دەم پارتی: لە چەند ڕۆژی داهاتوو پێشهاتی نوێ لە پرۆسەی چەکدانانی پەکەکە ڕوودەدات
نوچە نێت: تایبەت
وەرگێڕانی: دنیا ئەحمەد
گوتەبێژی دەم پارتی سەبارەت بە پرۆسەی نوێی ئاشتی و چەکدانانی پەکەکە رایگەیاند، "سەبارەت بە چەکدانانی پەکەکە گفتوگۆکان لە نێوان بەرپرسانی حکومەتی تورکیا و عەبدوڵڵا ئۆجەلان بەرپرسانی باڵای پەکەکە بەردەوامە، پێشبینی دەکەین لەم نزیکانە پێشهاتێکی بەرچاو لە چەکدانانی پەکەکە ڕووبدات."
ماڵپەڕی (بیرگون) بڵاوی کردەوە، ئایشەگوڵ دۆغان گوتەبێژی دەم پارتی سەبارەت بە دوایین هەنگاوەکانی پرۆسەی ئاشتی و یاسای چوارچێوە بۆ چەکدانانی پەکەکە دەڵێت، "لە نێوان بەرپرسانی باڵای حکومەتی تورکیا و بەرێز عەبدوڵڵا ئۆجەلان و سەرکردەکانی پەکەکە گفتوگۆکان لەبارەی پرۆسەی یەکجاری چەکدانانی پەکەکە بەردەوامە، دوای کۆبوونەوەکان و گەیشتن بە ئەنجامەکان لایەنەکان زانیاری تەواو دەدەن و ئێمەش لەم سەرچاوەوە دوایین پێشهاتەکان دەزانین."
لەدرێژەی قسەکانیدا گوتەبێژی دەم پارتی ئاماژەی بەوە کرد، "پێشبینی دەکەین دوای گفتوگۆکان پێشهاتی نوێ لە چەکدانانای پەکەکە ڕوودەدەن، هاوکات بەشێوەیەکی بەردەوام کاری لەسەر دەکەن و دواتریش دەکرێت راستەخۆ بە ڕایگشتی ڕابگەیێندرێت."
هەروەها دۆغان لەبارەی کارەکانی پارتەکەی دووپاتی کردەوە کە ئەوان لەپاڵ دەربڕینی ناڕەزایی و دژایەتیکردن، لە قۆناغی نوێ دەستدەکەن بە ئامادەکارییەکان و پلانی تایبەتی خیان هەیە بۆ گۆرانکاری لە سیاسەتی دەوڵەت و دیموکراسی دا. سەبارەت بە پێگە نوێکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان گوتەبێژی دەم پارتی گووتی، "بۆ جێبەجێکردنی کارەکانی پرۆسەی نوێی و گەیشتن بە ئەنجامێکی سەرکەوتوو ئەو پێگەیەی بە ئۆجەلان دراوە کە وەک رێکخەری چەکداماڵین لە پرۆسەکەدا بێگومان کاریگەی بەرچاوی دەبێت و هەنگاوێكی گرنگە."
گوتەبێژی دەم پارتی تیشکی سەر هەڵبژاردنەکانی داهاتووی وڵاتەکەی و گووتی، "لە ئێستادا لە بەرنامەی کاری ئێمە هەڵبژاردن نییە، بەڵام ئەگەر بێتوو شتێکی وا هەبێت ئەوا گفتوگۆ لەگەڵ لایەنی دەسەڵات دەکەین، بەڵام بێگومان ئەگەر پێتوو هەڵبژاردنی پێشوەختە بکرێت بە دڵنیاییەوە ڕوونکردنەوەی تەواو سەبارەت بە کاندیدی پارتەکەمان دەدەین. وەک دەم پارتی هیچ شتێکی شاراوەمان نابێت لە پشتیوانی هەر پارتێک چونکە هەڵوێستی ئیمە ڕوونە."
لەبارەی گۆڕینی یاسای دەستوور گوتەبێژی دەم پارتی رایگەیاند، "بەڵی تورکیا پێویستی بە دەستورێکی نوێ هەیە، بەڵام چ دەستورێک؟، تورکیا پێویستی بە دەستورێکی دیموکراسی هەیە و پێویستی بە کۆمەڵگەیەکی دیموکراسی هەیە، باسی ئێمە تەنیا لە دیموکراسی سیاسی و کۆمەڵایەتی نییە، بەڵکو دەبێت دەستورێکی نوێ دابمەزرێت."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment