سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆبووەوە کوردستانی

نووچە نێت

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەراوێزی لووتکەی ئاووهەوا لە شاری ئەنتاڵیای تورکیا، لەگەڵ سکرتیری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆبووەوە، هاوکات هەردوولا جەختیان لە گرنگیی پاراستنی ئارامی و چارەسەرکردنی ئاشتییانەی کێشە و ناکۆکییەکان کردەوە.

ڕۆژی چوارشەممە (2026/11/11) سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە پەراوێزی لووتکەی ئاووهەوای شاری ئەنتاڵیای تورکیا، کۆبوونەوە.

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوە دەکا کە، لە کۆبوونەوەکەدا، باسیان لە "دۆخی گشتیی عێراق و هەرێمی کوردستان و پەیوەندییەکانی (هه‌ولێر - به‌غدا) کرد، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی ئاڵۆزییه‌کانی ناوچه‌که، بیروڕایان گۆڕییه‌وه‌".

بەگوێرەی ڕاگەیێندراوەکە، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی و ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، جەختیان لە گرنگیی پاراستنی ئارامی و سەقامگیریی ناوچەکە و چارەسەرکردنی ئاشتییانەی کێشە و ناکۆکییەکان کردەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین