پەرلەمانى ئەوروپا ستراتیژیەتى بەرەنگاربوونەوەى هەژموونى ئیخوان موسلمین پەسەند دەکات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

بە زۆرینەى دەنگ پەرلەمانى ئەوروپا ستراتیژیەتى بەرەنگاربوونەوەى هەژموونى ئیخوان موسلیمین پەسەند کرد، کە چاودێرى پارەداکردن و راگرتن و دوورخستەوەى کۆڕبەندى رێکخراوەکانى گەنجان و قوتابیانى موسڵمانى ئەوروپى (FEMYSO)  و بەرەنگاربوونەوەى دزەکردن بۆ ناو قوتابخانە و زانکۆ و کۆمەڵەکان دەگرێتەوە.

ئەمڕۆ هەینى (2026/10/9) ماڵپەڕى (خەلیجى ئیماراتى) بڵاوکى کردەوە، زۆرینەى ئەنجامانى پەرلەمانى ئەوروپا داواى دانانى پلانێکى ستراتیژی دەکەن بۆ بەرەنگاربوونەوەى دزەکردنى گرووپە توندڕەوە ئیسلامییەکان و هەژموونى کۆمەڵەى (ئیخوان موسلمین) و پەسەندکردنى ئەو بڕیارە لە لایەن پەرلەمانەوە، کە فراکسیۆنى پارتى گەلى ئەوروپى لە دانیشتنى گشتى لە شارى ستراسبۆگرى فەرەنسى پێشکەشى کردووە، بڕیارەکە بە زۆرینەى (381) ئەندام پەسەند کرا و لە بەرانبەردا (167) دژ بوون، هەروەها (15) پەرلەمانتار دەنگیان بە هیچ لایەک نەدا.

فراکسۆنى پارتى گەل جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، کە یەکێک لە ئامانجە سەرەکییەکانى ئەو ئەو بڕیارە چاودێرى ئاراستەکردنى سامانى ئەوروپایە بە گرووپە ئیسلامییەکان و راگرتنى هەر هاوکارییەکە بۆیان.

هەروەک داواش دەکات کۆڕبەندى رێکخراوە ئەوروپییەکان بۆ گەنجان و قوتابیانى موسڵمانان بە یەکجارى لە دامەزراوە ئەوروپییەکان دووربخرێنەوە، کە ئەو رێکخراوە بە نزیک لە ئیخوان موسلمین دادەندرێن.

سیلین ئیمار، بڕیاردەرى ئەو پڕۆژە بڕیارە لە گفتوگۆکانى ڕۆژى چوارشەممە گوتى، دزەکردنى ئیسلامی هەمیشە بە چەک دەستپێ ناکات، بەڵکو بە بزەکردن و بەستنى بۆینباغ و زمانى مافەکانى مرۆڤ دەست پێدەکات و پاشان لە رێڕەوى خۆى لادەدات.

لایەنگرانى ئەو بڕیارە سەبارەت بە ئیسلامیی سیاسى کە لە مانگى ئادارى (2025) لە فەرەنسا بڵاوکرایەوە، پشت بە شتى دیکەش دەبەستن، هۆشدارى لە دزەکردنى قاعیدە دەدەن، لەسەر هەردوو ئاستى ناوخۆیى و کۆمەڵایەتى کە ئیخوان موسلمین سەرکردایەتى دەکات.

لایەنە راستڕەو و راستڕەوە توندڕەوەکان ئەو بابەتەیان لە چوارچێوەى هەڵمەتى هەڵبژاردنەکانى سەرۆکایەتیى بۆ (2027) خستۆتە بەرنامەوە، ماگنوس برۆنۆ، کۆمسیۆنى ئەوروپا بۆ کاروبارى ناوخۆیى و کۆچ لە گفتوگۆکانى چوارشەممە رایگەیاند، هەڕەشەى تیرۆرستى پەیوەیست بە توندڕەوى ئیسلامی لە ئەوروپا لەو ساڵانەى رابردوو پەیوەست بۆتەوە بە لایەن و بیرۆکە توندەکان، لەوانەش بزووتنەوەکانى وەک کۆمەڵەى ئیخوان موسلیمین.

ئەو بەرپرسە نەمساییە جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، سەرەڕاى ئەوەى کۆمسیۆنى ئەوروپى ئەو مەترسیانەى بە جدى وەرگرتووە، بەڵام بۆچوونى وڵاتانى ئەندام سەبارەت بە رۆڵى ئیخوان موسلمین جیاوازە.

لەو دانیشتنەدا چەندین بەشدارى گەرم کرا، کە پەرلەمانتاران داواى وەستاندنى ئاسانکارییان بۆ ئیخوان و تۆڕەکانى دەکرد، سۆزانا چیکاردى، پەرلەمانتار جەختى لەسەر ئەوە کردەوە، ئەندامەکانى پەیوەست بە ئیخوان دەچنە ناو کۆمەڵە و قوتابخانە و زانکۆکان و دامەزراوەکان بۆ بڵاوکردنەوەى ئەو یاسانە بەکاردەهێنن کە خزمەتى ئامانجەکانیان دەکات.

گفتوگۆکە تایبەت نەبوو بە پارەدارکردن، بەڵکو ئاماژەیان بەوە کردووە، کە دزە دەکەنە ناو کەرت و دامەزراوە ئەوروپیەکان، لە بەشدارییەکان داواى داخستنى کۆمەڵەکانى سەر بە ئیخوانیان کردووە و بەرەنگارى ستراتیژییەتى دزەکردن بۆ ناو وەرزش و پەروەردە و کارى خێرخوازى ببنەوە، لەگەڵ چاودێریکردنى پارەدارکردن و تۆڕ و پەیوەندییەکانیان.

گوتەبێژێکیش دەڵێت، ئەو رێکخراوانەى لە ئیخوان نزیکن، لە (21)ى ئەیلوول چالاکیان لە پەرلەمانى ئەوروپا ڕێکخستووە، سەرەڕاى هۆشدارییەکانیش دەڵێت، ئەوە پێش ئەو چالاکییە بووە، داواش دەکات تۆڕە ئیسلامییەکان دیارى بکرێن و هاوکاریى و رێگەی گەیشتنیان بە دامەزراوەکانى یەکێتى ئەوروپا ببڕن، لە پاڵیدا بەرەنگارى دژە سامى ببەنەوە.

گوتەبێژێکى دیکە جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، کە ئیخوان لە رێگەى پەردەى ئاین کار لەسەر بنیادنانى هەژموون دەکات. 

ماڵپەڕى (تونيزي تيليغراف) نووسیوویەتى، ئەو دەنگدانە واتاى ئەوە نییە، کە یەکێتى ئەوروپا رێکخراوى ئیخوان موسلیمینى وەک رێکخراوێکى تیرۆرستى ناساندووە، کە رێکخراوێکى یاسایى و سیاسى گرنگە.

سەبارەت بە بڕیارەکەش، ماڵپەڕەکە نووسیوویەتى، ئەو بڕیارە پشتى بە بڕیارى پەرلەمانى سەبارەت بە ئاراستەى ئەوروپى و ئەو سیاسەتانەى پێویستە بگرێتەبەر بەستووە، نەک راستەوخۆ ئەو رێکخراوە بخرێتە لیستى رێکخراوە تیرۆرستییەکانى یەکێتى ئەوروپا.

سیباستیان تینکۆنین، ئەندام لە گرووپى موحافیزکاران و ریفۆرمخوازانى ئەوروپا سەبارەت بە ئیخوان موسلیمین داوایەکى ئاراستەى کۆمسیۆنى ئەوروپا بەوە کردووە کە ئیخوان بخرێتە لیستى گرووپە تیرۆرستەکانى یەکێتى ئەوروپا.

هەروەها ئەو پەرلەمانتارە داواى راگرتنى فراوانکردنى بنیادنانى مزگەوت و ناوەندە ئیسلامییەکانى لە یەکێتى ئەوروپا کردووە، کە دەستپێشخەریەکە جیاوازە لەو بڕیارەى پەرلەمانى دەنگى لەسەرداوە.

لە مانگى ئادارى (2025) وەزارەتى ناوخۆی فەڕەنسا بە فەرمى راپۆرتێکى بەناونیشانى (ئیخوان موسلیمین و ئیسلامى سیاسى) لە فەرەنسا بڵاوکردەوە، کە ژمارەیەک لە بەرپرسانى باڵا لێکۆڵینەوەیان لەسەر بڵاوبوونەوەى ئیسلامیى سیاسى و پەیوەندى ئیخوان موسلیمین لە فەرەنسا و ئەوروپا ئامادەکرد.

لە مانگى حەوتى هەمان ساڵ ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکى فەرەنسا کۆبوونەوەى ئەنجوومەنى بەرەگریى و ئاسایشى نەتەوەیى تایبەت کرد بە بەرەنگاربوونەوەى ئیسلامییەکان و دیاردەى جیاکردنەوە و دزەکردن.

حکومەتى فەرەنسا لە وەڵامى پەرلەمان لە مانگى ئەیلوولى (2026) جەختى لەسەر بەردەوامى کارکردن دژى دیاردەى قووڵبوونەوە یان جیاکاری ئایینى کردەوە، ئاماژەى بەوەش کرد رێکارەکان داخستنى پەرستگاکان و هەڵوەشاندنەوەى کۆمەڵەکان و بلۆکردن و رێکارەکانى دژ بە پەیکەر و کەسەکان دەگرێتەوە، کە دەسەڵاتەکان بە پەیوەستبوون بەو چالاکییەکەیان دادەنێن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین