پۆلیسى هەولێر کۆمەڵێک بکوژ دەستگیر دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتیى پۆلیسى هەولێر دەڵێت، لە ماوەى چەند ڕۆژى ڕابردوو، هێزەکانى پۆلیس یازدە تۆمەتباریان لە شارى هەولێر، لەسەر ئەنجامدانى چەند تاوانێکى کوشتن دەستگیرکردووە.

ئەمڕۆ (29)ى ئایارى (2021)، موقەدەم هۆگر عەزیز، وتەبێژى بەڕێوەبەرایەتیى پۆلیسی پارێزگاى هەولێر، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەى بەوەکرد، لەسەر خێزانى و کۆمەڵایەتى یازدە تاوانباریان لەسەر چوار تاوانى کوشتن دەستگیرکردووە، هەروەها دەشڵێت، ئەو چەکانەیشی تاوانەکانیان پێ ئەنجامدراوە دەستیان بەسەردا گیراوە.

لە بارەى ئەو رووداوەى هەفتەى ڕابردوو و هێرشى شوفێرێکى ئافرەت بۆ سەر پۆلیسێکى هاتووچۆى هەولێر، بەڕێوەبەرایەتیى پۆلیسى هەولێر ڕاگەیاند، ئەو هاووڵاتییەى هێرشی کردە سەر کارمەندەکەی پۆلیسی هاتوچۆ لە هەولێر، دەستگیرکرا و بەپێی ماددەی (229) لە یاسای سزادانی عێراق درایە دادگا، هەرکەسێکی دیکە لەو دۆسیەیەدا بەشدار بێت دەستگیر دەکرێت.

موقەدەم هۆگر عەزیز، لەسەر رووداوى شەڕەقەکردنەکەى شەوى ڕابردووى شارۆچکەى شەقڵاوە، ئاماژەى بەوەکرد، شەڕەکە بە هۆى کێشەیەکى خێزانى بووە و لەهەردوولایەن تا ئێستا دە کەسیان دەستگیرکراوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین