محەمەدی حاجی مەحمود بە مەرج بۆ پۆستى سەرۆکى هەرێم خۆى کاندید دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

سکرتێری حیزبی سۆسیالیستى دیموکراتی کوردستان، لە دیمانەیەکدا دەڵێت، ئەگەر سەرۆکى هەرێم لە ناو خەڵک هەڵبژێردرێت من خۆم کاندید دەکەم، ئەوکاتە ئەگەر دەنگ بهێنم یان نەیهێنم ئەوە شتێکی.

محەمەدی حاجی مەحمود، سکرتێری حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان، لە دیمانەیەکى دەنگى ئەمەریکا، لە بارەى پڕۆژەیاساى هەرێمى کوردستان، ئاماژە بەوە دەکات، ئەگەر سێ کەس ڕێکخراوێکى (NGO) بکەنەوە لە کوردستان، حکوومەتى هەرێم داواى بەرنامە یان دەستوورێکى لێ دەکات، بەڵام تا ئێستا حکوومەت خۆى دەستوورى نییە، من ناڵێم دەستور هەموو شتێک چارەسەردەکات بەڵام دەستور دەبێتە سەرچاوەیەک.

بە بۆچوونى محەمەدی حاجی مەحمود، دەستوور ناتوانێ هەموو کێشەکان چارەسەر بکات، بەڵام دەستوور دەبێتە سەرچاوەیەک دواى ئەوەى هەموو خەڵک دەنگى پێدەدات، هەر لایەنێک پابەند بوو دەتوانرێت بۆ بڕیارى دادگاکان بگەڕێنەوە. هەروەها دەشڵێت، من پێموایە دەستور بەشێکە لە خەبات و داواکانی خەڵکی کوردستان، ئێمە شەش ملیۆن کەسین چۆن دەتوانێت بەبێ دەستور کە مەرجەعیەتێکی نەبێت بگەڕێتەوە بۆی، بەڕێوەبچێت.

سکرتێری حیزبی سۆسیالیست ئەوەشى خستۆتەڕوو، دەکرێ سیستەم پەرلەمانی بێت، بەڵام ئەگەر سەرۆک لەناو خەڵک هەڵبژێردرێت دیموکراسى ترە، هەروەها هەموو خەڵکى کوردستان دەتوانن دەنگى خۆیان بدەن، چونکە پەرلەمان ڕەنگە نوێنەری هەموو خەڵکی هەرێمی کوردستان نەبێت بۆچی پەرلەمان بە 111 کەسەوە سەرۆک هەڵبژێرێت، ئەی بۆ میللەتێکی سێ ملیۆنی دەنگ نەدات بۆ سەرۆکەکەی خۆی.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین