سەرۆکى ئەنجوومەنى دادوەرى عێراق داواى هەمواکردنەوەى دەستوور دەکات
نوچە نێت
ئێوارەى پێنجشەممە (2026/10/15) فایەق زێدان، سەرۆکى ئەنجوومەنى دادوەرى لە ساڵیادى (21) هەمین ساڵەى راپرسى لەسەر دەستوورى هەمیشەیى عێراق، کە لە (2005) بەڕێوە چوو، پەیامێکى بڵاوکردەوە، لە پەیامەکەیدا هاتووە، بەڕێزەوە یادى ئەو هەموو قوربانییانە دەکەینەوە، کە رێگەیان بۆ پەسەندکردنى ئەو دەستوورە خۆشکرد.
لە پەیامەکەى دەڵێت، رێز و سوپاسمان بۆ مەرجەعیەتى باڵاى ئایینى و رۆڵەکانى گەلى عێراق هەیە، کە دەنگیان بە پاڵپشتى دەستوور دا، هەروەک رۆڵى کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى لە پاڵپشتى گەلى عێراق و ئەو قۆناغە چارەنووسازەدا بەرز دەنرخێنین.
فایەق زێدان دەشڵێت، رێزگرتن لە دەستوور و پابەندبوون پێیەوە دەخوازن چارەسەرى هەندێک کەمکوڕییەکانى و نوێکردنەوەى هەندێک لە دەقەکانى ئەو دەستوورە بکەین، کە زیاتر لە دوو دەیە بەسەر داڕشتنی دەستوورەکەدا لە بارودۆخێکى گواستنەوەى هەستیار تێپەڕیووە، بەتایبەت دواى ئەوەى ئەزموونى رابردوو هەندێک کێشەى لە جێبەجێکردن و لێکدانەوە دەرخستووە، کە بۆتە هۆى پەخستنى جێبەجێکردنى پێویستییە دەستوورییەکان، کە دیارترین بڕگەکانى پەیوست بە زۆرینەى پەرلەمانى و هەڵبژاردنى سەرۆک کۆمار و دیاریکردنى گەورەترین فراکسیۆنى پەرلەمانى و ئەو بڕگانەى دیکەى جێگەى مشتومڕن.
سەرۆکى ئەنجوومەنى دادوەرى جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، کە پەرلەمانى عێراق لەبەردەم بەرپرسیارێتى نیشتیمانى و مێژوویدایە، بەگوێرەى ئەو میکانزمانەى کە دەستوور دیارى کردووە، بەشێوەیەک بێت لەگەڵ یاسا و خواستى گەل بگونجێت، هەروەها نوێکردنەوەى ئەو یاسایانەى لەگەڵ خواستەکانى دەوڵەت و گەشەى ئەزموونى دیموکراتى دەگونجێن، سەروەرى وڵات و یاسا بەهێز دەکات، دامەزراوەکانى بەهێزتر دەکات، مافەکانى کۆمەڵگە و ئازادى تاک لە سایەى سیستەمێکى دیموکراسى فرەحزبیدا کە خواستى هەموو لایەکمانە دەپارێزێت.
لە (2005/10/15) زياتر لە نۆ ملیۆن هاووڵاتى عێراق و هەرێمى کوردستان بەشداریان لە راپرسى لەسەر دەستوورى عێراق کرد، کە لە (78.59%) دەنگیان بە بەڵێ دا.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment