بۆ رێگرى لە ئاڵۆزى زیاتر داوا دەکرێت تورکیا و ئیسرائیل و سووریا میکانزمێک دیارى بکەن ناوخۆیی

نوچەنێت

وەرگێڕانى: ئیسماعیل تەها

پڕۆفیسۆر ئیلى فۆدا وایتان، سەرۆکى بەشى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست و باکوورى ئەفریقیا لە پەیمانگەى موتفیم لە وتارێکدا تیشک دەخاتە سەر پەیوەندییەکانى سووریا و ئیسرائیل، پێىوایە کە پێویستە بۆ رێگرى لە گەڕانەوەى ئێران سووریا سەقامگیر بێت.

قسەکردنى سەرۆکى مۆساد و وەزیرى دەرەوەى سووریا کارێکى ئاسان نییە، لەدواى هێرشەکانى ئێرسرائیل بۆ سەر بنکەى ئەبو زهور، هەوڵى هێورکردنەوەى ئاڵۆزییەکان دا، دواى چەند رۆژێکى لە هێرشەکان ئەو دووبەرپرسە بە ڤیدیۆ کۆنفراس گفتوگۆکیان کرد، بەگوێرەى لێدوانى ئیسرائیل تورکیا ئامادەکارى بۆ دامەزراندنى رادار و درۆن کردووە، پاشان سیستەمى بەرگریى ئاسمانى و دانانى هێزى سەربازیى لەو بنکەیە، بەڵام هەریەک لە دیمەشق و ئەنقەرە بوونى ئەو جۆرە پلانە هەمیشەییە لەو بنکەیە رەت دەکەنەوە.

ئەو رووداوە دڵەڕاوکێى لە ئیسرائیل بەرانبەر دەستوەردانى تورکیا لە سووریا زیاد کرد، ئەنقەرە بە کردەیى بووە بە یەکێک لە گرنگترین هاوبەشەکانى حکومەتى نوێى سووریا، لە رێگەى مەق بە ئەفسەر و سەربازان و وەبەرهێنان لە ژێرخان بەشدارە لە بنیادنانەوەى سووپاى سووریا، هەوڵیش دەدات ئەوە بکات بە مانەوەى درێژمەودا لە سووریا بۆ هەژموونى هەرێمى، لە دیدى ئیسرائیل دامەزراندنى رادار و سیستەمى بەرگریى ئاسمانى پێشکەوتووى تورکیا ئازادى کارى هێزە ئاسمانییەکانى لە سووریا و لوبنان کەم دەکاتەوە، بەرەنگاربوونەوەى بەهێزبوونى نوێى ئێران یان گواستنەوەى چەک بۆ حزبوڵڵا قورس دەبێت.

بۆیە ناکرێت ئەو مەترسیانە پشتگوێ بخرێن، دەستوەردانى سەربازیى تورکیا لە سووریا بۆتە واقیع، هاوکاتە لەگەڵ تێکچوونى تووندى پەیوەندییەکانى نێوان ئیسرائیل و تورکیا، کە ناکرێت تەلئەبیب بەراتبەر بە ئەگەرى ئەو هێزە نوێیە دەستەوەستان بێت و هەڵوێستێکى دوژمنکارانە بەرانبەر درووستکردنى توانا سەربازییە پێشکەوتووەکان لە سووریا وەرنەگرێت.

لەگەڵ ئەوەشدا تەنانەت مەترسییە پاساودارەکانیش دەبنە هۆى هەڵسەنگاندنى خراپ و کاردانەوەى زیاد لە پێویست، کە ئەوەش دەبێتە هۆى تێکچوونێکى نەخوازراو، ئەو بڕوایە لە ئیسرائیل باڵادەستە کە دەسەڵاتى نوێى سووریا ملکەچى بەرژەوەندییەکان و خواستى ئەردۆغانە، بەڵام ئەوە زۆر دوورە لە واقیع.

سووریا بایەخ بە فرەکردنى پەیوەندییەکانى دەدات

هەژموونى تورکیا لەسەر دیمەشق بایەخێکى گەورەى هەیە، بەڵام رەها نییە، ئەحمەد شەرع، سەرۆکى سووریا کار لەسەر قووڵکردنەوەى پەیوەندییەکانى لەگەڵ ئەمەریکا و وڵاتانى کەنداو و وڵاتانى هێزە ناوچییە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان دەکات، لەگەڵ ئەوەشدا هەوڵى خۆپاراستن لە پشبەستنى زیاد لە پێویست بە ئەنقەرە دەدات، راستە سووریا پێویستى بە هاوکارى تورکیا، بەڵام ئەوە واتاى ئەوە نییە، هەوڵ بدات بکەوێتە ژێر پارێزگاریى تورکیا.

لە واقیعدا خواستى دیمەشق لە گفتوگۆکانى لەگەڵ ئیسرائیل ئاماژەیە بۆ خواستى فرەکردنى پەیوەندییەکان و پاراستنى رووبەرێکى کارى سەربەخۆ، سەرەڕاى ئەوەش نەبوونى نکۆڵى لە پەیوەندییەکانى نێوان هەردوولا هیچ هەڵەیەک، یان کەمکوڕییەک لە پەیوەندیی لەگەڵ ئیسرائیل نابینێت، تاوەکوو پێویست بە شاردنەوەى بکات.

بۆیە پێویستە لەسەر ئیسرائیل خۆى لە شرۆڤەى هەر هەماهەنگیەکى سەربازیى نێوان تورکیا و سووریا بپارێزێت، ببێتە بەڵگە بۆ ئەوەى سووریا ببێتە واجیهەى ئەردۆغان، ئەو جۆرە ئاراستەیە بۆ رووانین لە پەیوەندیى دوو وڵات لە دیدى یاریەک بەرهەمەى سفرە، لە واقیعدا دەبێتە هۆى هەڵوێست وەرگرتن، گرنگە لەنێوان بوونى هەڕەشەى راستەقینە و یاری سیاسى جیاوازى بێت، کێشەکە لەوەدایە زۆربەى خەڵکى گشتى ئاگادارى زانیاریى هەواڵگرى نین، بۆیە دەستەوەستانن لە جیاوازی کردن لەنێوان ئەو دوو شتە.

دوور لەو پرسە سیاسییە، ئەو هێرشە بۆ سەر سووریا دژبەبەیەکى لە سیاسەتى ئیسرائیل دەردەخات، حکومەتى ئێستا بایەخ بە بەهێزکردنى پەیوەندییەکان لەگەڵ حکومەتى ناوەندى لە سووریا نادات، لەو سۆنگەیەوە گریمانەى ئەوە دەکات کە سووریا لاواز و دابەش کراوە، ئازادى زیاترى کارکردن و رێگرى لە گەڕانەوەى هەڕەشەى لە باکوور هەیە، لە کورتمەودا لاوازى سنووردارى سووریا سوودى تاکتیکى بۆ ئیسرائیل هەیە، هەروەک رێگەى بۆ خۆش دەکات بە پاساوى ئەمنى دەستبەسەر خاکى زیاتردابگرێت، بەڵام لە درێژمەودا هەبوونى سووریایەکى جێگیر بە سیستەمێکى روون، کۆنتڕۆڵى خاکەکەى کردبێت و رێگرى لە رێکخراوە چەکدارەکان بکات و دژى تۆڕەکانى قاچاخچێتى بێت و رێگە لە سوپاى ئێران و حزبوڵڵا بگرێت دووبارە خۆیان بنیادبنێنەوە، ئەوەش بەبێ هەبوونى سیستەمى سەقامگیر و سوپاى بەهێزى سووریا ئەستەمە بتوانێت بەرگریى لە هەڕەشە ناوخۆیى و دەرەکییەکان بکات، لە هەبوونى بەردەوامى ئاشاژاوە، یاخود حکومەتى سووریا بە تەواوى پشت بە تورکیا ببەستێت، ئیسرائیل سوومەند نابێت.

ئەو میکانزمەى کۆتایی بە دانووستاندنەکان دەهێنێت

ئەو قەیرانەى بەهۆى هێرشەکەى سەر ئەو بنکەیە درووست بوو، مەترسیەکى شاراوەى کارکردنى دەرخست، بەبێ ئەوەى میکانزمێک هەبێت لەسەرى رێککەون بۆ لێکۆڵینەوە لە زانیارى و پەیوەندییەکان، تەنانەت لایەکى دیکە رێکارى بەرگرى یان رێکارى خۆپارێزى وەک رێگەخۆشکردن بۆ دوژمنکارى سەیر دەکات.

لەو کاتەوەى ئەحمەد شەرع گەیشتۆتە دەسەڵات، چەندین نامە لەنێوان ئیسرائیل و سووریا ئاڵوگۆڕکراوە، بە شێوەى راستەوخۆ، یان لە رێگەى ئەمەریکا چەندین رێککەوتن بۆ بەهێزکردنى رێککەوتنى ئەمنى کراوە، بەڵام ئیسرائیل راى گرتووە، ئەوە لاى کەمییە کە سوورییەکان بانگەشەى دەکەن,

بۆیە دەکرێت درووستکردنى میکانزمى سێ لایەنە، یاخود چوارلایەنە لەنێوان ئیسرائیل و سووریا و تورکیا و ئەمەریکا بە شێوەیەکى گشتى رۆڵى لە رێگرى لە بەریەکەوتنى سەربازیى و ئاگادارى پێشوەختە لە بڵاوەپێکردن و مەشق و روونکردنەوەى هێڵە سوورەکان و بەرێوەبردنى قەیرانەکان دەبێت.

واشنتن دەتوانێت هاوکار بێت بۆ لێکۆڵینەوە لە زانیارییەکانى مایەى ناکۆکین و گرەنتى بداتە هەر سێ لایەن، کەناڵەکانى پەیوەندى نێوان تورکیا و ئیسرائیل و گفتوگۆى نێوان سووریا و ئیسرائیل ئاماژەن بۆ هەبوونى دامەزراندنى میکانزمێکى لەو جۆرە.

پێویستە ئەو چوارچێوەیە کامڵ بکرێت، سەبارەت بە رێکارە ئەمنییەکان و سەقامگیرى باشوورى سووریا و دۆخى رێساکانى هەڵسوکەوتى هاوبەش نەکرێتە شوێنگرەوەى دانوستاندننى نێوان سووریا و ئیسرائیل، ئاشتى یاخود ئاساییکردنەوەى سووریا نزیک نییە، بەڵام بە دڵنیایى رێککەوتنى دەستدرێژیى نەکردن لەبەردەستە.

پێویست ناکات سووریا ببێتە گۆڕەپانى ململانێى فراوانترى نێوان ئیسرائیل و تورکیا، لەدواى هێرشى سەر ئەبوو زوهور بڕیارى گەڕانەوە بۆ گفتوگۆ ئەوەى پشتڕاستکردەوە کە ئاڵۆزى شتێکى حەتمی نییە، ئێستا ئاڵنگەرییەکە لە گۆڕیى دیپلۆماسى قەیرانە کاتییەکانە بۆ میکانزمى هەماهەنگى سەقامگیر و بەردەوام، سەرەڕاى ئەوەش لە سایەى ئەو هاوپەیمانییە نوێى کە لەو ناوچەیە، هەیە وەک، "رێککەوتنى مەککە" لەنێوان سعوودیە و پاکستان و تورکیا، هەر جووڵەیەکى ئیسرائیل لە سووریا چ لە چوارچێوەى بنیادنانى بازنەیەکى نوێ، یاخود رێککەوتنى دەستدرێژى نەکرد، نەرمى و داهێنان لە ئامادەکارییە هەرێمییەکانى دواى حەوتى ئۆکتۆبەر دەردەخات.

سەرچاوە: مەرکەزى ناتوور

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین