ئیسرائیل چاودێرى جووڵەى تورکیا لە لیبیا دەکات شیکاری

نوچەنێت

وەرگێڕانى: ئیسماعیل تەها

دامەزراوەى ئەمنى ئیسرائیل ترسى لە هەنگاوەکانى تورکیا لەو ناوچەی رۆژهەڵاتى ناوەند هەیە، بەتایبەت هەماهەنگى لەگەڵ وڵاتانى عەرەبى لەسەر دەریایى ناوەند، کە ئەوەش بۆتە فراوانبوونى هەژموونى تورکیا لە لیبیا.

ئەمیر بەخبوت راپۆرتەکەى لە ماڵپەڕى (ولا)ى ئیسرائیلى بڵاوکردۆتەوە، تێیدا جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، بەشى هەواڵگرى لە سوپاى ئیسرائیل (ئامان) دەستى بە چاودێریکردنى وردى تورکیا لەسەر رێڕەوى لیبیا و هەژموونى سەربازیى و سیاسى لەو ناوچەیە کردووە، کە ئەو هەژموونە لەدواى رێککەوتنى ناوچە ئابوورییەکانى نێوان حکومەتى ئەنقەرە و تەرابلس لە (2019) درووست بووە، لەو دوو ساڵەى رابردووش بوونى تورکیا فراوانتر کراوە.

ئەو رێککەوتنە پەیوەندى لەنێوان کەناراوەکانى تورکیا و لیبیا درووستکردووە، لەگەڵ ئەوەش زنجیرەیەک دوورگەى یۆنانى لەنێوانیاندا کەنارخستووە، پێش هەموویانەوە دوورگەى کریت و رۆدس، کە ئەو هەنگاوە چالاکییە چەکدارییەکانى تورکیاش لەو ناوچەیە دەگرێتەوە، وەک دیارە دەریاى ناوەندى بۆ دوو بەش دابەش کردووە.

لەبەرانبەر پاڵپشتى سەربازیى تورکیا بۆ لیبیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان بوونى وڵاتەکەى لە بەندەرەکان و بوونى ئاسمانى و مافى گەڕان بەدواى سەرچاوەکانى وزەى لە لیبیا بەدەستهێناوە، بەگوێرەى هەڵسەنگاندنەکانى ئیسرائیل ئەو واقیعە ئەمنییە رێگە دەدات تورکیا ژێرخانى سەربازیى لەو ناوچەیە قووڵ بکاتەوە، چالاکییە سەربازیى و مەدەنییەکان (کەشتییەکان مەدەنییەکان) مەسافەیەک لە سنوورە نێودەوڵەتییەکان تێپەڕێنێت.

بەگوتەى ئەو راپۆرتە ئامانج لە رێککەوتنى لیبیا و تورکیا و لێکەوتەکانى رێگریییە، یاخود لاى کەمى بەربەست درووستکردنە لەبەردەم بنیادنانى هێڵەکانى گاز لە ئیسرائیلەوە بۆ قوبرس لەوێوە بۆ یۆنان تا دەگات بە ئەوروپا، تورکیا پێیوایە هەر هەنگاوێکى لەو جۆرە پێویست دەکات هێڵەکان بەخاکى تورکیا تێپەڕێن و رەزامەندى حکومەتى تورکیا بەدەست بهێنن، بوارێکى کاریگەر بە ئاڵۆزییەکانى نێوان ئەو وڵاتانە هەیە، ئەویش راکێشانى کێبڵە دەریاییەکان و هێڵەکانى کارەبایە لەو ناوچانە کە نیگەرانى روون بۆ تووشبوون زیانى گەورە هەیە.

دامەزراوەى ئەمنى سەربازیى ئیسرائیل ئەو ناوچەى پشتگوێ نەخستووە، لێکۆڵینەوە لە هەر رووداوێک دەکات کە ئەگەرى کاریگەرى لە بەرژەوەندییەکانى ئیسرائیل و هاوپەیمانەکانى هەبێت، لە هەمانکاتدا هەڵسەنگاندن بۆ پاشخانى رێککەوتنەکانى ئیسرائیل لە بوارى وزە لەگەڵ یۆنان و میسر و قوبرس دەکات، بەڵام ترسێک هەیە زیان بە هاتووچۆى دەریاریى ئیسرائیل بگەینێت، بەهۆى ئەوەى لە (98%) هاوردەى ئیسرائیل لە رێگەى دەریاوەیە.
ماڵپەڕى والا باس لەوەش دەکات ئەو هەست بە تەرکیزکردن وادەکات دامەزراوەى (ئەمان) دەکات، دەزگاى مۆساد و بەشى هەواڵگرى لە بەرگریى دەریایى بەرانبەر جووڵەکانى تورکیا هەست بە دڵەڕاوکێ بکەن، بەرپرسانى باڵا پێیان وایە هەوڵدانە بۆ خنکاندنى ئیسرائیل و گۆشەگیرکردنى، جگە لەوەش ئەردۆغان روون و راشکاو هەڕەشە دەکات.

بەگوێرەى سەرچاوەکان ئيسرائیل تورکیا بەکردەیى ئامادەیى سەربازیى و ئاسمانى و دەریایی لە خاکى لیبیا هەیە، لەگەڵ بوونی راوێژکار و سەردانى باڵاى بەرپرسانى تورکیا.
لەدواى ئاڵۆزییەکانى گەرووى هورمز و باب مەندە لە دەریاى سوور ماڵپەڕە هۆشداریى توند و هەستیار دەداتە جووڵەى کەشتییەکان و گۆڕانکارییەکان لە رێگە دەریاییەکانی بازرگانى، چونکە ئەگەر هەیە ببێتە زیانگەیاندن بە ئابووریى بەرژەوەندییە ئەمنییەکانى ئیسرائیل.

سەرچاوە: ماڵپەڕى عەرەبى 21

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین