ئەمەریکا سزای (47) ساڵەی فرۆشتنی چەکی لەسەر سووریا هەڵگرت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت:

ئەمەریکا دوای (47) ساڵ سزای فڕۆشتنی کەرستەی سەربازی  و چەکی لەسەر سووریا لابرد، لەمەوبەدوا دیمەشق هاوشانی وڵاتان دەتوانێت چەک و کەرەستەی سەربازی لە دەرەوە هاوردە بکات و ئەمەریکاش رێگرنابێت.

ڕۆژی هەینی (2026/10/2) ماڵپەڕی (habar 7) بڵاوی کردەوە، حکومەتەکەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا بەبڕیارێکی لەناکاو سووریای لە لیستی ئەو وڵاتانە دەرهێنا کە نەیاندەتوانی چەک و کەرستەی پیشەسازی بەرگریی لە وڵاتان بکڕن. بەگوێرەی ڕاگەیێندراوێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا کە تیایدا هاتووە، کە لەمەوبەدوا یاسای نێودەوڵەتی بازرگانی چەک (ITAR)ـیان هەموارکردۆتەوە، لەم چوارچێوەیەدا دیمەشق لە لیستی ئەو وڵاتان دەرهێنراوە کە نەیاندەتوانی هەناردەکردن و هاوردەکردنی چەک و خزمەتگوزاری بەرگریی بکڕن.

لابردنی ئەو سزایەی ئەمەریکا لەسەر سووریا بەگوێرەی بڕیاری نوێی سیاسەتی بازرگانی بەرگریی جێبەجێکراوە لە ڕۆژی (19)ـی ئابی (2026) دەرکراوە، هاوکات ڕاستە و هەناردەکردنی چەکەکان بۆ سووریا پەیرەو ناکرێت، دەبێت لە پرۆسەیەکی تایبەتدا دۆسیەی کرینی چەکەکان بۆ بەرپرسانی ئەمەریکا بنێردرێت و دوای بەدواداچوون ڕێگە بە هەناردەکردنی چەک و کەرەستەی بەرگرییەکان دەدرێت.

جێگەی ئاماژە پێدانە، دوای روخانی رژێمی بەشار ئەسەد، ئەمەریکا و زۆربەی وڵاتان سزاکانی سەر سووریایان لابرد، هەروەها ئەمەریکا لە ساڵی (1979) سنورداکردنی بازرگانی بەرگریی بەسەر سووریا سەپاند بوو، بەم دواییانە زۆربەی سزاکانی لەسەر ئەو وڵاتە لابرد. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین