تورکیا: کاراکردنەوەی بۆڕی کەرکووک-بانیاس هیچ مەترسییەکی بۆ ئابووریی ئێمە نییە
نوچە نێت:
ڕۆژی هەینی (2026/11/6) ئاڵپ ئارسلان بایراکتار وەزیری وزەی تورکیا ڕایگەیاند، کاراکردنەوەی بۆڕیی گواستنەوەی نەوتی کەرکووک-بانیاس لە نێوان عێراق و سووریا هیچ مەترسییەکی بۆ سەر ئابووریی تورکیا نابێت، هەروەها ئاماژەی بەوەشدا ئەنقەرە و دیمەشق دەتوانن لە داهاتوودا گەڕانی هاوبەش لە دەریاوە ئەنجام بدەن.
وەزیری وزەی توركیا لە لێدوانەکەی بۆ ڕۆژنامەنووسان گووتیشی، "سووریا پێویستی بە وەبەرهێنان هەیە، بەو هیوایەم کە هاوکاری لە کەرتی وزەدا و کانگاکاندا بتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ خۆشگوزەرانی و سەقامگیری لە تەواوی سووریا و ناوچەکە."
بایراکتار لە بەشێكی دیكەی قسەكانی ئاماژەی بەوە كرد، لە داهاتوودا دەکرێت گەڕان و هەڵكەندن لە دەریا ئەنجام بدەین بۆ مەبەستی دۆزینەوەی نەوت و گازی زیاتر، بەڵام ئەمەش دەوەستێتەوە سەر توانای ئابووریی سووریا و بارودۆخی جیۆلۆجی ناوچەکە.
جێگەی ئاماژەپێدانە، ڕۆژی (2026/7/17) عێراق و سووریا بە چاودێریی ئەمریکا بە مەبەستی کاراکردنەوەی بۆڕیی نەوتی کەرکووک-بانیاس یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتنیان واژۆکرد، ئامانج لە ڕێککەوتنامەکە دووبارە هەناردەکردنەوەی نەوتە لە عێراقەوە بۆ سووریا لەوێشەوە بۆ دەریای ناوەڕاست، ئەمەش لە چوارچێوەی رێکارەکانی عێراقدایە بۆ فرەچەشنکردنی سەرچاوەکانی هەناردەکردنی نەوت.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment