تورکیا لە دەروازەى بۆرتسودانەوە پێگەى خۆى لە سوودان دادەڕێژێتەوە
نوچەنێت
وەرگێرانى: ئیسماعیل تەها
لە دواى زنجیرەیەک سەردان پەیوەندییەکانى نێوان تورکیا و حکومەتى سوودان لە پەیوەندى دیپلۆماسیەوە گوازرایەوە بۆ ئاراستەیەکى رێکتر، لە (2026/7/28) محێدین سالم، وەزیرى دەرەوەی سوودان؟ و هەماهەنگى نێودەوڵەتى سوودان گەیشتە ئەنقەرە.
سالم لەگەڵ هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆبووەوە، یاداشتى لێتێگەیشتنى بۆ هەماهەنگى ئەکادیمى دیپلۆماسى تورکى و پەیمانگەى دیپلۆماسى سوودانیان واژۆکرد، هەر لەو سەردانە گفتوگۆیان لەسەر بەرگریى و بازرگانى و وزە و دووبارە ئاوەدانکردنەوە و ئاسایشى دەریاى سوور کرد.
پێش ئەو سەردانە ئەمجەد فەرید راوێژکاری سەرۆکى ئەنجوومەنى سەرۆکایەتى بۆ کاروباریى سیاسى و پەیوەندییە دەرکییەکان، دیدارى لەگەڵ سەرکردە سیاسییەکان و ئەندام پەرلەمانى تورکیا هەبوو، یەکێک لەوانەى کە دیدارى لەگەڵ هەبوو خەڵوسى ئاکار، سەرۆکى لیژینەى بەرگریى نیشتیمانى بوو، هەروەک پێشتر کامل ئیدریس، سەرۆک وەزیرانى سوودان لە مانگى ئایارى (2026) و لە (2026/6/2) عەبدولفەتاح بوڕهان، سەرۆکى ئەنجوومەنى سەرۆکایەتى سوودان سەردانى تورکیایان کرد و لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان کۆبووەوە.
ئەو قوورساییە دەرگا لە پرسیارێک دەکاتەوە، کە هەموو سەردانە تەنیاکان تێدەپەڕێنێت، ئایا ئەنقەرە و بۆرتسوودان دەتوانن ئەو رێککەوتنە دواخراوانە و هەماهەنگییە سەربازییانەى هەن بگۆڕن بۆ هاوبەشى ستراتیژیى تەواوکاری، یاخود لە هاوکێشەى جەنگ و هاوسەنگییە هەرێمییەکان لە سنوورى هەماهەنگیەکى نەرم دەمێننەوە.
سەردانە لەدواى یەکەکان
ئەو جووڵە دیپلۆماسیانەى ئێستا پشت بەو رێسایە دەبەستێ کە لە رۆژانى (24 تا 26/ 12/ 2017) دامەزراوە، كە ئەوە یەکەم سەردانى سەرۆکى تورکیا بوو بۆ خەڕتووم.
لەو سەردانە چەندین رێککەوتن و یاداشتى لێتێگەیشتن لە بوارەکانى بەرگریى و ئاسایش و کشتوکاڵ و وزە و تەندروستى و خوێندن واژۆکرا، لە پاڵ ئەوەشدا دامەزراندنى ئەنجوومەنى هاریکاریى ستراتیژیى لەسەر ئاستى باڵا بەسەرۆکایەتى سەرۆکى هەردوو وڵات راگەیێندرا، بەڵام کەوتنى عومەر حەسەن بەشیر لە (2019) و ئاڵۆزییە سیاسییەکانى دواتر، کاراکردنى بەشێکى زۆرى پەکى کەوت.
لە مانگى نیسانى (2023) جەنگى سوودان سەرى هەڵداوە، پەیوەندییەکان لەسەر بنەماى جیاواز دامەزرایەوە، دواى ئەوەى دامەزراوەکانى سوودان گوازرایەوە بۆ بۆرتسودان، تورکیاش لە (11)ى نيسانى (2023) باڵیۆزخانەکەى لە خەرتوومەوە بۆ ئەو شارە گواستەوە، تيمەکەمەى بە هەموو هێزەوە هێشتەوە، بۆ ئەوەى پارێزگاریى لە پەیوەندى راستەوخۆ و سەرکردایەتى سوپا و حکومەتى پەیوەست بە هەردوولا بهێڵێتەوە.
لە مانگى ئەیلوولى (2023) عەبدولفەتاح بوڕهان سەردانى ئەنقەرەى کرد، پاشان لە پەیوەندییەکى تەلەفۆنى لە مانگى کانوونى یەکەمى (2024) نێوەندگیرى لەنێوان سوودان و ئیمارات کرد، جەختى لەسەر سەروەرى ئەو وڵاتە و یەکپاریى و رەتکردنەوەى دەستوەردانى دەرەکى کردەوە، لە نیسانى (2025) هەردوو سەرۆک لە پەراوێزى کۆڕبەندى ئەنتاڵیا دیداریان بوو، پێش ئەوەی عەبدولفەتاح بورهان لە مانگی کانوونی دووەمی هەمان ساڵدا جارێکی دیکە سەردانی تورکیا بکاتەوە، دواتر لە (2)ی حوزەیرانی (2026) جارێکی دیکە سەردانی تورکیا بکاتەوە.
ئەو ئاراستە بەسەردانى کامیل ئیدریس، پاشان ئەمجەد فەرید و محێدین سالم بەهێز دەبێت، بەدواى یەکهاتتى سەردانەکان ئاماژەیە بۆ ئەوە کە حکومەتى بورتسوودان وەک هاوبەشێکى بە توانا سەیرى تورکیا دەکات، کە تواناى هەیە پاڵپشتى سیاسى و هەماهەنگى وەبەرهێنان پێکەوە کۆبکاتەوە، هەروەک ئەنقەرە دانپێدانانى کردەیى بە دامەزراوەکانى سوودان دەبەخشێتە بوڕهان، کە سەرۆکایەتى ئەو دامەزراوانە دەکات، ئەوەش بۆ بەرەنگاربوونەوەى هێزەکانى پاڵپشتى خێرایە، کە لەلایەن ئیماڕاتەوە پاڵپشتى دەکرێت.
درۆنی هەماهەنگی
هەماهەنگی سەربازیی دیارترین لایەنی پەیوەندییەكانی نێوان توركیا و سوودان و پێشكەوتووترین هەستارترینیانە، لە مانگی نیسانی (2017) رێككەوتنی (22) خاڵیان بۆ هەماهەنگی پیشەسازیی سەربازیی واژۆكرد، كە كڕینی پێداویستی سەربازیی پەرەپێدان و بەرهەمهێنانی هاوبەوش و چاكردنەوە و نوێكردنەوە و گواستنەوەی تەكنەلۆژیا دەگرێتەوە، تا ئەوەی جەنگ ئاشکرای کرد کە ئەم هاوکارییە گەیشتووەتە ئاستی جێبەجێکردنی سەربازی.
لە مانگی ئاداری (2025) رۆژنامەی واشنتن پۆستی ئەمەریكی بە پشبەستن بە گرێبەست و پەیوەندییەكان و تۆمارەكانی فڕۆكەوانی وێنەكان ئاشكرای كرد، كە كۆمپانیای بایكاری توركی گرێبەستێكی واژۆ كردووە بە بڕی زیاتر لە (120) ملیۆن دۆلار لەگەڵ سیستەمی بەرگریی سوودانی، كە پێداویستییە سەربازییەكان بۆ سوپا لەخۆی دەگرێت.
ئەو گرێبەستە سەرەكییە شەش درۆنی جۆری بایراکدار TB2 و (600) كڵاوی جەنگی و سێ وێستگەی كۆنتڕۆڵی زەمینی تێدابوو، لەگەڵ (48) كارمەند بۆ گەیاندی ئەو پێداویستیانە و پاڵپشتی تەكنیكی، پاشان دوو درۆنی دیكەش رادەست كراوون.
بەگوێرەی بەدواداچوونەكان یەكەم كاروانی پێداویستییەكان لە مانگی ئابی (2024) گەیشتە بۆرتسودان، ئەو گەشتانە تاوەكوو ناوەڕاستی مانگی ئەیلوولی هەمان ساڵ بەردەوام بوو، بەگوێرەی بەدواداچوونەكان كارمەندانی بایكار لە ناوەندیی سەركردایەتی سوودانی بوونە و چاودێری گورزەكانی درۆنەكانیان كردووە.
بەگەڕخستنی " TB2" تواناكانی سوپای سوودانی بۆ رووماڵكردن و بە ئامانجگرتنی جووڵەكانی پاڵپشتی خێرا و كۆگاكانی و هێڵەكانی یارمەتی بەهێزتر كرد، هاوكات دۆخی بەرەكانی هێزە چەكدارەكانی لە ناوەڕاستی سوودان و خەرتووم باشتر كرد، هەروەك ئاماژەكانی دواتر بەكارهێنی درۆنی ئاكنجی توركی قوورستری لە دارفۆر و كۆردڤان دەرخست.
ئاوەدان كردنەوە
هاوبەشی بەرگری لە بەرژەوەندی ئابووری جیا نابێتەوە كە هەردوو وڵات بەدوای دادەگەڕێن، سوودان پێویستی بە هاوكاریی و تەكنەلۆژیا و دووبارە بنیادانەوەی شوێنە زیانپێكەوتووەكانە، لە لایەكی دیكەشەوە توركیا ئەوە بە دەرفەت دەزانێ لە كەرتەكانی كشتوكاڵ و سامانی ژێر زەوی و وزە و بەندەرەكان و بیناسازیدا، ئەوە جگە لەوەی پێگەی سوودان كەوتۆتە سەر دەریای سوور.
لە (2024) قەبارەی بازرگانی نێوانیان گەیشتە (344) ملیۆن و (700) هەزار دۆلار، لەو بڕە (276) ملیۆن و (900) هەزار هەناردەی توركی بوو، هەروەها (67) ملیۆن (800) هەزار هاوردەی توركیا بوو لە سوودانەوە، ئەو بازرگانییە لە كاتی جەنگیش بەردەوام بوو.
هەرچەندە ئەم ژمارانە لە خوار ئاستی تۆمارکراوەوە ماونەتەوە کە لە ساڵی (2022) تۆمارکراوە، ئەو كاتەی بازرگانی نێوانیان گەیشتە نزیکەی (680) ملیۆن دۆلار، بەڵام بەردەوامبوونی بازرگانی لە کاتی شەڕدا ڕەنگدانەوەی بوونی رێسایەكە دەتوانرێت لەسەری بنیات بندرێت.
لە مانگی نیسانی (2026) لیژنەی هاوبەشی ئابووریی سوودان و توركیا دوای وەستانی هەشت ساڵ لە ئەنقەرە كۆبوونەوە، هەریەك لە عیسمەت كوڕەشی، وەزیری كشتوكاڵ و ئاودێری سوودان و ئیبراهیم یوماقلی، وەزیری كشتوكاڵ و دارستانی توركیا سەرۆكایەتی لیژنەكەیان دەكرد.
لەو كۆبوونەوە گەیشتنە لێتێگەیشتن لەسەر جێبەجێكردنی پڕۆژەكانی كشتوكاڵ و وزە و سامانی ژێر زەوی و هەماهەنگی تەكنیكی و پاڵپشتی كەرتی تەندروستی مرۆیی و هاوبەشی كۆمپانیا توركیەكان لە دووبارە شیاندنەوەی ژێرخانی سوودان.
بەڵگە نامەكانی رۆژنامەی واشنتن پۆست ئاماژە بەوە دەكەن بەرپرسانی سوودانی گفتوگۆیان لەسەر پێدانی دەرفەت بە كۆمپانیاكانی توركیا كرد بۆ گەڕان لە كانە زێڕ و مس و زیوەكان و گرێبەستی بەخێوكردن و كارگەی ماسی، لە پاڵ ئەوەشدا داوایان كردووە پەرە بە بەندەری ئەبوو عەمامە لەسەر دەریای سوور بدەن و بەڕێوەی ببەن، هەروەك باس لە دووبارە شیاندنەوەی دوورگەی سەواكین و درووستكردنی شوێنی چاكردنەوەی كەشتییە مەدەنی و سەربازییەكانیان كردووە كە لەدوای روخانی دەسەڵاتی عومەر بەش بەربەستی بۆ درووست بووە.
بۆرتسودان لە چوارچێوەی ئەو ئاراستەیە هەوڵ دەدات پاڵپشتی ئێستای توركیا بۆ درێژمەودا بە قۆناغی دوای جەنگ ببەستێتەوە، ئەوەش لە كاتێدایە توركیا دەیەوێت هەماهەنگی سەربازیی و سیاسی بۆ گرێبەست و وەبەرهێنان بگۆڕێت، كە ئامادەیی هەمیشەیی لە سوودان هەبێت.
هاوسەنگی توركی
ئەحمەد راغب، لێكۆڵەر لە زانكۆی ئیدنی توركی دەڵێت، سەرەڕای پێشكەوتنی پەیوەندییەكان، بەڵام بیرۆكەی هاوپەیمانی تەواو ستراتیژیی تووشی كۆتوبەندی هەرێمی و سیاسی دەبێتەوە، چونكە توركیا لەو چەند ساڵەی دوایی پەیوەندییەكانی لەگەڵ میسر و ئیمارات و سعوودیە بەهێز كردووە، وەك دیارە ئامادە نییە بچێتە بەرەیەكی سەربازیی راگەیێندراو لە سوودان، ئەگەر هەیە راستەوخۆ لەگەڵ بەرژەوەندی ئەو وڵاتانە بەریەك بكەوێت، یاخود دەریای سوور بكات بە گۆڕەپانی بەرەنگاربوونەی زیاتر.
ئەو لێكۆڵەرە دەشڵێت، ئەنقەرە هەوڵ دەدات پاڵپشتی دامەزراوەكان و سوپا لە لایەك پێكەوە كۆبكاتەوە، لە لایەكی دیكیەوە پارێزگاری لە وێنەی خۆی وەك نێوندگیر بكات هاوسەنگی لەگەڵ لایەنەكانی دیكە بپارێزێت، سەرەڕای ئەوەی ئەبوو زەبی چەكی بە پاڵپشتی خێرا داوە، بەڵام ئەو هاوسەنگییەش لە پێشنیاریی نێوەندگیری رەجەب تەیب ئەردۆغان بۆ سوودان و ئیمارات دەردەكەوێت.
راغیب دەشڵێت، بۆرتسوودان پێویستی بە پاڵپشتی توركیایە، بەڵام ناشیەوێت گرەو لەسەر یەك بەرە بكات، دەیەوێت هاوسەنگی پەیوەندییەكانی لەگەڵ میسر و سعوودیە و قەتەر و ئێران و رووسیا رابگرێت، بەدوای سەرچاوەی جیاواز بۆ چەك و وەبەرهێنان و پاڵپشتی سیاسی دەگەڕێت.
لە بەشێكی دیكەی قسەكانی جەختی لەسەر ئەوە كردەوە، كە گواستنەوەی پەیوەندییەكان بۆ هاوبەشی ستراتیژیی نەرمی دەوێت، نەك هاوپەیمانی فەرمی بەرگریی، هەماهەنگی سەربازیی و تەكنیكی دەوێت دوور لە راگەیاندن، پاڵپشتی سیاسی حكومەتی بۆرتسوودانی دەوێت، ئامادەیی توركیای بۆ دووبارە ئاوەدانكردنەوە و بەندەرەكان و سامانی ژێر زەوی دەوێت، لەگەڵ ئەوەشدا رووبەرێك بۆ نێوەندگیری و خۆپاراستن لە پاپەندییە راستەوخۆ سەربازییەكان دەهێڵێتەوە.
ئەو لێكۆڵەرە دەشڵێت، كاراكردنەوەی ئەنجوومەنی هەماهەنگی ستراتیژیی توركی ــ سوودانی و رێككەوتنەكان تاقیكردنەوەیەكی كردەیییە بۆ گواستنەوەی ئەو پەیوەندیانە لە سەردانە دوو لایەنەكانەوە بۆ پڕۆژە و دامەزراوە هەمیشەیەكان.
سەرچاوە: ماڵپەڕى ئیستقلال
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment