سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ وەزیری بەرگریی تورکیا کۆبووەوە
نووچە نێت
ئەمڕۆ چوارشەممە (2026/11/11) لە پەراوێزی کارهکانی لووتکەی ئاووهەوا لە ئەنتالیا، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ یاشار گولەر، وەزیری بەرگریی تورکیا کۆ بووەوە.
بەگوێرەی ڕاگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەکەدا، "بارودۆخی ئەمنی و سەربازیی ناوچەکە، هاریکاریی هاوبەشی نێوان تورکیا و عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری، تاوتوێ کران."
هەر لەو ڕاگەیێندراوەدا ئاماژە بەوە کراوە هەردوولا جەختیان لە، "گرنگیی بەردەوامیی هەماهەنگیی ئەمنی و پاراستنی ئارامی کردەوە بە شێوەیەک کە لە خزمەت سەقامگیریی هەردوولادا بێت."
جێگەی باسە، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە بانگهێشتێکی فەرمی لەلایەن ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا بەشداری لە کۆنفرانسی لووتکەی کەشوهەوا لە ئەنتاڵیای تورکیا کرد، هاوکات سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەو کۆنفرانسەدا لەگەڵ چەند سەرکردە و بەرپرسی وڵاتانی جیهان کۆبووەوە.
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment