سەرۆک نێچیرڤان بارزانی: سلێمانی مەڵبەندی ئەدەب و هونەرە کولتوور

نوچە نێت:

سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی (242) ساڵەی بنیاتنانی شاری سلێمانی ڕایگەیاند، سلێمانی هەمیشە ناوەندێکی داهێنان و تێکۆشان بووە. هەروەها هیوای گەشەسەندن، ئاوەدانی، ئارامیی زیاتری بۆ سلێمانی و سەرتاسەری کوردستان دەخوازێت.

ڕۆژی شەممە (2026/11/14) سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە پەیامێکدا لە پلاتفۆڕمی (ئێکس) ڕایگەیاند، لە (242)ـمین ساڵیادی بنیاتنانیدا، گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی شاری سلێمانی، مەڵبەندی ئەدەب و هونەر، پایتەختی ڕۆشنبیری و تەواوی دانیشتووانی خۆشەویستی دەکەم".

هەروەها لەبارەی سلێمانییەوە، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی دەشڵێت، "سلێمانی هەمیشە ناوەندێکی داهێنان و تێکۆشانی گەلی کوردستان بووە. هیوای گەشەسەندن، ئاوەدانی و ئارامیی زیاتر بۆ سلێمانی و سەرتاسەری کوردستان دەخوازم".

جێگەی ئاماژەپێدانە، شاری سلێمانی لە ساڵی (1784ز) لەلایەن "ئیبراهیم پاشای بابان" میری میرنشینی بابان، دروست کراوە، کە سلێمانی بەناوی باوکییەوە، "سلێمان پاشا" ناونراوە، دواتر لە ساڵانی (1919) تاوەکو (1931) شاری سلێمانی پایتەختی دەوڵەتەکەی مەلیک مەحموود بووە; شاری سلێمانی جگە لەوەی لانکەی تێکۆشەران بووە، مەڵبەندی هەڵگیرسانی چەندان شۆڕش و ڕاپەرینیش بووە لە تەواوی مێژوویی کوردستاندا.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین