قەتەر گەورە دابینکەری گازی شل لە جیهاندا گاز لە ئەمریکاوە هاوردە دەکات ئابووری جیهان

نوچە نێت:

کۆمپانیای قەتەر ئینێرجی لە هەوڵدایە لەگەڵ گەورە کۆمپانیا ئەمریکییەکان بۆ دابینکردنی گازی پێویست بۆ کڕیارانی خۆی، هاوکات یەکێک لە کۆمپانیا ئەمریکییەکان ڕایگەیاندووە، بەم نزیکانە بڕی چوار ملیۆن مەتر پێ سێجا گاز بۆ قەتەر هەناردە دەکرێت.

ڕۆژی هەینی (2026/10/23) ماڵپەری ڕۆیتەرز لەسەر زاری چەند سەرچاوەیەکی ئاگادار لە گفتوگۆکان بڵاویکردەوە، کۆمپانیای قەتەر ئینێرجی لە گفتووگۆ دایە بۆ رێککەوتن لەگەڵ کۆمپانیای (Woodside) ئەمریکی بۆ کڕینی سێ ملیۆن مەتر پێ سێجا گازی شل للە کۆگای لویسیانە کە تا ئێستا لە ژێر نۆژەنکردنەوەدایە، یەکێک لە سەرچاوەکان جەختی لەوە کردەوە، ئەگەر بێت و رێککەوتنەکە بگاتە کۆتایی، کۆمپانیای قەتەر بڕی (16.5) ملیار پێ سێجا گازی شل دەکرێت لە ماوەی (15بۆ 20) ساڵ.بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هەردوو کۆمپانیا (قەتەر ئینێرجی و Woodside) وەڵامی ئەم دەنگۆیانەیان نەداوەتەوە و تا ئێستا ئەمە بە تەواوی پشتڕاست نەکراوەتەوە.

ئەم رێککەوتنەی قەتەر ئینێرجی لە کاتێکدایە، شەڕی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران لە پەرەسەندن دایەو گەرووی هورمز بەردەوامە لە داخرانی، ئەمەش کاریگەری کردۆتە سەر قەتەری گەورە دابینکەری گاز لە جیهاندا، کە وابکات گازی شل لە هەناردەکارانی ئەمریکا بکرێت بۆ دابینکردنی پێویستی کڕیارانی خۆی.

ڕۆژی پێنجشەممە (2026/10/22) کۆمپانیای (Cheniere Energy) ڕایگەیاند، گەیشتۆتە ڕێککەوتنێکی درێژ خایەن لەگەڵ کۆمپانیای قەتەر ئینێرجی بۆ دابینکردنی چوار میلۆن پێ سێجا گازی شل، دوو ملیۆن پێ سێجا لە خودی کۆمپانیاکە هەناردە دەکرێت و دوو ملیۆنەکەی تر لە تەکساسەوە دابین دەکرێت.

لە هەمان کاتدا ماڵپەری ڕۆیتەرز ڕۆژی پێنجشەمە (2026/10/22) ڕایگەیاند، کۆمپانیای قەتەر ئینێرجی لە گتفوگۆیەکی پێشکەوتوو دایە لەگەڵ کۆمپانیای (Venture Global) بۆ دابینکردنی سێ ملیۆن تەن گازی شل.

شایەنی باسە کۆمپانیای (Venture Global،Woodside Luisana) دابینکەری گازی ئەمریکان کە توانایان هەیە زۆرترین بڕی گازی شل بەرهەمبهێنن، دەتوانن هاوکارێک بن بۆ کۆمپانیای قەتەر لە کورتهێنانی بەرهەمی گازی شل.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین