سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ سەرۆکی پارتی دیموکراسی و پێشکەوتنی تورکیا کۆبووەوە
نوچە نێت:
ڕۆژی سێشەممە (2026/11/10) سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە هەولێر، لەگەڵ عەلی باباجان، سەرۆکی پارتی دیموکراسی و پێشکەوتنی تورکیا و شاندێکی یاوەری کۆبووەوە و تێیدا پەیوەندییەکانی تورکیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان، پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا و دوا پێشهاتەکانی ناوچەکە تاوتوێ کران.
بەگوێرەی ڕاگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا، هەردوولا هاوڕابوون کە، پرۆسەی ئاشتی دەرفەتێکی گرنگە و پێویستە بقۆزرێتەوە و پشتیوانیی لێ بکرێت بۆ سەرخستنی، ههروهها داکۆکییان کردهوه كه سهركهوتنى ئاشتى بۆ بەهێزکردنی ئاسایش و سەقامگیری لە تورکیا و ناوچەکە بەگشتی، گرنگه".
هەر لەو بارەیەوە، باباجان سوپاس و پێزانینی بۆ سەرۆک نێچیرڤان بارزانی دووپات کردەوە بۆ پشتیوانی و ئەو هاوکارییانەی لەپێناو سەرخستنی پڕۆسەکەدا، پێشکەشی دەکات.
سەرۆکایەتیی هەرێم دەشڵێت، دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو، کە تێیدا جەخت لە گرنگیی گفتوگۆ و ڕێگەچارەی ئاشتییانە و دیپلۆماسی بۆ چارەسەرکردنی کێشە و ململانێکان کردەوە و کونسوڵی گشتیی تورکیا له ههولێر ئامادهیی هەبوو.
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment