مەنسوور یەڤاش بەفەرمی دەستلەکارکێشانەوەی خۆی لە پارتی جەهەپە ڕاگەیاند
نوچە نێت:
وەرگێڕانی: دنیا ئەحمەد
تا دێت ناکۆکییەکانی پارتی جەهەپە قووڵتر دەبێتەوە، دوای گەرانەوەی کڵچدارئۆغڵو بۆ پۆستی سەرۆکی گشتی ئەو پارتە، ئەندامان و پەرلەمانتارانی دابەشی دوو بەرەبوون و دەستیان لەکاركێشایەوە، هاوکات سەرۆکی شارەوانی ئەنقەرەش بەفەرمی دەستلەکارکێشانەوەی خۆی لەو پارتە ڕاگەیاند.
مەنسوور یەڤاش یەکێک لە بەهێزترین ئەندامی پارتی جەهەپە و سەرۆکی شارەوای نقەرە دوای پەرتەوازەبوونی حیزبەکەی و لەکارلادانی ئۆزگور ئۆزاڵ و هێنانە سەر دەسەڵاتی کەمال کڵیچدارئۆغڵو بەبڕیاری دادگا دەستلەکارکێشانەوەی خۆی بەفەرمی لە حیزبەکەی ڕاگەیاند.
هەرچەندە چاوەروان دەکرێت یەڤاش پەیوەندی بە پارتی ئیی بە سەرۆکایەتیی ئۆزگور ئۆزال بکات، بەڵام بە پێجەوانەوە سەرۆکی شارەوانی ئەنقەرە کە خاوەنی لایەنگرێکی زۆری ئەو پارتە بوو، لە ڕاگەیێندراوی دەستلەکارکێشانەوەیدا رایگەیاند، "ئەمڕۆ دوای چەند لێدوانێک، بەفەرمی دەست لە پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) ڕادەگەیێنم."
سەبارەت بە دەنگۆی چوونی بۆ ناو ئیی پارتی یەڤاش ئاماژەی بەوە کرد، "دەمەوێت بەڕایگشتی ڕابگەیێنم لەمەوبەدوا وەک کەسێکی سەربەخۆ بەردەوام دەبم لە خەباتی سیاسیم."، هەروەها جەختی لەوەش کردەوە، "کاتێک هاووڵاتیان بەرەو سوندوقی دەنگدان دەچن تەنیا دەنگ بە بەکەسێک نادەن، بەڵکو دەنگ بە ئیرادەی سیاسیەک دەدەن، بەهۆیەشەوە دەستبەسەرداگرتنی ئیرادە و دەنگی ئەو دەنگدەرانە و گواستنەوەی بۆ کەسێکی دیکە بەراست نازانم و دەنگی دەنگدەرانمان شەرف و ئیرادەی سیاسی گەلەکەمانە."
هاوکات بەر لە بڕیاری دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆکی شارەوانی ئەنقەرە لە (2026/9/9) لە سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا کۆبووەوە و ئەمەش دەنگدانەوەیەکی زۆری بەدوای خۆی هێنا، لەوبارەیەوە یەڤاش دوای کۆبوونەوەکەیان رایگەیاند کە کۆبوونەوەکەیان سەبارەت بەچەند کێشەیەک بوو لە بارەی ئەنقەرە و دامەزراندنی میترۆی ئەو شارە بووە و هیچ پەیوەندییەکی بە کاری سیاسی نەبووە.
لەلایەکی دیکە هەریەک لە پارتی جەهەپە و ئیی پارتی بەشێوەی جیاواز دوای دەستلەکارکێشانەوەکەی سەرۆکی شارەوانی ئەنقەرە ڕاگەیێندراوێکیان بڵاوکردەوە، موسلیم سەرای گوتەبێژی جەهەپە رایگەیاند، "پێمانخۆش بوو بەردەوام بێت لە سیاسەتەکەی لەگەڵ پارتەکەمان، ئەمە بڕیاری خۆیەتی، هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازین."، لەبەرامبەردا موراد ئەمیر سەرۆکی گرووپی ئیی پارتی لەوبارەیەوە ڕایگەیاند، "مەنسوریەڤاش کەسێکە کە گەلی تورک شانازی پێیەوە دەکات، ئەمە بڕیاری خۆیەتی ئەو بە ڕاستگۆی و خزمەتکردنی جیاواز لە شارەکانی دیکە کار دەکات، ئێمە رێز لە بریارەکەی دەگرین."
جێگەی باسە، پارتی گەلی کۆماری تورکیا (جەهەپە) دوای چەندین ساڵ وەک حیزبی دووەمی ئەو وڵاتە بەهۆی چەند کێشەیەک خەریکە هەڵدەوەشێتەوە، دوابەدوای لابردنی ئۆزگور ئۆزێل لە پۆستی سەرۆکی گشتی پارتەکە بەبریاری دادگا، ئەکرەم ئیمامئۆغڵو سەرۆکی شارەوانی ئەستەنبۆڵ و کاندیدی ئەو پارتە بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی لە هەڵبژاردنی داهاتوو کە لە ئێستادا لە زیندانە دەستیلەکارکێشایەوە.
هەروەها مەنسوور یەڤاش سەرۆکی شارەوانی ئەنقەرە (12) ساڵ لەمەوبەر پەیوەندی بە جەهەپە کردبوو، لە هەڵبژاردنەکانی شارەوانی تورکیا ساڵی (2014)وەک سەرۆکی شارەوانی ئەنقەرە هەڵبژێردرا، دواجار دووبارە لە هەڵبژاردنەکانی شارەوانی ساڵی (2019) وەک سەرۆکی شارەوانی نەقەرە هەڵبژێردرایەوە و توانی رکابەرەکانی ئەکپارتی بۆ دووەمجار تێپەرێنێت.
سەرچاوە: (NTV)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment