سەرۆك نێچیرڤان بارزانی: باشترین وەفاداری بۆ مام جهلال ئەوەیە کە یهکڕیزی بکەینە ڕێگەی چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان
نوچە نێت:
ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە (3-10-2026) سەرۆك نێچیرڤان بارزان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لە نۆیەمن ساڵیادی كۆچی دوایی مام جەلال دا پەیامێكدا ڕایگەیاند، "لە ساڵیادی کۆچی دواییی سەرۆک مام جەلال تاڵەبانیدا، بەوپهڕی ڕێز و پێزانینەوە یادی سەرکردەیەکی گەورەی نیشتمانی دەکەینەوە کە ژیانی خۆی بۆ خەبات لەپێناو مافەکانی گەلی کوردستان و خزمەتکردنی عێراق تەرخان کرد و لە سەختترین قۆناغەکاندا دەنگی گفتوگۆ، لێکگەیشتن و کاری پێکەوەیی بوو."
سەرۆك نێچیرڤان بارزانی لە پەیامەكەیدا نووسیویەتی، "باشترین وەفاداری بۆ یاد و میراتی مام جهلال ئەوەیە کە گفتوگۆ، تهبایی و یهکڕیزی بکەینە ڕێگەی چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان و پێکەوە کار بکەین بۆ پاراستنی ماف و دەستکەوتەکانی گەلی کوردستان و چەسپاندنی هاوبەشی و سەقامگیری لە عێراق."
حێگە باسە ئەمڕۆ نۆ ساڵ بەسەر کۆچی دوایی سەرۆک مام جەلال، سکرتێری گشتیی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و سەرۆک کۆماری پێشووتری عێراق تێدەپەڕێت. ناوی تەواوی جەلال حسامەدین کوڕی شێخ نورەڵایی تاڵەبانییە، لە (1933)دا لەدایک بووە، لە (1946) پەیوەندی بە پارتی دیموکراتی کوردستانەو کردووە. لە ساڵی (1961) لە شۆڕشی مەزنی ئەیلوول بەرپرسیارێتیی ناوچەی سلێمانی لە ئەستۆ دەگرێت.
هەروەها لە ساڵی (1975) لە دیمشق، لەگەڵ دەستەیەک لە هاوڕێیانی، یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دادەمەزرێنن. دوای ئازای عێراق و لە (6)ـی نیسانی (2005) مام جەلال تاڵەبانی، بە سەرۆک کۆماری هەڵبژێردرا و بووە یەکەم کورد کە ئەم پۆستە وەربگرێت و دواتر لە (2010) بۆ خولی دووەم پۆستی سەرۆک کۆماری وەرگرتووە. لە ڕۆژی (2017/10/3) لە تەمەنی (84) ساڵیدا کۆچی دواییکرد.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment