تورکیا و بەرەى خەلیفە حەفتەر لە پچڕاندنى پەیوەندییەکانەوە بۆ كۆبوونەوە و پەسەندکردنى یاداشتى دیاریکردنى سنوورە ئاوییەکان
نوچە نێت
وەرگێڕانى: ئیسماعیل تەها
لەدوای شەش ساڵ لە رەتكردنەوە و پچڕاندنى پەیوەندییەکانى لەگەڵ تورکیا، ئەنجوومەنی نوێنەرانی لیبیا لە رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە، کە بەربەستێكی ناوخۆیی بوو لەبەردەم یاداشتی لێتێگەیشتنی واژۆكراوی وڵاتەكەی بوو لەگەڵ ئەنقەرە، بەڵام لە (2026/10/20) ئەنجوومەنى نوێنەران بڕیاری رەتكردنەوە و پچڕاندنی پەیوەندییە سیاسییەكانی لەگەڵ توركیا هەڵوەشاندەوە.
ئەنجامی ئەو دەنگدانە بە زەحمەت راگەیێندرا، كاتێك راگەیێندرا بووە رووداوێكی فرەلایەن و دەنگدانەوەی ناوچەیی لێکەوتەوە، ئەنقەرە پێیوایە پەسەندکردنە سەركەوتنی پرەنسی دادپەروەرییە بۆ مافە دەریاییە رەواكانی، حكومەتی نیشتیمانی بە سەرۆكایەتی عەبدولحەمید دەبیبە لە تەرابلس و ئەنجوومەنی باڵای وڵات پێشوازیان لەو بڕیارەی پەرلەمانی لیبیا كرد، قاهیرە زۆر بە خێرایی رەتكردنەوەی راگەیاند، ئیسرائیل سەركۆنەی كرد، لە یۆنان بووە بە بابەتێك بۆ لێپرسینەوەی حكومەت، ئۆپۆزسیۆنیش بە شكستی سیاسەتی دەرەوەی حکومەتى ئەسینای ناوبرد.
ئەو رێككەوتنە چی لەخۆی گرتووە، تا ئەو هەموو مشتومڕەی لەسەر درووست ببێت؟ بۆچی بەرەی رۆژهەڵات دوای چەندین ساڵ لە دژایەتی ئەنقەرە هەڵوێستی خۆى گۆڕی؟ ئایا توركیا لە گۆڕانكاریی ئەو دەستكەوتە دیپلۆماسییە بۆ ئامادەیی كردەیی لە ئاوەكانی رۆژهەڵاتی ناوەند سەركەوتوو دەبێت؟ بەرەی میسری ــ یۆنانی، ئایا پێیانوایە ئەو دیاریكردنە نوێیەی سنووری دەریایی هەڕەشەیەكی راستەوخۆیە بۆ نەخشەكانیان؟.
هێڵێك نەخشەی دەریای ناوەند دادەڕێژێتەوە
ریشەی ئەو رێككەوتنە بۆ (2019/11/27) دەگەڕێتەوە، کە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا و فایز سەراج، سەرۆكی حكومەتی نیشتیمانی ئەو كاتەی لیبیا لە ئیستەنبۆڵ دوو یاداشتی لێكتێگەیشتنیان واژۆ كرد، یەكێكیان بۆ هەماهەنگی ئەمنی و سەربازیی، ئەوەی دیكە پەیوەست بوو دەربارەى دیاریكردنی ناوچەی دەسەڵاتی دەریایی لە دەریای ناوەند.
ئەو واژۆیە لە دۆخێكی زۆر هەستیار کرا، ئەو كاتە بوو كە خەلیفە حەفتەر هێرشەكانی بۆ سەر تەرابلس دەست پێكردبوو، ئەو یاداشتە زۆر بەخێرایی لە توركیا تێپەڕێندرا، لە پێنجی كانوونی یەكەمی هەمان ساڵ پەرلەمانی توركیا پەسەندی كرد، لە هەمان مانگدا چووە بواری جێبەجێكردنەوە، ئەوەش پێش ئەوەى لە بەشی كاروباریی دەریاكان و یاسای دەریاكان لە نەتەوە یەكگرتووەكان تۆمار بكرێت.
ئەو یاداشتە سنووری دوورگەكان و ناوچەی ئابووری دەریایى نێوان باشووری توركیا و كەناراوەكانی رۆژهەڵاتی لیبیا دیاری دەكات، ئەوەش بەگوێرەی ئەو ژمارە و زانیارییانەی كە بەهۆیانەوە دەتوانن شوێنی دیاریكراو لەسەر نەخشە و پاشكۆ تەكنیكیە هاوپێچەكان بدۆزنەوە، لە رێگەى ئەو رێککەوتنە هێڵێكی دەریایی دەگەینێتە نێوان کەناراوەکانى هەردوو وڵات، لە هەمانكاتدا سنوورەكانی رۆژئاوا بۆ ناوچەكانی دەسەڵاتی دەریایی توركی لە دەریایی ناوەڕاست دەسەپێنێت.
بەگوێرەی ئەو دیاریكردنە، وڵاتان مافی سەروەریان بۆ دۆزینەوەی سەرچاوەی سرووشتی و بەكارهێنانی هەیە، كە نەوت و گاز و سامانەكانی دیكەی قووڵایی دەریا دەگرێتەوە، بۆ هەردوولا لە چوارچێوەی ناوچە دیاریكراوەكانە.
هەروەك ئەو یاداشتە رێكاری هاوبەش بۆ بەكارهێنانی هەر سامانێكی رێگەى سنوورییە هاوبەشەكان بۆ هەردوولا دەڕەخسنێت، لە ئەگەری درووستبوونی ناكۆكی لەسەر شرۆڤەكردنی ماددەكان میكانزمی راوێژ و چارەسەركردنی ناكۆكییەكان بە رێگەی دیپلۆماسی، یان جێبەجێكردنیان دەبێت.
بەڵام كرۆكی ئەو مشتومڕە لە فەلسەفەی قانوون هەیە، ئەو دیاریكردنە پشتی پێدەبەستێت، كە لەسەر پرەنسیپی دادپەروەری بنیادنراوە، رەچاوی درێژیی كەناراوە سەرەكییەكانی هەردوو وڵات دەكات، لەبری پێدانی دوورگەی بچووك، یان دوور، كە كاریگەری تەواوی هەبێت لە دیاریكردنی ناوچە دەریاییەكان، ئەنقەرە ئەوە بە جێبەجێكردنی داپەروەرانەی یاسای نێودەوڵەتی بواری دەریایی دەزانێت، چونکە رەچاوی تایبەتمەندی جوگرافی دەریای ناوەندی كردووە، لە هەمانكاتدا دەیخاتە بەرەنگاربوونەوەی راستەوخۆ لەگەڵ خواستى یۆنان، کە ئەوەش وادەكات هەموو هەنگاوێك بەرەو كاراكردنی ئەو رێككەوتنە رووداوێك بێت سنووری هەردوو وڵات تێپەڕێنێت.
لە پچڕانى پەیوەندییەوە بۆ كۆبوونەوە
دانیشتنی تشرینی یەكەم رێگەخۆشكەر نەبوو، لە (2020) دەسەڵاتدارانی رۆژهەڵاتی لیبیا كە لەلایەن خەلیفە حەفتەرەوە پاڵپشتی دەكرا لەبەرەی بەرەنگاربوونەوە بوون لە دژی ئەنقەرە، كە پاڵپشتی حكومەتی نیشتیمانی دەكرد دژ بە هێرشكردنە سەر تەرابلس، لەو كاتەدا ئەنجوومەنی نوێنەران لەدژی ئەو یاداشتە دەنگی دا، بەڵام هەمان ئەنجوومەنی نوێنەران ئەمڕۆ ئەو رێككەوتنە بە دەستكەوتی ستراتیژیی لە بەرزترین ئاستەكانی ئابووریی و سیاسی و ئەمنی ناو دەزانێت.
ئەو گۆڕانكارییە بۆ ئەو رێگەدرێژەی كرانەوەی توركیا دەگەڕێتەوە، چونكە ئەنقەرە پەیوەندییەكانی كورتنەكردەوە لەگەڵ تەرابلس، بەڵكو لەو چەند ساڵەی دوایی لە رێگەی كەناڵەكانی پەیوەندی لەگەڵ بەنغازی و لایەنە سیاسی و سەربازییەكان لە رۆژهەڵاتی لیبیا فراوانی كرد، ئەو شارە پێشوازی لە چەندین بەرپرسی دیاری تورك كرد، لەوانەش ئیبراهیم كاڵن، سەرۆكی دەزگای هەواڵگریی توركیا.
لەگەڵ ئەوەشدا توركیا لە گوتارەكانی جەختی لەسەر یەكپارچەیی و پاراستنی خاكی لیبیا دەكردەوە، هەماهەنگی ئەمنی و ئابووریی لەبری لۆژیكی بەرەكان دەخستەڕوو، بەوەش ئەنقەرە لە بنیادنانی تۆڕێكی پەیوەندی سەركەوتووبوو، كە گرەوی لەسەر یەك سەنتەریی سیاسی نەدەكرد، ئەوەش بە كردەیی رێگەی بۆ چركەساتی پەسەندكردنی یاداشتی لێتێگەیشتن لەگەڵ ئەو وڵاتە خۆشكرد.
لەسەر ئاستی ناوخۆیی لیبیا، گۆڕانكاریی لە سەرۆكایەتیی پەرلەمان دۆخی بۆ ئەو ئاراستەیە رەخساند، دوای ئەوەی سەرۆكایەتیی نوێ جێگەی عەقیلە ساڵحی گرتەوە، كە یەكێك بوو لە دیارترین نەیارانی مێژوویی ئەو رێككەوتنە و خاوەنی بڕیاری پچڕاندنی پەیوەندییەكان بوو لەگەڵ ئەنقەرە.
بەگوێرەی خوێندنەوەی چاودێرانی سیاسی ئەو دەنگدانە لەدوای نزیكبوونەوەی میسر بوو لەگەڵ حكومەتی تەرابلس، كە بووە هۆی نیگەرانییەكانی بەرەی حەفتەر، كە قاهیرە ئەوە رەتدەكاتەوە و جەخت لەسەر ئەوەش دەكاتەوە، ئەو كرانەوەیە بە ئامانجی پارێزگاریی لە یەكپارچەیی خاكی لیبیا گرتنەبەری رێكاریی هەڵبژاردنەكان بوو.
ئەو هەنگاوەش لە رەچاوكردنی وزە و ئاوەدانكردنەوە جیا ناكرێتەوە، مەحجوب زوەیری، پسپۆڕ لە سیاسەتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەڵێت، ئەو هەنگاوە پێش كۆبوونەوە چاوەڕوانكراوەكەی لەندەن و تەرابلس رێگەی بۆ نزیكبوونەوەی هەردوو لایەنی لیبیا و دابینكردنی وزەی پێویست بۆ دووبارە ئاوەدانكردنەوەی ئەو وڵاتە خۆش كرد.
لە هەمانكدا، ئەنجوومەنی باڵای وڵات هەنگاوی یەكخستنی هەڵوێستی لیبیای سەبارەت بە مافە دەرییایەكان پەسند كرد، لە دیمەنێكی كەموێنەدا لەدوای چەندین ساڵ دابەشكاری رۆژهەڵات و رۆژئاوا لەسەر دۆسیەكی سیادی یەك هەڵوێستیان دەبێت.
نیشتیمانی شین
ئەنقەرە بە پرۆسەیەکی درێژخایەنی دیپلۆماسی پێشوازی لەو بڕیارە کرد، وەزارەتى دەرەوەى تورکیا جەختى لەسەر ئەوە کردەوە، ئەو یاداشتە پارێزگاری لە ماف و بەرژەوەندییە هاوبەشەکانى نێوان هەردوو وڵات دەکات، پشت بە یاساى نێودەوڵەتى و پرەنسپى دادپەوەریى دەبەستێت، لەگەڵ ئەوەشدا هاکان فیدان جەختى لەسەر ئەوە کردەوە، کە ئەو پڕۆژەیە پاڵپشتى یاسایى و سیاسى تەواوى هەیە، دانى بەوەش دانا کە پاڵنەر لاى هەندێک وڵات هەیە بۆ رەخنە لێگرتنى.
فەرحات پۆڵات، لێکۆڵەر لەبوارى جوگرافیاى سیاسى و ئاسایش لە باکووری ئەفریقیا، دەڵێت، ئەو پەسندکردنەى پەرلەمانى لیبیا یەکێک لە گرنگترین ئەو بنەمایانە ناهێلێت کە رەخنەى پێ لە تورکیا دەگیرا، ئەویش نەبوونى رەزامەندى دەسەڵاتى یاسادانان بوو.
یەکێک لەو جیاوازییانە ئەوە بوو، کە قاهیرە لە کۆتاییەکانى (2019) پەیامێکى ئاراستەى ئەنجوومەنى ئاسایش کرد، دەزگا راگەیاندنەکانى میسر ئەو کاتە بڵاویان کردەوە، پاڵپشتى پەرلەمانى لیبیاى نییە، ئەوەش ئەوەیە کە لەو پەیامە هاتووە، ئەو رێککەوتنە پێویستى بەو مەرجە بوو، کە ئەمرۆ مەرجەکەى تێدا هاتۆتەدی.
دەستکەوتەکانى تورکیا چوارچێوەى لیبیاى هاوکێشەى وزە بوو لە رۆژهەڵاتى ناوەندەوە تێپەڕاندووە، ئەو کاتەى ئەو یاداشتە واژۆکراوە، وەڵامى چەند پڕۆژەیەک بوو کە دوور لە ئەنقەرە دیزاین کرابوون، لەپێش هەموویانەوە هێڵى، "ئیست مید" کە بەبێ بەشدارى تورکیا و کۆمارى قوبرسى تورکى رێڕەوەکەى دیزاین کرابوو.
لەگەڵ فراوانبوونى چوارچێوەى لیبیا بۆ ئەو رێککەوتنە، تێچووى سیاسى بۆ هەر رێکارێکى هەرێمى بەرزدەبێتەوە کە هەمیشە دەیانویست بەرژەوەندییەکانى تورکیا پشتگوێ بخەن، ئەنقەرە ئەو پرسە تەنیا لە ئەگەرى هەبوونى یەدەگى گاز کورت ناکاتەوە، بەڵکو پەیوەستى کردووە بە گرەنتى ئامادەیى لە کاتى دیاریکردنى سنوورە دەریاییەکان و رێکارەکانى بەکارهێنانى سەرچاوەکانى وزە لەو ناوچەیە.
جیم گۆردینز، ژەنەڕاڵى خانەنشین و خاوەنى چەمکى، "نیشتیمانى شین" زۆر دوورتر لەوە دەڕوانێت، پێیوایە کە ئەو بڕیارە، "یەکێکە لە گرنگترین دەستکەوتە دیپلۆماسییەکانى تورکیا لە چەند ساڵى رابردوو لە هەوڵەکانى لە پێناو نیشتیمانى شین بە دەستى هێناوە."
گوردینز پێیوایە ئەو بڕیارە، شکستى یۆنان و ئەو گرووپە ئەوروپیە بوو کە لەگەڵ ئەمەریکا پاڵپشتیان دەکرد، گورزێک بوو لە ستراتیژییەتى یۆنان کە وەبەرهێنانى لەسەر دابەشکارى لیبیا دەکرد، بۆ لەباربردنى خواستەکانى تورکیا، هەروەک پێیوایە بەهێزکردنى یاسایى و سیاسى سنوورى ئەو دوورگانەی تورکیایە کە لە (18)ى ئادارى (2020) لاى نەتەوە یەکگرتووەکانە، هەروەها بەڵگەشە لەسەر هەر رێککەوتنێکى داهاتوو بۆ دیاریکردنى سنوورە دەریاییەکان لەنێوان تورکیا و میسر.
بەرەى نەخێر
لە بەرانبەردا قاهیرە سوورە لەسەر هەڵوێستى خۆى، کە لە (2019) گرتوتییەبەر، پێیوایە یاداشتى لێتێگەیشتن پێچەوانەى رێککەوتنى نەتەوە یەکگرتووەکانە بۆ یاساى دەریاکانى ساڵى (1982) دەستدرێژیشە بۆ سەر دوورگەکانى و ناوچە ئابوورییەکانى بە تایبەت.
بەهۆى پێگەى قوربس و یۆنان لەنێوان تورکیا و لیبیا، میسر پاساوى ئەوەیە کە هیچ سنوورێکى راستەوخۆى دەریایى لەنێوان ئەو دوو وڵاتە نییە، پشت بەو دوو رێککەوتنە دەبەستێت کە هەردوو وڵات کردوویانە و لاى نەتەوە یەکگرتووەکانە.
بەگوێرەى خوێندنەوەى جوگرافى بۆ ئەو ناکۆکیانە، کرۆکى ناکۆکیەکە لە خاڵى بە یەکگەیشتنێکى ئاڵۆزى نێوان ئاوە هەرێمییەکان و ناوچە ئابووریەکانى لایەنەکانى تورکیا و میسر و یۆنان و لیبیایە لە شونێک کە ئیسرائیل و لبنان و سووریا ململانێیانە لەسەرى.
دیارترین خاڵەکانى ناکۆکى، "سێگۆشەى ئاوییە" کە قاهیرە بە بەشێک لە ئاوەکانى خۆى دادەنێت، ئەوەش لە کاتێدایە لیبیا پێیوایە درێژکراوەى ناوچەى دەریایى خۆیەتى رێککەوتنى لەگەڵ ئەنقەرە لەسەر بنیادناوە، لەوەش گرنگترە ئەو هێڵەى تورکیا لیبیا بە کردەیى هەر پەیوەندییەکى راستەوخۆى دەریایى نێوان میسر و یۆنان دەپچڕێنێت.
لەبەرانبەردا پشتیوانانى ئەو رێککەوتنە ئاماژە بەوە دەکەن، کە ئەو رێککەوتنە رووبەرێکى فراوانترى دەریایى بە میسر دەدات، ئەوەش وادەکات زەویرى بڵێت، ئەو رەتکردنەوەى میسرى سیاسییە.
یۆنان پێیوایە ئەو دیاریکردنە کاریگەرییە یاساییەکانى دوورگەکانى پشتگوێ دەخات، لەپێش هەموویانەوە دوورگەى کریت، کە تێکەڵە لەگەڵ ئەو ناوچانەى بەگوێرەى رێککەوتنى جیاواز لەگەڵ میسر داواى دەکات، بەهەمان شێوە یەکێتى ئەوروپا رەخنەى هەیە سەبارەت بە ئاستى گونجانى یاداشتەکە لەگەڵ یاساى دەریاکان، کە ئەوەش دەبێتە زیانگەیاندن بە مافى وڵاتانى سێیەم.
هەڵوێستى ئیسرائیل بە زمانێکى توندتر بوو، وەزارەتى دەرەوەى ئیسرائیل رایگەیاند، بەداخەوە سەرلەنوێ پێیمانوایە تورکیا هەوڵى تێکدانى سەقامگیریى ناوچەى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست دەدات.
بەگوێرەى راپۆرتێکى رۆژنامەى مەعاریف، لایەکى سەرەکى پاڵنەرەکانى دڵەڕاوکێى ئیسرائیل پەیوەستە بە بەستنەوەى پڕۆژەى کارەباى، "گیت سى ئینتەرکونیکوتر" کە گریمانەى ئەوە دەکرێت بە تۆڕێکى کارەبا ئیسرائیل لە رێگەى قوبرس و یۆنان بە تۆڕى کارەباى ئەوروپا ببەستێتەوە.
ئەنقەرە رایگەیاندووە، کە بەشێک لە ئاراستەى ئەو پڕۆژە بە چوارچێوەى سەروەریى دەریایى تێدەپەڕێت، هەماهەنگى پێشوەختەى بۆ هەر رێگەپێدانى مەیدانى بە مەرج گرتووە، بەگوێرەى ئەو مەترسیانەى لەو بەرەوپێشچوونە هەیە، ئەو چوارچێوە نوێیەى لیبیا بۆ ئەو رێککەوتنەکارەکان دوادەخات و تێچوو بەرزدەکاتەوە و وەبەرهێنەران بێهیوا دەکات.
لەسەر کاغەزەوە بۆ دەریا
پەسندکردنى یاداشتى لێتێگەیشتن، پرسیارى جێبەجێکردن دەخاتەروو، چوارچێوەى سیاسى بە تەنیا بۆ دیاریکردنى نەخشەى گەڕان بەس نییە، بۆلات پێیوایە، ئەو رێککەوتنە دیپلۆماسى سینبولى تێپەڕاندووە، دەرفەتى بەرچاوى لە سەرچاوەکانى هایدرۆکاربۆنى نەقۆزراوە لە قووڵایەکانى دەریا و دابینکردن رێگەى بازرگانى هێڵى گواستنەوەى دەریایى رەخساندووە.
هەروەک چوارچێوەیەکى شایستەترى بۆ پێشیبینى چالاکى وزە بۆ تورکیا دەستەبەر کردووە، پشتیش بە ژێرخانى گەڕان و توانا دەریایەک و تۆڕى پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانى دەبەستێت.
سەبارەت بە لیبیا تووشى دابەشبوونى تواناى دامەزراوەکانى و ئاسایش بووە، بەوەش چوارچێوەیەک بەدەست دەهێنێت لە پاڵ سوودوەرگرتن لە دەرفەتى پاڵپشتى تەکنیکى و خزمەتگوزاریى لۆجستى و بنیادنانى تواناکان بە سامانى دەریایى پاڵپشتى خواستەکانى دەکات، بەڵام گۆڕینى سەرچاوەکان بۆ بەهاى ئابووریى پەیوەستە بە وەبەرهێنان و سەقامگیریى.
ئەوەى دەمێنێتەوە رووپێویی و چالاکى هەڵکەندنە، کە دەستکردنە بە ئامادەکارییە تەنکنیکى و هەڵسەنگاندنى بازرگانى و دۆخى یاسایى هەرێمی.
هەندێک دەنگ لە تورکیا داوا دەکەن زۆر بەخێرایى بگوازنەوە بواریى کردەیى, گوردینیز نووسیوویەتى، "پێویستە سەرکەوتنى دیپلۆماسى بە بوونى کردەیى بێت لە دەریا" داواش دەکات بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەرچالایەکى بازرگانى لە هەردوو چوارگۆشەى، "5 و 6" کە قوبرس گرێبەستەکانى بۆ گەڕان بەخشیووە، رووپێویى و هەڵکەندن لەناوچەجێ ناکۆکەکان دەستى پێکردۆتەوە، ئەو گۆڕانکارییە قەبارەى گرەوى تورکیا لەسەر ئەو دەنگدانە دەردەخات، وەک دەستپێک بۆ فراوانکردنى چالاکییە دەریاییەکان.
لە بەرانبەردا زوەیرى پێشبینى ئەوە دەکات، قاهیرە پەنا بباتەبەر بەهێزکردنى هاوپەیمانى لەگەڵ یۆنان و قوبرس و ئیسرائیل بۆ دانانى سنوورێک بۆ دەستکەوتەکانى تورکیا لە رۆژهەڵاتى ناوەند، ئەوەش لە سایەى ئامادەنەبوونى ئەمەریکا، وادەردەکەوێت کە دەستبەرداربوونى ستراتیژیی لە هەڵوێستى میسری، ئەوەشى روودەدات بریتییە لە نمونەى جەنگى سەدەى بیست و یەک لەسەر رێڕەوەدەریایی و سامانەکان.
سەرچاوە: ماڵپەڕى ئیستقلال
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment