پەرلەمانی تورکیا بڕیار لەسەر ڕێککەوتنی بەرگریی مەککە دەدات شیکاری

وەرگێڕانی: دنیا ئەحمەد

چاوەروان دەکرێت ڕێککەتننامەی مەککە لە مانگی تشرینی یەکەم کە لەنێوان سعوودیە و پاکستان و تورکیا واژۆ کرا پێشکەش بە سەرۆکایەتیی پەرلەمانی تورکیا بکرێت بۆ دیاریکردنی ئەرکە سەربازییەکانی تورکیا لە ڕێککەتنەکە و پێشبینیش دەکرێت ئێران ببێتە ئەندام لە ڕێککەوتنە سێ قۆڵییەکە.

ڕێککەوتنی مەککە کە لە (7)ـی ئابی ئەم ساڵ واژۆ کرا لە پێناو بەهێزکردنی توانای هاوکاریی بەرگریی سەربازیی و هەرهەڕەشەیەکیش بۆ سەر یەکێکیان ئاماژەی هەڕەشەیە بۆ سەر هەر سێ وڵات، هەروەها پێکەوە کارکردن لەدژی هەر هەڕەشەیەک لە ناوچەکەدا. بڕیارە حکومەتی تورکیا بۆ پەسەندکردنی هاوکاری توانا سەربازییەکان لەم مانگەدا ڕێککەوتنەکە بنێرێتە سەرۆکایەتیی پەرلەمانی تورکیا.

ڕێککەوتنەکە لە پەرلەمانی تورکیا تاوتوێ دەکرێت

بەگوێرەی زانیارییەکان هەموو کارەکان تەواو بووە بۆ ناردنی ڕێککەتنی مەککە بۆ پەرلەمانی تورکیا. لەگەڵ دەستپێکردنی پرۆسەکە لە پەرلەمانی تورکیا و چاوەکان لەسەر ئەوەیە پەرلەمانی تورکیا چۆن مامەڵە ڵەگەڵ پرسەکە دەکات و بەو پێیەش بەگوێرەی مادەی (92-90) دەستووری تورکیا  پەرلەمان دەتوانێت بڕیار لەسەر ڕێککەتنەکە بدات  و پەسەندی بکات بەرامبەر هەر ڕێگرییەک لەبەردەم ڕێککەتنەکە و سەرەتا لیژنەیەکی کاروباری دەرەوە کار لەسەر برگەکانی نێو ڕێککەوتننامەکە دەکەن دواتریش لەلایەن ئەنجوومەنی پەرلەمانەوە تاوتوێ دەکرێت.

چۆن ئەرکی سەربازی لەلایەن پەرلەمانی تورکیاوە پەسەند دەکرێت؟

بەتایبەت دوای رەخنەکانی ئۆپۆزسیۆنی تورکیا لە دژی ناردنی سەربازانی تورک بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی حووسییەکان و هاوکاریکردنی سەربازی سعوودیە، حکومەتی تورکیا دەیەوێت لە ڕێگەی پەرلەمانەوە ئەرکە سەربازییەکان دیاری بکات کە بەگوێرەی ڕێککەتنی مەککە دیاری بکرێت و تاوتوێی ئەرکەکان بکرێت بەگوێرەی مادەی (92)ـی دەستوور و بەتایبەت تیشک بخرێتە سەر ئەگەری ناردنی سەربازی تورک بۆ پشتیوانیکردن لە هاوبەشەکانیان دژی هەر هێرشێک.

ئایا ئێران بەشداریی ڕێککەتنەکە دەکات؟ 

لەگەڵ هەڵکشانی ململانێکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست، چەند وڵاتێکی عەرەبی تاوتوێی بەشداریکردنی ڕێککەتننامەی هاوبەشی بەرگریی مەککە لەنێوان ئەو سێ وڵاتە دەکەن، دوای واژۆکردنی ڕێککەوتنەکە هەریەک لە ئێران و ئیسرائیل ڕاستەخۆ نیگەرانییەکانیان بەرامبەر بە ڕێککەتنەکە دەربڕی، دواتر لەلایەن تورکیا و پاکستان و سعوودیە ئەو نیگەرانییە ڕەتکرایەوە و رایانگەیاند کە ڕێککەوتنەکە هەرەشە نییە و لەدژی هیچ وڵاتێک دانەمەزراوە و لەپێناو بەهێزکردنی توانای بەرگریی و هەڕەشەکان بوتنیات نراوە. دوای دەنگۆی بەشداریکردنی میسر لە ڕێککەتنەکە تاران دەڵێت، "لەوانەیە بەشداری ڕێککەتننامەکە بکەین".

ئامانجی ڕێککەتنی مەککە بۆ بەهێزکردنی بەرگریی هاوبەشە

چاوەڕوان دەکرێت دوای تەواوبوونی قۆناغی پەرلەمان و پەسەندکردنی، ئەنقەرە وەک هاوبەشی سەرەکی ڕۆڵێکی بەرچاو لە نێو ڕێککەتننامەکە ببینێت و بەشداری لە هەوڵە هاوبەشەکان بکات. هاوکات لەمەوبەدوا تورکیا ئەرکی سەرەکی دەبینێت لە قۆناغەکانی داهاتووی پرۆسەکە بەرامبەر بە هەر هەڕەشەیەک و هاوکارییەک لەنێوان هەرسێ وڵات. 

سەرچاوە: (سی ئێن ئێن) 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین