هەرێمی کوردستان هۆشداری بە بەغدا دەدات کوردستانی

نوچەنێت

بەغدا لە پڕۆسەی ئەنجامدانی سەرژمێری گشتی بۆ دانیشتوانی عێراق بە شێوەیەکی تاکلایەنە مامەڵەی لەگەڵ دەرەنجامەکانی پرۆسەکە دەکات و حکومەتی هەرێمی کوردستانیش بەتوندی داوای جێگیرکردنی پشکی (14.14٪) لە پڕۆژەیاسای بودجەی (2027) دەکات.

ئەمڕۆ سێشەممە (29/9/2026) فەرمانگەى میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، "دوای ئەنجامدانی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووانی عێراق لە (20)ی تشرینی دووەمی (2024)، حکومەتی فیدراڵی بەپێچەوانەی ڕێککەوتنە پێشوەختەکان و بڕیارەکانی ئەنجوومەنی وەزیران، بەشێوەیەکی تاکلایەنە مامەڵەی لەگەڵ دەرەنجامەکانی پرۆسەکە کردووە" چونکە "سەرەڕای بوونی چەندین بڕیار بۆ بەڕێوەبردنی هاوبەشی پرۆسەکە، حکومەتی عێراق پابەندی خاڵەکان نەبووە."

بە گوێرەی ڕاگەیێندراوی فەرمانگەی میدیا و زانیاری، یەکێک لە خاڵە ناکۆکەکانی ڕێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر پڕۆسەکە ئەوە بوو کە بەغدا ئەنجامەکانی ڕاگەیاند “بەبێ تەواوکردنی پرۆسەی بەراوردکاری لەگەڵ سەرژمێریی ساڵی (1957) و پەراوێزخستنی تیمە هاوبەشەکان لە ناوچە کوردستانییەکان بێت"، هەروەها "دابەزاندنی نایاساییی ڕێژەی هەرێم بەبیانووی دەرکردنی ژمارەی ئاوارە و پەنابەران، لە کاتێکدا حکومەتی هەرێم ئەرکی میوانداریکردنیان و بەڕێوەبردنی خەرجییەکانی زیاتر لە (500) هەزار کەسی ناوچە هاوبەشەکانیشی لەئەستۆدایە، بەڵام بەغدا لە قازانجی خۆی هەژماری کردوون."

هاوکات یەکێکی تر لە خاڵەکان کە لەلایەن بەغداوە جێبەجێنەکرا ئەوە بوو "خەرجنەکردنی (13.8) ملیار دیناری تەرخانکراو بۆ خەرجییەکانی سەرژمێری لە هەرێم، لەگەڵ پێدانی پاساوی نالۆژیکی بۆ پێنەدانی داتا خاوەکان و پشتگوێخستنی هەوڵە فەرمییەکانی هەرێم" هەربۆیە لە بەرامبەر "ئەم پێشێلکارییانەدا، حکومەتی هەرێمی کوردستان بەتوندی داوای جێگیرکردنی پشکی (14.14٪) لە پڕۆژەیاسای بودجەی (2027) دەکات. هاوکات هۆشداری دەدات لە دووبارەبوونەوەی ستەمە داراییەکانی ڕابردوو و ڕەتی دەکاتەوە مافی هاووڵاتییانی لە دامەزراندن، بەشەخۆراک و خزمەتگوزارییەکان بەهۆی ئاماری دەستکاریکراوەوە زەوت بکرێت."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین