پەرلەمانی لیبیا رێككەوتنی ئەنقەرە و تەرابلس پەسەند كرد شیکاری

ئەنجوومەنی نوێنەرانی لیبیا رەزامەندی لەسەر یاداشتی لێكتێگەیشتنی واژۆكراوی دیاریكردنی بەكارهێنانی ناوچە دەریاییەكانی لە دەریای ناوەند پەسەندكرد، كە مانگی كانوونی دووەمی (2019)ی نێوان ئەنقەرە و تەرابلس واژۆ كرابوو، ئەوەش لە كاتێدایە یۆنان رەتی دەكاتەوە و پێیوایە ئەو رێككەوتنە هیچ كاریگەرییەكی یاسایی نیە، لە بەرانبەردا هاكان فیدان، وەزیری دەرەوەی توركیا سوپای هەریەك لە سەدام حەفتەر، جێگری فەرماندەی هێزە چەكدارەكان و سەرۆكی حكومەتی نیشتیمانی لیبیای كرد.

رۆژی سێشەممە (2026/10/20) پەرلەمانی لیبیا بە كۆی دەنگ رێككەوتنی دەریایی نێوان ئەنقەرە و تەرابلوسی پەسەند كرد، لە هەمانكاتدا بڕیاری رەتكردنەوەی ئەو لێتێگەیشتنە و پچڕاندنی پەیوەندییە سیاسییەكانی لەگەڵ توركیا هەڵوەشاندەوە، كە لە ساڵی (2020) دەرچوو بوو.

دەنگدان لەسەر ئەو بڕیارە لە دانیشتنی ئەنجوومەنی نیشتیمانی لیبیا بەڕێوە چوو، كە بارەگاكەی لە بەنغازییە، ئەم دانیشتنە دووەم دانیشتین بوو بە سەرۆكایەتی سالحین عەبدونەبی بەڕێوە دەچێت، كە لەم مانگە لەدوای عەقیلە ساڵح هەڵبژێردرا، عەبدوڵڵا بەلیحق، گوتەبێژی ئەنجوومەنی نوێنەرانی لیبیا رایگەیاند، پەسندكردنی ئەو بڕیارە لەسەر بنەمای پێداچوونەوەی لیژینەی راسپێدراوبووە.

موسا كەونی، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی لیبیا پێشوازی لە پەسندكردنەكەی ئەنجوومەن كرد، داواش دەكات یاداشتی لێتێگەیشتن كارا بكرێت و بوارەكانی هەماهەنگی لەسەرنەمای بەرژەوەندی هاوباش لەگەڵ توركیا واژۆ بكرێت.

ئەو دەنگدانە لە كاتێدایە عەبدولحەمید دبیبە، سەرۆكی حكومەتی یەكێتی نیشتیمانی پێشوازی لە ئیبراهیم كاڵن، سەرۆكی دەزگای هەواڵگری توركیا كرد، هەردوولا گفتوگۆیان لەسەر دۆخی سیاسی و ئەمنی لە لیبیا و رووداوەكانی ئەو ناوچەیە كرد.

دیاریكردنی سنوورە دەریاییەكان

ئامانج لە یاداشتنی لێتێگەیشتنی دەریایی، بۆ دیاریكردنی سنووری دەسەڵاتی دەریایی نێوان لیبیا و توركیا لە دەریای ناوەڕاست، بۆ راكێشانی هێڵێكە كە كەناراوەكانی باشووری توركیا و رۆژهەڵاتی لیبیا پێكەوە دەبەستێتەوە.

هەروەك ئەو یاداشتە بە جۆرێك مافی سەروەری هەڵكەندن لە سەرچاوەكانی وزە و گازی سرووشتی و نەوت و دۆزیینەوە لە رۆژهەڵاتی دەریای ناوەند دەڕەخسێنێت، دەرفەتیش دەبێت بۆ داننان بە ناوچە ئابوورییە نوێكان. 

یۆنان بڕیاڕی پەرلەمانی لیبیا رەت دەكاتەوە

وەزارەتی دەرەوەی یۆنان رایگەیاند، یاداشتی لێتێگەیشتنی دەریایی پێشێلكردنی یاسای نێودەوڵەتی دەریاییە، زیان بە سەروەری وڵاتانی ئەو ناوچەیە دەگەینێت، جەختیش لەسەر ئەوە دەكاتەوە توركیا و لیبیا هیچ كەناراوێكی بەرانبەر یان لكنزیكیان نییە.

یۆنان داوا لە لیبیا دەكات رێگە بە هیچ هەنگاوێك نەدات كە ببێتە تێكدانی سەقامگیریی رۆژهەتی ناوەڕاست، جەختیش لەسەر ئەوە دەكاتەوە، ئەو هەنگاوەی لیبیایشی بە هاوبەشەكانی راگەیاندووە و هەموو رێكارێكی گونجاو بۆ بەرگریی لە مافە سیادیەكانی دەگرێتەبە. 

لەدوای ئەو بڕیارەی پەرلەمانی لیبیا، هاكان فیدان بە تەلەفۆن سوپاسی هەریەك لە سەدام حەفتەر و عەبدولحەمید دبیبە كرد.

لەو كاتەوەی رێككەوتنی دەریایی لیبیا و توركیا راگەیێندراوە، بەهۆی تێكەڵی لەگەڵ خواستە دژبە یەكەكانن لەسەر دیارییكردنی سنوورە دەریاییەكان و بەكارهێنانی مافی سەرچاوەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ناكۆكی ناوچەیی درووستكردووە.

بۆ ئەم رێككەوتنە ئەنقەرە پشت بە چوارچێوەی پارێزگاریی لە مافە دەریاییەكان و دیاریكردنی ناوچەی تایبەت لەسەر بنەمای پرەنسیپی دادپەروەرانەبێت، ئەوەش لە كاتێدایە یۆنان ئەو دیاریكردنە رەت دەكاتەوە، دەڵێت، لە دیاریكردنی ناوچە دەریاییەكان كاریگەریی یاسایی بۆ دوورگەكانی پێشێل كراوە، لە پێش هەموویەوە دوورگەی كریت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین