وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازى هەرێم دەسەڵاتى بەڕێوەبەرایەتییەکانى فراوانتر دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

بەپێى نووسراوێک، وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازى هەرێمى کوردستان، دەسەڵاتى تەواو دەدات بە سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانى چاودێرى بازرگانى، بۆ دەستبەسەرداگرتن و لە ناوبەرکردنى هەر کاڵایەک ماوەى بەسەرچوونى بەپێى پێوەرەکانى وەزارەتى ناوبراو نەبێ.

لە نووسراوێکدا کە ئیمزاى کەمال مسلم، وەزیرى  بازرگانى و  پیشەسازى لەسەرە، بڕیار دراوە "بەپێدانى دەسەڵاتى تەواو بەڕێوەبەرایەتییەکانى چاودێرى بازرگانى سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتیى بازرگانى، ھەر کاڵایەک ماوەی بەسەرچوونی لێزەری نەبێت، دەستی بەسەردابگیرێت، یان ھەر کاڵایەک رێکەوتی بەسەرچوونی بەدەست لاببرێت، دەستی بەسەردا بگیرێت."

هەروەها لە نووسراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، "کە ھەر کاڵایەک ماوەی بەسەرچوونی بەلەزگەبێت و لەزگەکە بەئاسانی لێ بکرێتەوە، دەستی بەسەردا بگیرێت."

وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازى، جەختیکردۆتەوە ئەو کاڵانەى ئاماژەى پێکراوە، "دەستى بەسەردا دەگیرێت و بەپێى یاسا و ڕێنمیاییەکان لە ناوچوونى بۆ ئەنجام دەدرێت، بەهاوبەشى لەگەڵ لیژنەکانى تایبەتمەند لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین