حووسییەكان بە درۆن ناوچەیەكی نزیك مەدینەیان بوردوومان كرد عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت:

هێزەکانی سعوودیە رایگەیاند، چەکدارانی حوسی، کە لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەکرێن، بە فڕۆکەی بفڕۆكەوان هێرشیان بۆ سەر محاویلەکی کارەبای نزیک مزگەوتی پێغەمبەری موسڵمانان لە شاری مەدینە ئەنجام داوە.

ڕۆژی هەینی (2026/10/2) ماڵپەڕی (سی ئێن ئێن) بڵاوی کردەوە، گرژی و ململانێکانی نێوان هێزە چەکدارەکانی حووسییەکانی یەمەن و سعوودیە بەردەوامە، دوای چەندین هێرش بۆ ناوچە جیاوازەکانی سعوودیە، دوێنی مەیجر ئەلمالیک تورکی گوتەبێژی هاوپەیمانی سعوودیە ئاشکرای کرد کە، لەلایەن حوسیەکانەوە بە درۆن هێرشکراوەتە سەر نزیک شاری مەدینە.

ئەو بەرپرسەی سعوودیە هێرشکردنە سەر مەدینە بە کارێکی تیرۆرستی ناودەبات و دەڵێت، "هێرشێکی ترسنۆکانەیە، بەهۆی هێرشەکە محاویلەی کارەباکە لەکارکەوت، بەڵام نەبووە پچرانی کارەبای گشتی، بەڵام ئەو مەعاویلە بەشێک بووە لە دابینکردنی کارەبای مزگەوتی پێغەمبەر محەمەد (د.خ) لەسەر بێت.

گوتەبێژی هاوپەیمانی سعوودیە هێرشی حووسیەکان بۆ سەر مەککە و مەدینە بە ئیستفزازی بۆ سەر موسڵمانانی جیهان ناودەبات، هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، هێزەکانی هاوپەیمانان هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ ڕاگرتنی هێرشی حووسیەکان بۆسەر ئەو ناوچانە، لەپێناو بەردەوامی پرۆسەی زیارەتکاران بۆ مەککە و مەدینە.

جێگەی ئاماژە پێدانە، لە مانگی ئابی (2026)، حووسییەکانی یەمەن هێرشی مووشەکی بالیستی درۆن و مووشەکی کروزیان بۆسەر خاکی سعوودیە و چەندین دامەزراوەی گرنگی وزە، پاڵاوگە و فڕۆکەخانەیان لە شارەکانی وەک ریاز، یەنبەع، مەککە، مەدینە و تائیف ئەنجام دا.

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین