حكومەتی یەمەن كۆنتڕۆڵكردنی گەرووی بابلمەندەبی ڕاگەیاند عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت:

بەیانی ئەمڕۆ شەڕی حكومەتی یەمەن و چەكدارانی حووسییەكان  بەرەوپێشچوونی سەربازیی نوێی بەخۆیەوە بینیوە، بە گوێرەی میدیای حكومەتی یەمەن سوپای نیشتمانی توانیویانە گەرووی بابولمەند بگرنەوە، كە ماوەی چەند هەفتەیەك لەلایەن حووسیەكانەوە كۆنتڕڵ كرابوو.

ئەمڕۆ دووشەممە 2026/10/5، سەرچاوە سەربازییەكانی یەمەن ڕایانگەیاند، کە هێزەکانی عەمالقە و قەڵغانی نیشتمانیی لە ناوچەکانی دەوروبەری بابولمەندەب پێشڕەویی دەکەن، ئەمەش دوای ئەوەی هێزە یەمەنییەکان ئۆپەراسیۆنێکی فراوانیان بۆ گەڕاندنەوەی سەروەریی دەوڵەت و سەرجەم ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی میلیشیاکانی حوسی دەستپێکرد.

هەروەها سەرچاوەکان ئەوەشیان ڕوون کردەوە کە لیواکانی عەمالقە و قەڵغانی نیشتمانیی لە ناوچەی ذوباب لە نزیک گەرووی  بابولمەندەب شەڕی توند لەگەڵ حوسییەکان دەکەن و خەریکە هێڵی دابینکردنی پێداویستییەکانی حوسییەکان بۆ ذوباب بە تەواوی دەبڕن.

هەر لەو بارەیەوە، وتەبێژی هێزە یەمەنییەکان، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە، کە هێزەکانیان 1122 هێرشی وردیان دژی مۆڵگەکانی تۆپهاوێژ، ڕاجیمەکان، سەنگەرە بەرگرییەکان، ڕێگاکانی پێشڕەویی و جووڵە، هێڵ و ئامرازەکانی دابینکردنی پێداویستیی، بەهێزکردن و کۆکردنەوە جەنگییەکان، پێگەی سەرکردایەتیی و ناوەندەکانی فەرمانڕەوایەتیی و کۆنتڕۆڵی سەر بە حوسییەكان ئەنجام داوە.

هەروەها ڕوونی کردەوە، کە ئەو هێرشانە چەندین محوەری جیاوازی لە بەرەکانی سەعدە، جۆف، تەعز و کەناراوەکان گرتووەتەوە. وتیشی کە ئۆپەراسیۆنەکان هەمەجۆر بوون و فڕۆکەی جەنگی، فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، تۆپهاوێژ، مووشەک، ڕاجیمە و قەناس بەکار هاتوون.

لە لایەکی ترەوە، وتەبێژەکە ئاماژەی بەوە دا کە بەپێی ئامارە مەیدانییەكان، لە ئەنجامی ئەو هێرشانەدا 1747 چەکداری میلیشیا کوژراون و 364 ئۆتۆمبیل، ئامێر، هۆکاری گواستنەوە و پێداویستیی سەربازیی تێکشکێنراون.

هاوكات جەختی لەوە کردەوە، که هێزە چەکدارەکان بەردەوام دەبن لە جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان لە شەڕی ڕزگارکردن و گەڕاندنەوەی خاکی دەوڵەت و دامەزراوەکانیدا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین