سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ سەرۆک شەرع کۆبووەوە کوردستانی

نووچە نێت

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەراوێزی لووتکەی ئاووهەوا لە ئەنتاڵیای تورکیا، لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆک کۆماری عەرەبیی سووریا کۆبووەوە و تێیدا هەردوولا جەختیان لە گرنگیی گفتوگۆ و ڕێگەچارەی ئاشتییانە و دیپلۆماسی بۆ چارەسەرکردنی کێشە و ئاڵۆزییەکان کردەوە.

ڕۆژی چوارشەممە (2026/11/11) سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ئەحمەد شەرع، سەرۆک کۆماری عەرەبیی سووریا، لە پەراوێزی لووتکەی ئاووهەوا لە ئەنتاڵیای تورکیا، کۆبوونەوە.

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، لە کۆبوونەوەکە، "پەیوەندییەکانی سووریا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان، پەرەپێدان و فراوانکردنی بوارەکانی هاریکاریی و هەماهەنگی، بە جۆرێک لە خزمەت بەرژەوەندییە هاوبەشەکاندا بێت، تاوتوێ کران و هەردوولا جەختیان لە گرنگیی گفتوگۆ و ڕێگەچارەی ئاشتییانە و دیپلۆماسی بۆ چارەسەرکردنی کێشە و ئاڵۆزییەکان کردەوە".

سەبارەت بە دۆخی کورد لە سووریا، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، جەختی لە گرنگیی پاراستنی مافەکانی کورد و دەستەبەرکردنیان لە دەستووری سووریادا کردەوە و هیوای خواست سەرۆک شەرع لە داهاتوویەکی نزیکدا، سەردانی بەغدا و هەولێر بکات.

بەگوێرەی ڕاگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێم، چەند پرسێکی دیکەی جێی بایەخی هاوبەش، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین