زیانە ئابوورییەکانی هێرشەکەی سەر کۆرمۆر ئاشکرا دەکرێت
نوچە نێت:
ڕۆژی چوارشەممە (2026/11/11) ڕوانگەی ئیکۆی عێراق ڕایگەیاند، زیانە خەمڵێنراوەکانی وەستانی بەرهەمهێنانی گاز لە کێڵگەی کۆرمۆر ڕۆژانە (4.15) ملیۆن دۆلارە، ئەمە لە کاتێکدایە بەر لەوەی کێڵگەکە بە ئامانج بگیرێت بەرهەمهێنانی ڕۆژانەی (700) ملیۆن پێ سێجا گازی سروشتی بوو، نرخی (3.3) دۆلار بۆ هەر ملیۆن سێجایەک دەکاتە (2.31) ملیۆن دۆلار لە ڕۆژێکدا، هەروەها ڕۆژانە (1400) تۆن گازی شلی بەرهەمدەهێنا کە بە گازی ماڵان ناسراوە، بە نرخی (720) دۆلار بۆ هەر تۆنێک، کە بەهاکەی دەگاتە (1.008) ملیۆن دۆلاری ڕۆژانە.
هەروەها سەبارەت بە بەرهەمهێنانی شلە چڕە نەوتییەکان ڕوانگەی ئیکۆ ئەوەی خستەڕوو، ئاستی بەرهەمهێنان ڕۆژانە دەگاتە (22) هەزار بەرمیل نەوت، بە نرخی (38)دۆلار بۆ هەر بەمیلێک، ئەمەش دەکاتە (836)هەزار دۆلاری ڕۆژانە، هاوکات ڕوانگەکە باسی لەوەکرد، ئەم خەمڵاندنەی زیانەکان تێچووی وەستانی کاری کۆمپانیا بەرهەمهێنەرەکان و تێچووی هێلەکانی گواستنەوە و زیانە ناڕاستەوخۆکان و کەمبوونەوەی کارەبا ناگرێتەوە.
شایەنی باسە شەوی یەکشەممە (2026/11/8) هێرش کرایە سەر کێڵگەی کۆرمۆر، دوای هێرشەکە عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، لێژنەیەکی بۆ بەداواداچوون لەسەر هێرشەکە پێکهێناوە، هاوکات لە لایەکی دیکەوە تۆم باراک نێردەی ئەمریکا بۆ عێراق و سووریا ڕایگەیاند، ئەمەریکا سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر کۆرمۆر دەکات، چونکە ئەم دەستدرێژییە هێرشێک بوو بۆ سەر گەلی عێراق.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment