شەونم یەحیا: بە کارخستنی کێشەی مێینە لە ناو حزبەکاندا بۆ روپۆشکردنی بەرنامەو پڕۆگرامیەتی
بەهرە حەمەڕەش
بەشی دووەم
نوچە: لە میدیادا پێویستە چیبکرێت؟
د.شەونم: به هه‌قیقه‌ت میدیا ڕۆڵ و ده‌سه‌ڵاتێكی گه‌وره‌ی هه‌یه، له ئاراسته‌كردنی كۆمه‌ڵ به به‌هێزترین هۆكاری گه‌یاندن داده‌نرێت، تا گه‌یشتۆته ئه‌وه‌ی میدیا له دروستكردنی بڕیاری سیاسی له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ و جیهانیشدا ڕۆڵی هه‌بێ. بێگومان ئه‌م كاریگه‌رییه هه‌ر له‌سه‌ر ئاستی سیاسی نییه، به‌ڵكو له‌سه‌ر ئاستی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگیشدایه. بۆیه ئه‌م هۆكاره ئه‌گه‌ر چی بۆته پێداویستیه‌كی رۆژانه بۆ مرۆڤایه‌تی ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر زۆر به شێوازێكی پرۆفیشناڵ وبە ووریایه‌وه ئاراسته نه‌كرێت، ئه‌وا كاره‌ساتی لێ ده‌كه‌وێته‌وه. گرنگه ڕاگه‌یاندن وه‌زیفه عه‌قڵانی و ئه‌خلاقیه‌كه‌ی له‌ده‌ست نه‌دات، هه‌رچه‌نده ئه‌مرۆ بۆشاییه‌كی گه‌وره له نێوان ئه‌خلاقیاتی گشتی له كۆمه‌ڵگه و و ڕه‌وتاری تایبه‌تی هه‌ندێ كه‌سدا هه‌یه.
له‌سه‌ر ئاستی میدیای كوردی بۆ نموونه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌كته‌ره كۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ی كه به‌رپرسن له ئاراسته‌كردنی ئه‌م هۆكاره به شێوه‌یه‌كی ڕێژه‌ی له ئاستێكی مه‌عریفی دا نین، چونكه له دۆخی مایه پووچیی مه‌عریفه‌ییدان و هیچ داهینانێكیان نییه، بۆیه چاوه‌ڕێی سۆشیال میدیایه تا به‌رهه‌مییان پێشكه‌ش بكات، ئه‌ویش به پشت به‌ستن به ڕێژه‌ی ئه‌و ڤیوانه‌ی كه ئه‌و ئه‌كته‌ره كۆمه‌ڵایاتیه هه‌یه‌تی، به‌ده‌ر له بایه‌خ بوونی ئه‌و ڤیدیۆیه‌ی كه بڵاوی كردۆته‌وه، واتا میدیای كوردی ئاستی خۆی دابه‌زاندووه بۆ ئاستی (سناب جاد و ئه‌نیستگرام و فیس بووك و تیك تۆك.....هتد) هه‌موو ئه‌و هۆكارانه‌ی سۆشیال میدیا تایبه‌تن و له‌سه‌ر ئاستی مه‌عریفی تاكه‌كه‌سیدایه، مه‌رج نییه ئاستی تیگه‌یشتن و خوێنده‌وار بوونی هه‌موو ئه‌و ئه‌كته‌ره كۆمه‌ڵایه‌تیانه له دونیای سۆشیال میدیادا وه‌ك یه‌ك بن.
جیاوازی میدیا له‌گه‌ڵ سۆشیال میدیا له‌و خاڵه‌دایه كه ئه‌و گشتیه و ئه‌وه‌ی پێشكه‌شی ده‌كات ده‌بێ له ئاستێكی باڵا و راقی به‌هادار بێ، به‌ڵام ئه‌م تایبه‌تی یه مه‌رج نیه ئه‌وه‌ی پێشكه‌شی ده‌كات شتێكی به‌هادار و به بایه‌خ بێ. دونیای میدیا دونیای ئیفترازی نییه كه‌سایه‌تیه‌كان شوێنیان و كار و ڕۆڵیان دیار و ئاشكرایه، به‌ڵام له جیهانی سۆشیال میدیا ئه‌مه پێچه‌وانه‌یه. هه‌ر ئه‌مه‌ش وای كردووه دوو ڕوویه‌كی گه‌وره یان دوالیزمه‌یه‌ك له كه‌سایه‌تیه‌كانی دروست بێ، له واقیعدا هه‌موویان ڕێزی یه‌كتر ده‌گرن، به‌ڵام له دونیای سۆشیال میدیا یه‌كتر ده‌شكینن و ره‌خنه ده‌گرن و ته‌كفیر و جنێوبارانی یه‌كتر ده‌كه‌ن. بۆنموونه له رووداوی ئه‌و كوڕ و كچه‌ی له شاری سلێمانی له نێو بازاڕدا سه‌مایان ده‌كرد، بۆچی له واقیعدا هه‌موویان وێنه‌یان ده‌گرت و چه‌پڵه‌یان بۆیان لێ ده‌دا، كه‌چی له نێو دونیای سۆشیال میدیا هێرش ده‌كرایه سه‌رییان. ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌خات، ئێمه له واقیعی كۆمه‌ڵایه‌تیمان ئه‌كته‌رێكین و له دونیای سۆشیال میدیا ئه‌كته‌رێكی ترین. هه‌ندی جار له سۆشیال میدیا كچێك خۆی ده‌رئه‌خات كه ئیماژی كچێكی سه‌ربه‌خۆیه و له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا به هۆی كاری مۆدیلی یه‌وه بۆته خاوه‌ن داهاتی خۆی. له سۆشیال میدیا كه من ناوی لی ده‌نێم دونیای ئیفترازی ڕه‌خنه‌ی لێ ده‌گرن كه‌چی كه له واقعدا ده‌یبینن وێنه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌گرن.
میدیای كوردی ژیانێكی ئیفترازی له‌گه‌ڵ واقیعی كۆمه‌ڵدا دروست كردووه، ته‌نانه‌ت ئه‌و ئه‌كته‌ر كۆمه‌ڵایانیانه‌ی كه له ڕێگای سۆشیال میدیا وە دروستبوونه بوونه‌ته جێگای سه‌رنجی میدیاكان به تایبه‌تی كه‌ناڵه‌كانی ته‌له‌فزیۆن، هه‌ڵگری كه‌سایه‌تێكی ڕاستی ناو كۆمه‌ڵگه نین و له‌ئاستی گه‌شه و پێوه‌ره كۆمه‌ڵایه‌تیاندانین، به‌ڵكو كه‌سایه‌تێكی وه‌همین.
له‌و كاته‌ی ئه‌كته‌رێكی كۆمه‌ڵایه‌تی له واقیدا ده‌یه‌وێت هه‌مان فۆرم و ئاكت له ژیانی دووباره بكاته‌وه، سه‌ر ئه‌نجام دووجاری كێشه وتوندوتیژی ده‌بێته‌وه. بۆیه ده‌توانم بڵێم ئه‌مرۆ میدیای كوردی و هاوكات له‌گه‌ڵ جیهانی سۆشیال میدیا له جیاتی به‌خته‌وه‌ری دان به هاوڵاتیان و پێدانی شتێكی به‌سوود قه‌یرانیان بۆ كۆمه‌ڵگه دروستكردوه.
“میدیای کوردی لە دۆخی مایەپوچی مەعریفیدایە”
نوچە: لە ئاستی کاری رێکخراوەییدا چیبکرێت؟
د.شەونم: به هه‌قیقه‌ت كاری ڕیكخراوه‌ی له هه‌رێمی كوردستاندا دابه‌شی سه‌ر چه‌ند كاتیكۆریه‌ك بووه، له‌وانه ئه‌و ڕیكخراوانه‌ی راسته‌و خۆی سه‌ر به حزبه سیاسیه‌كانن، كاتیگۆری دووه‌م، ئه‌و ڕێكخراوانه‌ی به ناوی ڕێكخراوی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی دامه‌زراون و له ژێر سێبه‌ری حزبه‌كان كار ده‌كه‌ن. كاتیگۆری سێیه‌م، ڕێكخراوه ناحكومییه‌كان ئه‌وانه‌ی له‌ژێر سێبه‌ری ریكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ئه‌وانه‌ی له‌بواری مرۆیی له هه‌رێمی كوردستان كارده‌كه‌ن. بۆیه هه‌ر یه‌كێك له‌و كاتیگۆرییانه به شێوازێك و كێڵگه‌ی كاركردنیشیان له‌یه‌كدیه‌وه جیاوازه. بۆیه گرنگه ڕێكخراوه‌كان ڕیكخراوی ڕاسته‌قینه بن، نه‌ك ڕێكخراوی ساخته بۆ ئه‌وه‌ی له ئامانج و ئه‌ركی راسته‌قینه‌ی خۆیان دوور نه‌كه‌ونه‌وه.
نوچە: لە سەر ئاستی تاک چیبکرێت؟
د.شەونم: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی په‌روه‌رده‌ی تاك له‌سه‌ر میتۆدێكی زانستی نیه، له بواری په‌روه‌ده‌ی ئه‌و ئه‌كته‌ره كۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ی كه به‌رپرسن له په‌روه‌رده‌كردنی ئه‌كته‌رێكی تر له قه‌یرانی مه‌عریفه‌یدان و ناهاوسه‌نگیه‌ك له ئه‌ركه‌كانیاندایه له‌نێوان وه‌زیفه‌ی په‌روه‌رده‌ییان له‌گه‌ڵ ئه‌ركی ده‌ره‌وه‌ی وه‌زیفه‌كه‌یاندا، بۆ نموونه له خولێكی په‌روه‌رده‌ییدا كه رێكخراوی سویدۆ بۆ كۆمه‌ڵێك مامۆستا ئه‌نجامی دابوو، كاتێك پرسیاری ئه‌ركی ماڵه‌وه و ئه‌ركی ده‌ره‌وه‌ییان له مامۆستایان كرد، زۆربه‌ری هه‌ر زۆرییان قورسایی ماندوو بوون و ته‌ركیزییان له په‌روه‌رده‌ی كردنی منداله‌كانی خۆیان ڕاگرتنی ماڵ و منداڵی خۆیان بوو، بۆیه ئه‌م ئه‌كته‌ره په‌روه‌ده‌ییه كه به‌رپرسیشه له په‌روه‌رده‌كردنی نه‌وه‌یه‌كی تر له نێو ده‌زگا په‌روه‌رده‌ییه‌كان فه‌رامۆشكراوه، ئه‌مه ئه‌و ناوهه‌سه‌نگییه‌ما پێ ده‌ڵێت كه له بواری په‌روه‌رده‌ییدا هه‌یه. لێره‌دا خێزانه‌كان زیاتر له ناوه‌نده په‌روه‌رده‌ییه‌كان به‌رپرسن له په‌روه‌رده‌كردنی تاك، بۆیه كێڵگه‌ی په‌روه‌رده‌ی خێزانێك له خیزانێكی دیكه‌وه جیاوازه و ئاستی رۆشنبیری و خوینده‌واری خیزانه‌كانیش به هه‌مان شێوه جیاوازه، له ئه‌نجامدا ده‌بینین ئه‌كته‌رێكی كۆمه‌ڵایه‌تیمان بۆ په‌روه‌رده به گوێره‌ی ئاستی ئیتكی خێزانه‌كان. كه‌جی به پێچه‌وانه‌وه له وڵاته پێشكه‌وتووه‌كان ده‌زگا په‌روه‌ردییه‌كان به‌رپرسن له پێگه‌یاندن و په‌روه‌رده‌كردنی نه‌وه‌كانیان، بۆ نموونه مامۆستایه‌ك له سوید له كاتژمێر 8ی به‌یانی تاوه‌كو 4ی ئیواره له قوتابخانه‌دایه، و ئه‌و ده‌زگاییه به‌رپرسی یه‌كه‌مه له پێگه‌یاندی ئه‌م ئه‌كته‌ره كۆمه‌ڵایه‌تیه.
نوچە: حزبەکان بەشێکی سەرەکی کۆمەڵگەن، لە ناوخۆی حزبەکان چیبکرێت؟
د.شەونم: لێره‌دا گرنگه قسه له‌سه‌ر سیاسه‌تی گرنگی دان به پرسی ژن له‌لایه‌ن حزبه سیاسیه‌كان بكه‌ین، رێکخراوەکانی ئافرەتان لە پێناو بەدیهێنانی مافە کۆمەڵایەتی و سیاسی و ئابوریی و فەرهەنگییەکانی ئافرەتانن لەکۆمەڵگەدا دامه‌زراون، دژی هەموو ئەو بیره نه‌ریتیه کلتوورییە کۆن و دواکەوتووەن کە رۆڵی ئافرەت دەخاتە پلە دووی پەڕاوێزەوە.
پێمان وایه، بە کارخستنی کێشەی مێینە لەلایەن حیزبی کوردییەوە تەنیا رووپۆشکردنی بەرنامەو پڕۆگرامەکەیەتی بۆ ئەوەی وەک حیزبێکی دیموکراسی یان مۆدێرن ناوزەند بکرێت، لەهەر دوو قۆناغی پێش و پاش راپەڕین ئافرەتانی کوردستان کەم تا زۆر هاتوونەتە ناو گۆڕەپانی سیاسەتی حیزبەوە، بەر لە راپەرینیش ئافرەتان لەرێکخستنەکاری ناو شاردا بوون، لە شاخیشدا هاوشانی پێشمەرگە درێژەیان بە خەبات دەدا، لەگەڵ براو باوکی مێرەدەکانیان، لە دوای راپەرین بوار رەخساوتر بوو بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی بەرفراوانتر، لە هەموو بوارێک‌دا کە پێشتر بەو قەبارەیەوە فەراهەم نەکرابوو بکەونە کارکردن، بەڵام کارکردنی ئافرەت لە سیاسەتدا راستەوخۆ لەلایەن حیزبەکانەوە قۆزراویەوە بۆ بەکارهێنانی ئامانجی پارتایەتیی دانانی ئافرەت لە دەسەڵاتی بەرێوەبردنی یەکەو دامەزاروەکانی کۆمەڵگە.
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته ئێستا خه‌رێكی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كم له‌م بواره‌دا، ئه‌و پرسیاره‌م ئاراسته‌ی (100) ئافره‌ت كرد له‌وه‌ی، پێتوایه ڕێكخراوه‌كانی ئافره‌تان ڕۆڵیان هه‌بوو له به‌ده‌ستهێنانی پایه حكومیه‌كان بۆ ئافره‌تان؟ له ئه‌نجامدا به‌رزترین ڕێژه له كۆی 100 ئافره‌ت پێیان وابوو نه‌خێر ڕۆڵیان نه‌بووه، كه له 44.5%ی پێكده‌هێنا. ئه‌م ده‌رئه‌نجامه ئه‌وه‌مان پێشان ده‌دات كه زیاتر پیاوانی ده‌سه‌ڵاتداری ناوحزبه‌كان ڕۆڵیان هه‌بووه له دانانی ژنه‌كان له پێگه ئیداری و حزبیه‌كان نه‌ك ڕێكخراوه‌كانی ئافره‌تان.*
لێره‌دا پێمان وایه، پرسی ژن تائیستا نه‌گه‌یشتۆته‌وه ئه‌و ئاسته‌ی كه وه‌كو پرسێكی گشتی و مرۆیی كاری له‌سه‌ر بكرێت ، ته‌نانه‌ت حزبه سیاسیه‌كان ئه‌گه‌ر كاریشیان له‌سه‌ر ئه‌م پرسه كردبێت له دیدگایه‌كی فراوانه‌وه نه‌بووه ، به‌ڵكو ئه‌م پرسه‌یان له‌روو ده‌رخستنی چه‌ند ژنێك كورتكردۆته‌وه ، كه بیكه‌ن به نموونه‌ی ماف پێدانی ئافره‌تان له كۆمه‌ڵگه ، ئه‌وان وا ده‌زانن ئه‌گه‌ر له رووی ئیداریی یان سیاسی و ئابووری پێگه‌یه‌كیان دا به ژنێك ، كه‌واته ژن په‌راوێز نه‌خراوه و پێگه‌ی خۆی هه‌یه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه ، بێ ئه‌وه‌ی بزانێت كه ئه‌وان لێره‌دا ماف و ئیمتیازیان داوه‌ته (یه‌ك ئافره‌ت نه‌ك كۆی ئافره‌ت )، گرنگه ده‌سه‌ڵات له‌و بیركردنه‌وه‌یه ده‌ربچێ ، كاتێكیش كه به عەقڵیه‌تی ماف و ئیمتیازات پێگه‌كان له‌سه‌ر كه‌سه‌كان به‌گشتی و ئافره‌تان به‌تایبه‌تی دابه‌ش ده‌كرێت نه‌ك له‌سه‌ر بنەمای به‌رپرسیارێتی و شاره‌زایی و لێهاتووی و به‌توانایی ، ئه‌وا كاراكته‌رەکان كاره‌كته‌ری ئه‌كتیڤ نابن به‌ڵكو زیاتر پاسیڤن.
جگە لەمە جیاوازی لە نێوان ئەندامێکی (ئافرەت یان ژن یان خوشک و خانم)ی چەند حیزبێکدا لەوەدا نابینردێتەوە کە هەر هەموویان ملکەچی بریاری ستراتیژی حزبەکانیانن، بەڵکو کێشەیەکی دیکە بە زەقی خۆی دەنوێنێ کە یەکێکە لە ئەنجامە دیارەکانی دەسەڵاتی پیاوی باوک سالاری لەنێوان حیزبی کوردی‌دا، ئەوەیە ئەگەر ژنێک، ئافرەتێک، خوشکێک هێزو دەسەڵاتی حزبەکەی لە پشتەوە نەبێت ئەوا هیچ پایەو پۆستێکی له به‌رنامه‌ی ئه‌و حزبه نادرێتێ، بوونی ئەم ناتەواوییی ئیزدواجیەتە دەگەڕێتەوە بۆ ئەو پرسیارەی ئایا چ سیاسه‌تێك له پشت عه‌قڵی كارا‌كته‌ری سیاسیه له نێو حزبه‌كان به‌رامبه‌ر به پرسی ژن و چۆن كار له‌سه‌ر ئه‌م پرسه ده‌كات؟
جۆرێک لە ئیزدواجیەی ده‌بینین، بۆ نموونە یەکێک لەو کێشانەی کە ئەو رایەمان دەسەلمێنێ ئەوەیە، هەندێ حیزب هەن لە بەرنامەی پێرەودا فرە ژنی رەت دەکەنەوە یان قەدەغەی دەکەن، بەڵام لە واقیعدا ناتوانن پیادەی بکەن.
له رێكه‌وتی 27/3/2008 دا له كۆنفراسی باڵای هه‌مواركردنی یاسای باری كه‌سێتی له هۆڵی 1ی شوبات پاش تاتۆیكردنی ئه‌و یاسایه له‌لایه‌ن دوو لێژنه‌وه پاشانیش گفتۆكردنی له ناو په‌رله‌مانی كوردستان ، ئه‌وه‌ی تێبینم كرد ئاراسته پێچه‌وانه‌كانی نێوان پارته سیاسیه‌كانی ناو په‌رله‌مان و به تایبه‌تی ئه‌و ئافره‌تانی كه پاڵیوراوی حزبه‌كان بوون ببوه هۆی قوڵكردنی كێشه‌كان و پێكدادانی فیكری دروست ده‌بوو به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی فكیری ئیسلام و فیكری فیمێنیسته‌كانی سه‌ر به حزبه چه‌په‌كان.
كاتێك كه ئه‌و پرسیاره ده‌وروژێندرێت كه پرسی ژن په‌راوێزخراوه له‌لایه‌ن حزبه‌كانه‌وه یان نا ؟ من پێم وایه په‌راوێز نه‌خراوه به‌ڵكو به‌كارهێنراوه له‌لایه‌ن سیاسیه‌كانه‌وه ، چونكه جیاوازییەكی زۆر هه‌یه له نێوان په‌راوێزخستنی پرسێك له كۆمه‌ڵگه له‌گه‌ڵ به‌كارهێنانی وه‌ك وه‌سیله‌یه‌ك بۆ بۆ ئامانجه تایبه‌تیه‌كان . من پێم وایه پرسی ژن تا ئه‌و ئاسته كه‌ڵكی لێوه‌رگیراوه تا ئامانجێكی تایبه‌تی پێ پێكیندراوه ، به پێچه‌وانه‌وه حزبه‌كان ئه‌وانیان كردۆته وەسیله‌یه‌ك بۆ جوانكردنی ئیماژی خۆیان، بۆنموونه سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كان به شێوه‌یه‌كی گشتی ، له نزیكبوونه‌وه‌ی ژنه‌كانیش له حزب واتا له پێشه‌وه بوون له كاری حزبی و سیاسی ، ئه‌و ژنانه‌ن كه كه‌سه نزیكه‌كانی سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كانن ، ئه‌و به‌هێزكردنه‌ی پێگه‌ی ژن كه باسی لێوه ده‌كرێت ، ته‌نیا ئه‌و كه‌سه و ژنه نزیكانن كه له سه‌ركردایه‌تی سیاسی حزبه‌كانه‌وه نزیكن ، چونكه تا ئیستا له‌سه‌ر عەقڵه‌تی به‌رپرسیارێتی كاركردن و توانای ئه‌م پێگانه نه‌بووه ، به‌ڵكو له‌سه‌ر ئه‌ساسیئیمتیازات بووه، هه‌ندێ جاریش زۆر به‌ده‌گمه‌ن له‌سه‌ر ئه‌ساسی مەغدوریه‌ت بووه.
چونكه كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی خێڵه‌كی و باوكسالاره ، ده‌بێ پێمان سه‌یر نه‌بێ كه سیسته‌می سیاسی و حزبی له‌سه‌ر هه‌مان ڕێره‌و بێت ، تائیستا حزبه سیاسیه‌كان له قاوغه ده‌رنه‌چوونه بگره هه‌ڵبژاردنه‌كانیش بۆ ده‌ست نیشانكردنی پێگه سیاسی و حزبی و ئیدارییه‌كان ، له‌سه‌ر عەقڵیه‌تێكی خێڵه‌كیه، زۆر به ده‌گمه‌ن ده‌بینین ئافره‌تێك له پێگه‌یه‌كی ئیداری یان سیاسی یان حزبی دابندرێت له‌سه‌ر ئه‌ساسی ئه‌وه‌ی كه به توانایه ، بگره پێوه‌ری ئه‌وان بۆ دانانی ئافره‌تیش له‌سه‌ر بنچینه‌ی (كچ و ژنی فڵان به‌رپرسه یان فڵان عشیره‌ته)، ئه‌مه‌ش به‌لای منه‌وه باشترین وێنه كه ئه‌وه نیشانی كۆمه‌ڵگه ده‌دات كه تا ئیستا حزبه سیاسیه‌كان به شێوه‌یه‌كی رێژه‌ی متمانه‌یان به توانای ئافره‌ت نیه، ئه‌گه‌ر ئافره‌تیش دابنین له‌و پێگانه وه‌كو له‌سه‌ره‌وه باسم كرد كه كێ داده‌نین ، دووش بۆئه‌وه‌ی حزبه سیاسیه‌كان له‌و رێگایه‌وه لافی دیموكراسی لێ بده‌ن و مه‌ده‌نی بوونی خۆیان بسه‌لمێنن.
“پرسی ژن وەک کێشەیەکی مرۆیی کاری لە سەر نەکراوە”
نوچە: جیا لە شوێنە ئاساییەکان هەڵاواردنی رەگەزی لە ناو نوسەر و نەخبەی رۆشنبیریش هەیە، ئێستا جیاوازی لە نێوان بەرهەمەکانی ژن و پیاو دەکرێت ئەگەر ئافرەتەکە بە تواناتریش بێت. پێتوایە بیرکردنەوەی نوخبەی کورد لە گەڵ بیرکردنەوەی کەسانی ئاسایی هاوبەشە بۆ ژن؟
د.شەونم: له راستیدا ئه‌مه جیاكارییه له نوسه‌رێك بۆ نوسه‌رێكی تر ده‌گۆردریت، به‌ڵام كێڵگه‌ی رۆشنبیریمان ئه‌مرۆ له‌سه‌ر ئاستی میزاجی كه‌سییه‌وه به‌ڕێوه ده‌چێ و وابه‌سته‌یه به په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان. نه‌ك له‌سه‌ر ئاستی به‌رهه‌مه‌كانیان. زۆر ئاكتی رۆشنبیری ده‌بینم گه‌وره ده‌كرێت. كه‌چی له ناوه‌رۆكیشدا له‌و ئاستدا نییه. به‌ڵام دوای بۆت به‌دیار ده‌كه‌وێت كه له‌سه‌ر پێوه‌ری ناسین و په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندایه، ده‌توانم بڵێم كێڵگه‌ی رۆشنبیری كوردی ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هه‌مان كێڵگه‌ی سیاسی و عه‌قڵیه‌تی حزبی و خێڵه‌كی یه. ئه‌م جیاكارییه هه‌ر بۆ ژن نییه به‌ڵكو بۆ پیاویش له هه‌ندێ حاڵه‌تدا.
نوچە: بۆچی ژنان قبوڵی ئەم هەموو جیاکارییە دەکەن کە لە ژیانی کاردا بەرامبەریان دەکرێت؟ ئایا ئەم بێدەنگییە رازیبوون یان بێهیوابوون؟
د.شەونم: ئه‌م جیاكارییه له كه‌رتی تایبه‌ت بۆ كه‌رتی گشتی ده‌گۆردرێت، له كه‌رتی تایبه‌تدا ڕاسته ژنان رووبه‌ڕووی نه‌ك ته‌نیا جیاكاری به‌ڵكو هه‌ندێ جار دووجاری ده‌ست درێژی و توندوتیژی و ئیستغلالكردنیش ده‌بنه‌وه. ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تاوكو ئێستا هیچ گرێبه‌ستێكی یاسایی له‌كه‌رتی تایبه‌تدا له‌لای تاك به‌تایبه‌تی ڕه‌گه‌زی مێ ڕوون نییه یاخود ئاگادار نییه كه هه‌بێ. بتوانێ مافه‌كانی بپارێزێت. بێ ده‌نگ بوون له‌م دۆخانه‌ش له ژنێك بۆ یه‌كێكی تر ده‌گۆردرێت وبۆیه كاتێك ژنێك یان پیاویش له كه‌رتی تایبه‌ت كارێكی ده‌ست ده‌كه‌وێت، گرنگه حكومه‌ت كۆمه‌ڵێك مه‌رج بۆ خاوه‌ن كار له كه‌رتی تایبه‌ت دابنێ، به‌تایبه‌تی گرێبه‌ستی یاسایی ئه‌ویش به ئاماده بوونی لایه‌نی حكومه‌ت و به‌شداربوون یاخود ئاگادار بوون له‌و گرێ به‌سته. و به‌رده‌وام كۆنترۆڵی ئه‌و دۆخانه‌ش بكات كه خاوه‌ن كار ده‌یه‌وێت كرێكاره‌كانی ئیستغلال ده‌كات.
نوچەنێت: تا ئێستا بزووتنەوەی فیمینیزمی یەک ئامانج لە کوردستان نییە بۆچی؟ سیاسەت خراوەتە پێش ژن‌بوون؟ یان ژنانی کورد هێشتا ناتوانن لە چوارچێوەیەکی فکری‌دا داکۆکی لە مافەکانیان بکەن؟
د.شەونم: چونكه بزووتنه‌وه‌ی فێمێنزمی هه‌قیقی نین، پرسی ژنیان بۆ ئامانجی تایبه‌تی خۆیان نه‌ك ئامانجی گشتی ئافره‌تان به‌كارهێناوه، ئه‌گه‌ر چی هه‌ندێ ژنیش هه‌یه له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و بزووتنه‌وانه خه‌بات بۆ پرسه‌كانی ژن ده‌كات، وێرای ئه‌وه‌ی كه ململانێكی زۆریشیان ده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌وان هه‌ر به‌رده‌وامن.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment