پڕۆسەی تیروپشکی ناوی حاجییان بۆ ساڵی (2027) بەڕێوەچوو کوردستانی

نوچە نێت:

بە هەماهەنگی حکومەتی هەرێمی کوردستان تیروپشک بۆ هەڵبژاردنی ناوی حاجییان بۆ ساڵی (2027) بەڕێوەچوو و بەڕێوەبەری گشتیی حەج و عومرەی هەرێمیش دەڵێت، تا ئێستا (5,120) کەس ناویان بۆ حەج گەڕاوەتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە (29/9/2026) وریا بالیسان، بەڕێوەبەری گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ناوی حاجیانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵانی (2027) و (2028) بە تیروپشک دیاریکراوە و پرۆسەکە بە هەماهەنگیی فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو، چونکە لە پڕۆسەکەدا ڕەچاوی ڕێژەی داواکاریی حاجیان کراوە و پێشینە دراوە بەو کەسانەی ساڵی ڕابردوو ناویان لە تیروپشک دەرنەچووبوو. 

بە پێی زانیارییەکان پرۆسەی وەرگرتنی مامەڵەی حاجیانی جێگرەوە بۆ ساڵی (2027) دەستیپێکردووە. ئەو (2,400) کەسەی ساڵی رابردوو بە تیروپشک وەک جێگرەوە دیاریکرابوون، ئەمساڵ دەتوانن بەبێ تیروپشک بەشداریی پرۆسەی حەجی (2027) بکەن، بۆ دەستپێکردنی ئامادەکارییەکان، بڕی (6) ملیۆن دینار وەک گوژمەی یەکەم لە حاجیانی جێگرەوە وەردەگیرێت. پێویستە حاجیان تا وادەی دیاریکراو، بەڵگەنامە پێویستەکانی وەک: کۆپی پاسپۆرت و کارتی نیشتمانی لەگەڵ زانیارییە کەسییەکان ئامادە بکەن و سەردانی بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرە لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بکەن.

هاوکات سەبارەت بە خەرجییەکان، تا ئێستا تێچووی کۆتایی حەجی ساڵی (2027) لەلایەن عێراقەوە رانەگەیەندراوە. بەپێی زانیارییەکانی بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرە، کۆی ئەو کەسانەی بۆ حەجی (2027) ناویان هاتووەتەوە (5,120) کەسە، کە (2,400) کەسیان حاجیانی جێگرەوەن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین