ڕۆڵی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لە دەستپێكردنەوەی گەشتە ئاسمانییەكانی توركیا بۆ سلێمانی
نوچە نێت: تایبەت
ئامادەکردنی: دنیا ئەحمەد
لە ڕۆژی (3)ـی نیسانی (2023)، ئەنقەرە ئاسمانی وڵاتەکەی بەڕوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانیدا داخست و ڕێگەی هیچ فڕۆکەیەک لەڕێگەی ئەو فرۆکەخانەیەوە بەسەر ئاسمانی ئەو وڵاتەدا بفڕێت، چەند جارێکیش ماوەی ئەو سزایەی درێژکردوەتەوە. دواجار بەهۆی هەوڵە دیپلۆماسیەکانی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی گەشتەکانی تورکیا – سلێمانی دەستیپێکردەوە.
تورکیا بەپاساوی زیادبوونی چالاکییەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە سنووری سلێمانی و زیادبوونی هەژموونی ئەو پارتە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی گەشتەکانی بۆ ئەو شارە ڕاگرت.
دوابەدوای ئەو گەمارۆیە، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە سەردانێکی فەرمیدا لە (9)ـی تشرینی یەکەمی (2025) گەیشتە ئەنقەرە و لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا کۆبووەوە. پرسی سەرەکی سەرۆک نێچیرڤان بریتی بوو لە هەڵگرتنی گەمارۆکانی سەر فڕۆکەخانەی نێوەدەوڵەتی سلێمانی، گفتوگۆیان لەبارەی گەمارۆکانی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی کرد، هەر لەو کۆبوونەوەیەدا، ئەردۆغان بڕیاریداوە لەسەر داوای سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، گەمارۆکانی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی هەڵگرێت و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ئەو بڕیارە جێبەجێ بکرێت.
هاوکات سەرچاوەیەک لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، لەسەر داوای سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، بڕیاریداوە گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی هەڵبگیرێت و دووبارە گەشتە ئاسمانییەکانی ئەوروپا و تورکیا بۆ سلێمانی دەستپێبکاتەوە.
لەو بارەیەوە دانا محەممەد، بەرپرسی ڕاگەیاندنی فڕۆکەخانەی سلێمانی رایگەیاند، دوای ئەوەی سەرۆکی هەرێم قسەی لەگەڵ سەرۆکی تورکیا کردووە لەسەر هەڵگرتنی گەمارۆکانی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی، سەرۆکی تورکیا بەڵێنی داوە کە ئەو کێشەیە چارەسەر بکات، دەشڵێت: ئەمە ئاماژەیەکی دڵ خۆشکەرە و چاوەڕێی هەواڵی خۆشین.
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لە ساڵی (2023) دروستکراوە، دوای دروستکردن و دەستپێکردنی گەشتەکان بەڕوی وڵاتان وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی گۆڕدرا بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی (جەلال تاڵەبانی).
سەرۆک نێچیرڤان بارزانی جگە لەوەی کەسێکی لێهاتووە و ڕۆڵێکی سەرەکی و کاریگەری هەبوو لە هەڵگرتنی گەماڕۆکانی ئاسمانی تورکیا بۆسەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی، هاوکات پەیوەندییەکی بەهێزی هەیە لەگەڵ سەرۆک کۆماری تورکیا هەیە، بۆیە لەکاتی پێشنیاری سەرۆک نێچیرڤان بارزانی بۆ هەڵگرتنی سزاکانی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی ئەردۆغان بە سەرۆکی هەرێمی کوردستانی گوتووە، "بۆ هێندە خەمی سلێمانیتە"، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی پێی گووتبوو، "من سەرۆکی هەرێمی کوردستانم، نیوەشم سلێمانییە."
بەگوێرەی قسەکانی یەکێک لە ئەندامانی شاندەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان باسی لەوە کردووە، ئەوەی جێگەی سەرنج بوو شاندەکەمان دوای ئەوەی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی بە سەرۆک ئەردۆغانی گوت، دەمەوێ سزای سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی لا ببرێ، ئەردۆغان، راستەوخۆ داوای مۆبایلەکەی خۆی کردوە، یەکسەر تەلەفۆنی سەرۆکی دەستەی فڕۆکەوانی مەدەنیی تورکیای کردووە، پێی گوتووە، ئەو مەسەلەیە چییە؟ ئەویش تێی گەیاندووە کە تازە سزاکانی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی درێژ کراونەتەوە.
هەروەها هەر لەو کۆبوونەوەیەدا سەرۆک کۆماری تورکیا، بە تەلەفۆن فەرمانی بە دەستەی فڕۆکەوانی داوە، سزای سەر فڕۆکەخانی سلێمانی لابدرێ، بەم نزیکانەش ئاسمانی تورکیا بە رووی فڕۆکەکانی سلێمانی دەکرێتەوە، بە سەرۆک نێچیرڤان بارزانی گوتووە، قسەی تۆ رەتناکرێتەوە.
وەک ئاشکرایە لە نێوان سەرۆک نێچیرڤان بارزانی و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا پەیوەندییەکی ستراتیژی، دیپلۆماسی و ئابووری بەهێز لەسەر ئاستی ناوچەکە هەیە، ئەم پەیوەندییە لە ماوەی دوو دەیەی ڕابردوودا لە قۆناغی وریاییەوە گۆڕاوە بۆ هاوپەیمانییەکی پتەو لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش.
لەکۆتایدا تورکیا، دوای هەوڵ و پێشنیارەكەیی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بڕیاری گەمارۆکانی سەر ئەو فڕۆكەخانەیە هەڵبگرێت، بەگوێرەی ئەو خشتەیەی کە لەلایەن هێڵی ئاسمانیی تورکش ئێرلاینەوە ئاراستەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی کراوە، بڕیارە لە ڕۆژی (25ی تشرینی یەکەمی 2026)ەوە، گەشتەکان بە فەرمی لەنێوان (ئەستەنبۆل- سلێمانی- ئەستەنبۆڵ) دەستپێبکەنەوە.

0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment