناگۆڕنى کەرەباخ دەکات، وەک دیارە حکومەتى باشینیان ئامادەى ئەو هەنگاوەیە، بەڵام زۆرینەى پەرلەمانى نییە کە دەگاتە دوو لەسەر سێی بۆ هەموارکردنەوەى دەستوورى وڵاتەکەى.
ئەو مەرجە وایکردوە باکۆ بە فەرمى رێککەوتنى ئاشتى پەسند نەکات، ئەو هەڵوێستەى ئازەربایجان وایکردووە، ناڕەزایى لەلاى هەندێک لە هاوپەیمانە تورکەکانى درووست بێت، کە نایانەوێت ئەو ناکۆکییە ئەو کرانەوە هەرێمییە پەک بخات، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا رووداوەکان بۆ ئەوە دەچن کە جووڵەى هەنگاوهەنگاو بەرەو کردنەوەى رێگەکانى بازرگانى لە باشوورى قەوقاز هەیە.
چیگۆزى ئۆهاکا، شرۆڤەکار دەڵێت، رێڕەوى ترەمپ لەسەر ئاستى ژێرخان هێشتا لە قۆناغەکانى سەرەتاییە، بەڵام بە کردەیى دەستپێکردنەوەى بازرگانى نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان و میکانیزمەکانی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە بنیادبنێت و هەماهەنگى ئابووری بە پرۆسەی ئاشتی ببەستێتەوە.
ئەو شرۆڤەکارە دەشڵێت، ئەوەى پێى دەگوترێت "ئاشتى ترەمپی" لە قەوقاز بە کردەیى لە راگەیێندراوێکى سیاسیەوە دەستى کردووە بە هەنگاوى کردەیى، کە ئەوەش کاریگەرى درێژمەوداى لەسەر پێگەى ئەرمینیا و تۆڕەکانى بازرگانى و گواستنەوە دەبێت، کە ئاسیا بە ئەوروپا دەبەستێتەوە.
سەرچاوە: ماڵپەرى ئیستقلال
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment