پەکەکە بنكە و بارەگاكانی لە باکووری کوردستان چۆڵ دەكات تورکیە

نوچە نێت:

سەرچاوەیەکی ئەمنیی تورکیا ئاشکرای دەکات کە پەکەکە لە پێناو سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی و برایەتی کورد و تورک هێزەکانیان لە چوار حەشارگەی چیای مەتین لە باکووری کوردستان کشاندەوە.

ڕۆژی دووشەممە (2026/10/12) ماڵپەڕی (سی ئێن ئێن) بڵاوی کردەوە، هەریەک لە حکومەتی تورکیا و پارتی کرێکارانی کوردستان هەنگاو بەهەنگاو بۆ سەرخستنی پرۆسەی نوێی ئاشتی لە تورکیا ئەرکەکانیان جێبەجێ دەکەن، بەگوێرە سەرچاوەیەکی ئەمنیی سوپای تورکیا ئەمڕۆ چەکدارانی پەکەکە چوار بارەگایان لە چیای مەتین لە باکووری کوردستان چۆڵکردووە.

ئەو سەرچاوە ئەمنییە ئاماژەی بەوە کردووە، پەکەکە لە پێناو سەرخستنی پرۆسەی هاوپشتی نیشتیمانی و برایەتی و دیموکراسی و سەقامگیری ناوچەکە و برایەتی تورک و کورد ئەم هەنگاوەیان ناوە. هەروەها سەرچاوەکە کە ناوەکەی ئاشکرانەکراوە دەشڵێت، "بەرێوەبردن وسەرخستنی ئەو پرۆسەیە دەبێتە وەچەرخانێکی مێژووی بۆ داهاتووی گەلەکەمان."

هاوکات حکومەتی تورکیا دوای دەرکردنی یاسای چوارچێوە بۆ چەکدانانی پەکەکە و گەرانەوەی ئەندامانی ئەو رێکخراوە بۆ تورکیا پێویستە بەچاودێری میت و هێزە ئەمنییەکانی تورکیا پەکەکە سەرەتا بەتەواوی چەکەکانیان ڕادەست بکەن و لەو ناوچانە بکشێنەوە کە مەترسی بۆسەر خاکی تورکیا دروست کردووە، هەروەها لە (8)ـی ئۆکتۆبەر چەکدارانی پارتی کرێکارانی کوردستان حەسارگەکانیان لە هێبات، یەجک، سابری و ساسۆن لە ناوچەکانی چیای مەتین لە باکووری کوردستان چۆڵکردووە.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین