دۆسیه‌ى هەواڵ

نوچه‌نێت

دۆسیه‌ى "مافیا" توره‌كه‌كه‌ له‌ناوخۆى توركیا مشتومڕى زیاتر دروست ده‌كات، به‌و هۆیه‌وه‌ كێشه‌ له‌ناو ئاژانسى ئه‌نادۆڵى توركى دروست ده‌بێت و به‌هۆى شه‌رمه‌زاركردنى دوو وه‌زیر رۆژنامه‌نووسێكى ئه‌و ئاژانسه‌ ده‌رده‌كرێت.

ماڵپەڕى كەناڵى (حوڕە)ى ئەمریكى بڵاوی كردەوە دوێنێ هه‌ینى (٢١)ى ئایارى (٢٠٢١)  موسعەب تۆران رۆژنامه‌نووسى ئه‌نادۆڵ لە كۆنگرەى رۆژنامه‌وانى مستەفا فارانك وەزیرى پیشەسازى و بەكیر باكدیرلی پرسیارى دەربارەى پلانى حكومەتى توركیا لەو دوو وەزیرە كرد بەرانبەر  ئەو تۆمەتانەى سادات بەكر “مافیاكه‌” ئاڕاستەى سلێمان سۆیلۆى وەزیرى ناوخۆى كردووە، لە بەرانبەردا ئەو دوو وەزیرە شڵەژاوى خۆیان نەشاردەوە، دواى ئه‌وه‌ى ڤیدیۆى پرسیارى ئەو رۆژنامەنووسە زۆر بەخێرایى لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لە توركیا بڵاوبووەوە.

رۆژنامه‌نووسه‌كه‌ى ئه‌نادۆڵ

لەبەرانبەردا ئاژانسى ئەنادۆڵى توركیا بەپەلە بەیاننامەیەكى بڵاوكردەوە، لە بەیاننامەدا ئەو رۆژنامەنووسەى بە پێشێلكردنى"پرەنسیپەكانى رۆژنامەوانى" تۆمەتبار كردووە، ئەو كارەشى بە"بانگەشەى سیاسى"ناوبرد.

لە بەشێكى ترى بەیاننامەكە دا هاتووە"داوامان لە داواكارى گشتى كردووە دەست بەلێكۆڵینەوە بكات، بۆ ئەوەى بزانن ئایا(تۆران) پەیوەندى بە گرووپى تیرۆرستییەوە هەیە، یاخود نا".

لە بەرانبەردا فەرخردین ئاڵتون بەڕێوبەرى راگەیاندنى سەرۆكایەتى توركیا لە تویتێكدا بڵاویكردەوە" ئەو كەسانەى هەوڵى پێشكردنى رێزگرتنى دەوڵەتمان دەده‌ن، لە داهاتوو باجەكەى دەدەن".

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین